سپۆنسەرکردنی خولی ڕاهێنانی ئەنیمەیشن "Motion Graphic Lab" لە بەسرە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ASAS"ــەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان، و بە هاوکاری ڕێکخراوی"تەفاعول هەب" لە بەسرە، سپۆنسەری پرۆگرامی تاقیگەی گرافیکی جوڵە "Motion Graphic"ـی کرد کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت. لە هەفتەی یەکەمدا بەرنامەکە تیشکی خستە سەر بنەماکانی ئەنیمەیشن، ئاشناکردنی بەشداربووان بەو ئامراز و سۆفتوێرانەی کە لە پیشەسازی ئەنیمەیشندا بەکاردەهێنرێن، هەروەها گرنگی خۆراکی بینین "visual nutrition" لە باشترکردنی کواڵیتی دیزایندا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.