پێشەکی:

خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی ژمارەى بێبەرامبەرToll-Free service , خزمەتگوزارییەکی نێودەوڵەتی پشت پێبەستراوە{800} لە زۆربەی ولاَتانی جیهان بەکاردێت کە پێش لێدانی ژمارە تەلەفۆنەکە لێدەدرێت و نرخی پەیوەندیە هاتووەکە دەکەوێتە سەر ئەستۆی کۆمپانیاکە, نەک ئەو کەسەی پەیوەندیەکە دەکات.

ئاسیاسێڵ {800}  خزمەتگوزاریی پێشکەشکردنی ژمارەی بێبەرامبەر بۆ بەشداربووانی لە کۆمپانیاکان دابین دەکات بۆ وەرگرتنی پەیوەندی لە بەشداربووانی بێ ئەوەی هیچ نرخێک بکەوێت لەسەر ئەوکەسانەی پەیوەندیان کردوە، بە مەرجێک کۆمپانیاکان نرخی پەیوەندیەکان بگرنە ئەستۆی خۆیان.

خزمەتگوزاریی تایبەتکردنی ژمارەی بێ بەرامبەر ئاستی فرۆشتن وژمارەی بەشداربووانی کۆمپانیاکان زیاد دەکات، بە شێوەیەک کە بەشداربووانیان هاندەدات پەیوەندی بکەن بۆ بەدەستکەوتنی وەڵام بۆ پرسیارەکانیان دەربارەی بەرهەم وخزمەتگوزارییەکانیان، ئەمەش رێ خۆشدەکات بۆ تیمی فرۆشتنی کۆمپانیاکان بۆ وەڵامدانەوەی پرسە جیاوازەکانی بەشداربوە جیاوازەکان و هاندانیان بۆ چونەپاڵ بەشداربوانیانەوەو زیادکردنی فرۆشی کۆمپانیا. خزمەتگوزاریی دابینکردنی ژمارەی بێبەرامبەر بۆ بەشداربووان دادەنرێت بە خزمەتگوزارییە نمونەییەکان بۆ پشتگیری کردنی بەشداربووان (خزمه‌تگوزاری بەشداربووان).

هەروەها خزمەتگوزاریی دابینکردنی ژمارەی بێ بەرامبەر بۆ بەشداربووان کەرەسەیەکی زۆر کاریگەری پەیوەندیکردنە لە حاڵەتەکانی هاتنەئارای پلانی بەبازاڕکردنی نوێ یان دەرچوونی بەرهەم و خزمەتگوزاریی نوێ پروپاگەندەکردن بۆیان.

تایبەتمەندێتییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە لە گەلێک حاڵەتدا دەردەکەوێت، بۆنمونە هەر کۆمپانیایەک دەتوانێت ژمارەیەکی بێبەرامبەر بۆ خۆی تایبەت بکات ولەگەڵ دەرچوونی هەربەرهەم وخزمەتگوزارییەکی نوێ بڵاوی بکاتەوە بە بازاڕدا، تا بەشداربووان هاندات پرسیار دەربارەی ئەو بەرهەمە یان ئەو خزمەتگوزارییە بکەن لە رێگەی پەیوەندیکردن بەتیمی کۆمپانیاوە کە ئامادەکراون بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە دێت بۆ ئەوژمارە بێبەرامبەرە.

تایبەتمەندێتیەکانی دابینکردنی ژمارەی بێبەرامبەر بۆ ئەو کۆمپانیایانەی بەشداربووی ئاسیاسێڵن:

  1. بەشداربووان هاندەدات پەیوەندی بکەن.
  2. تایبەتمەندێتی رکابەری دەبەخشێتە ئەو بزنزمان و کۆمپانیایانە لە نێو رکابەرەکانی کە ژمارەی بێبەرامبەریان دابین نەکردوە بۆ بەشداربووانیان.
  3. بەرجەستەکردنی گرنگیدانی کۆمپانیا بە بەشداربووانی.
  4. پتەوکردنی وێنەی کۆمپانیا نیشاندنی بە شێوەیەکی پۆزەتیڤانە جا گەر کۆمپانیایەکی گەورە بێت یان بچوک هەروەها زیادکردنی باوەڕی بەشداربووان بە کۆمپانیا.
  5. دابینکردنی خزمەتگوزاریی ژمارەی بێبەرامبەری تایبەت بە بەشداربووان و مۆبایلی بەشداربوو یان هەر مۆبایلێکی تر کە هەڵیدەبژێرێت تا پەیوەندیەکانی بەشداربووانی وەرگیرێت.
  6. دابینکردنی خزمەتگوزارییەکە بە یەک نرخ بۆ پەیوەندیە هاتوەکان.
  7. دابینکردنی توانای پێوانەو نوێکردنەوە پلە بە پلە، ئەمەش تایبەتمەندێتیەکی کۆمپانیا نوێ و بچوکەکانن کە بتوانن نرخی بەکارهێنانی ژمارە بێبەرامبەرەکان بدەن کە بۆ بەشداربووانیان دانراوە یان نرخی پەیوەندیەکان لەسەر ئەم ژمارەیە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لای کۆمپانیا نوێ وبچکۆلەکان کە کەمتر بەکاردێت نرخێکی کەمتر دەکەوێت لەسەریان بە پێی قەبارەی بەکارهێنان و کارەکانیان. دەربارەی لیستی مانگانەش کە دەکەوێت لەسەر ئەم کۆمپانیایانە، نرخەکەی زیاد ناکات تەنها لە حاڵەتی فراوانبوونی کارەکانیان نەبێت.

ئۆفەری خزمەتگوزاریی دابینکردنی ژمارەی بێبەرامبەر بۆ بەشداربووان:

  1. نرخی بەشداربوون لە خزمەتگوزارییەکەدا 120،000 دیناری عێراقییە بەیەک جار دەدرێت.
  2. نرخی مانگانەی خزمەتگوزارییەکە 60،000 دیناری عێراقییە.
  3. نرخی بیمەی هێڵەکە کە دەبێت دابنرێت 180،000 دیناری عێراقییە.
  4. خزمەتگوزاریی دابینکردنی ژمارەی بێ بەرامبەر بۆ بەشداربووان تەنها لەنێو تۆڕی ئاسیاسێڵدا پێشکەشدەکرێت.
  5. کەمترین کاتی ماوەی بەشداریکردن 6 مانگە، و دەبێت بەشداربوو لە حاڵەتی رەتکردنەوەی خزمەتگوزارییەکە و پێش تەواوبوونی 6 مانگەکە، نرخی ئەو مانگانەش بدات کە ماوەتەوە. 

خزمەتگوزاریی تایبەتکردنی ژمارەی بێبەرامبەر بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ "کۆمپانیا" رێ خۆشدەکات کە تەنها پەیوەندی وەربگرن یان پەیوەندیش بکەن بە پێی ئارەزووی بەشداربووانی "کۆمپانیا"

نرخی پەیوەندیەکان: 

  1. لە حاڵەتی هەڵبژاردنی ئەم جۆرە لە خزمەتگوزاریی نرخی پەیوەندیەکانی کە دەکرێت هەمان نرخی پەیوەندی رۆیشتوی هێڵەکانی پۆستپەیدە.
  2. نرخی پەیوەندی وەرگیراو هەمان نرخی پەیوەندی رۆیشتوە لە هێڵەکانی پۆستپەیدەوە.
  3. لە حاڵەتی هەڵبژاردنی ئەم جۆرە لە خزمەتگوزارییە نرخی کورتەنامەکان هەمان نرخی کورتەنامەی هەیە.
  4. خزمەتگوزاریی کردنەوەی ئینتەرنێت GPRS لەسەر ئەو مۆبایلەی خزمەتگوزاریی تایبەتکردنی ژمارەی بێ بەرامبەر بۆبەشداربووان دابین نەکراوە.
  5. لە خزمەتگوزاریی دابینکردنی ژمارەی بێ بەرامبەر ناتوانیت نامەی دەنگ ورەنگ بنێریت و وەربگریت.
  6. سەبارەت بە بەشداربوو پەیوەندیەکە بێ بەرامبەرە بە ژمارە بێبەرامبەرەکەوە و هیچ پارەیەک لە لایەنی پەیوەندیکارەوە داناشکێت.
  7. نرخی پەیوەندی رۆیشتوو هاتوو لە/بۆ ژمارە بێبەرامبەرەکەی تایبەت بە بەشداربووان دەچێتە ئەستۆی کۆمپانیا.

بۆ زانیاری زیاتر:

ئیمەیڵێک بنێرن بۆ Business.Channel@asiacell.com

پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٣٢٣، هێڵی تایبەتی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان.


دەستنیشانی داواکردن

بەند و مەرجەکان جێبەجێ دەبن


پرسیارە زۆر باوەکان (FAQ)

  • خزمەتگوزاری ژمارەی بێبەرامبەر چییە، و چۆن کاردەکات؟

    خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی ژمارەى بێبەرامبەرToll-Free service , خزمەتگوزارییەکی نێودەوڵەتی پشت پێبەستراوە{800} لە زۆربەی ولاَتانی جیهان بەکاردێت کە پێش لێدانی ژمارە تەلەفۆنەکە لێدەدرێت و نرخی پەیوەندیە هاتووەکە دەکەوێتە سەر ئەستۆی کۆمپانیاکە, نەک ئەو کەسەی پەیوەندیەکە دەکات.

  • فۆرماتی خزمەتگوزاری ژمارەی بێ بەرامبەر چۆنە؟

    فۆرماتى ژمارەى بێبەرامبەر بریتیە لە (800 XXXXX)، کە لە 8 ژمارە پێکدێت.

  • ئایا دەتوانرێت ژمارەی بێبەرامبەر بۆ هەردوو پەیوەندی ناو تۆڕ و دەرەوەی تۆڕ بەکاربهێنرێت؟

    ژمارەی بێبەرامبەر تەنها بۆ پەیوەندییەکانی ناو تۆڕ دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

  • کێ پارەی لێ وەردەگیرێت بۆ پەیوەندیکردن بە ژمارەیەکی بێبەرامبەر؟

    کڕیاری بازرگانی پارەی پەیوەندییە هاتووەکەی لێ وەردەگیرێت (پارەوانی پێچەوانە).

  • ئایا هیچ سنووردارکردنێک لە خزمەتگوزاری بێبەرامبەردا هەیە؟

    بەڵێ، خزمەتگوزاری بێبەرامبەر تەنها بۆ پەیوەندی دەنگی لەسەر تۆڕ بەردەستە. هیچ خزمەتگوزارییەکی کورتەنامە، داتا، یان ڕۆمینگێکی هاتوو پەیوەست بەم خزمەتگوزارییە نابێت.

  • ئایا دەتوانرێت پەیوەندییە هاتووەکان بۆ ژمارەیەکی بێبەرامبەر بنێردرێت بۆ هێڵەکانی تر؟

    بەڵێ، پەیوەندییەکانی هاتوو بۆ ژمارەیەکی بێبەرامبەر دەتوانرێت تا چوار هێڵی دیکە بنێردرێت، لە بەرامبەر ئەمەشدا بڕە پارەیەکی کەم وەردەگیرێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.