پێناسەی ئەساس
ئەساس نوێترین پلاتفۆرمە کە لە لایەن ئاسیاسێڵەوە دروستکراوە بۆ پشتگیریکردنی گەشپێدانی بزنس گەنجەکان و دەرگایەکی دیجیتاڵی کە هەموو ئەو دەستپێشخەریانە لەخۆ دەگرێت کە لە لایەن ئاسیاسێڵەوە دروست کراوە، پلاتفۆڕمەکە کۆمەڵێک سەرچاوە پێشکەش دەکات کە پەرەپێدانە بە سەکتەری بازرگانی، خۆپێشخستن و دەسپێشخەری پەروەردەیی دەدات لە ڕووکارێکی ئاسان بۆ بەکارهێنانی لە کار. هەروەها بە بەردەوامی نوێکراوەتەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران دەربارەی وۆرکشۆپەکان کە لە لایەن ئاسیاسێڵ و هاوبەشەکانیەوە بەڕێوەدەبرێت.
هەموو ستافەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNDP، کاپیتا، و وێستگە و أورنج كورنرز، هەروەها هاوبەشەکانی تری ئاسیاسێڵ، لە یەک شوێندا میوانداری دەکرێن بۆ ئەوەی گەنجان بەرنامەیەک هەڵدەبژێرن کە پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات و لە کاتێکی گونجاودا. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەرنامەکانی ژێر چەتری "ASAS" لە لیستی خوارەوە:
- Chatterbox پلاتفۆرمێکی بێ هاوتایە بۆ هاوبەشکردنی بیرۆکەکان بە ئازادانە بۆ خێراکردنی گەشەسەندنی بازرگانی و کۆمەڵگا بە گشتی.
- بەرنامەی سکەیڵ ئەپ ئەکادیمی پرۆگرامێکە کە ڕاوێژکاری بۆ دەستپێکەکان دابین دەکات بۆ کارپێکردن و ڕاهێنان و چەندین وۆرکشۆپ کە یارمەتی گەنجان و دەستپێکەکان و ئاواتەخوازی بازرگانەکان دەدات.
- دامەزراوەی کاپیتا جەندین دیالۆگی کراوە لەسەر هەلی بازرگانی و بیرۆکەکان ساز دەکات کە یارمەتیدەر دەبن لە بەهێزکردنی کۆمپانیا دەست پێکراوەکان و کۆمپانیا مامناوەندەکان کە ئەمەش لە خۆیدا یارمەتیدەرە لە گەشەپێدانی کەرتی کار لە عێراق
- چالاکی ڕێکخراوى Five one Labs کە خاوەن بازرگانیە ناوخۆییەکان و خۆبەخشەکان دەرفەتیان هەیە بۆ چاوپێکەوتن و پەیوەندی کردن.
- پرۆگرامێکی Orange Corners لە بواری لێهاتوویی پیشەگەری لە کامپەکانی ڕاهێناندا تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە بنەماکانەوە بۆ ئاستێکی پڕۆفیشناڵتر.
- یاداشتنامەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UNDP بۆ بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی بۆ ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن بۆ لاوانی بێکار و پشتگیریکردنی کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکانی عێراق (MSMEs).
- بەرنامەی "إعداد" بە مەبەستی ڕاهێنانی دەرچوانی نوێ و قوتابیان و دەستپێکەران و بازرگانەکان و فێرکردنی شێوازی بیرکردنەوەی پێشکەوتەوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر کۆسپەکان و هەروەها فێرکردنی بنەماکانی هەڵسوکەوتی بازرگانی.
- تێدئێكس کۆنفرانسێکە کە زۆرێک لە قسەکەران و ئیلهام بەخشەکان کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکانیان و باسکردن لە ئەزموونە نائاساییەکانیان بۆ ئامادەبوان
- وۆرکشۆپێ بۆ کاری ڕیکلامکردن و وۆرکشۆپەکان لەسەر چەند بابەتێکی جۆراوجۆر کە سوودمەندن لە گەنجان وەک بنەماکانی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان و نووسینی وتاری ڕۆژنامە و لێهاتوویی فۆتۆگرافی.