

لە کاتی کارکردن لە شوێنی دوورەدەستدا، ڕەنگە لە هەر کاتێکدا پێویستت بە هێڵێکی ئینتەرنێت بێت کە جێی متمانەیە، بەتایبەتی لە کاتی کۆبوونەوەی سەرهێڵ یان ناردنی فایلدا. ئەگەر ئامێرەکەت سیمکارتی داتای تێدا نەبێت، دەتوانیت مۆبایلەکەت وەک (Mobile Hotspot) بەکاربهێنیت، یان ڕاوتەری AsiaNet/AsiaConnect بەکاربهێنیت.
لەم بابەتەدا، جیاوازیی نێوان هەردوو بژاردەکە دەخەینە ڕوو، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین لە هەڵبژاردنی گونجاوترین بژاردە بۆ پێداویستییەکانت و بۆ کارکردن لە شوێنە دوورەدەستەکانی عێراق.
Hotspot تایبەتمەندییەکە کە لە ڕێگەیەوە هێڵی داتای ئینتەرنێتی مۆبایلەکەت لەگەڵ ئامێرەکانی تردا هاوبەشی پێدەکەیت، وەک لاپتۆپ و تابلێت. ئەوەی پێویستە بیکەیت ئەوەیە تایبەتمەندیی Hotspot لە مۆبایلەکەتدا کارا بکەیت، پاشان لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەتەوە بەدوای تۆڕی وای فای مۆبایلەکەتدا بگەڕێیت و ناوی بەکارهێنەر و پاسۆردەکە بنووسیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی پەیوەست ببیت. هەروەها ئامێرەکانی ئەندرۆید لە ڕێگەی بلووتووس یان کەیبڵی USB داتاوە هاوبەشی پێدەکرێت، وە ئەم خزمەتگوزارییە لە ئامێرەکانی ئایفۆندا بە ناوی "Personal Hotspot" بەردەستە.
ئامێرەکانی ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect ئامێری قەبارە بچووکن و بە پاتری کار دەکەن، هەروەها تۆڕێکی وای فای گوازراوە لە ڕێگەی سیمکارتی داتای تایبەت بە خۆیانەوە دابین دەکەن.
بۆ پەیوەستبوون بە ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect، ڕێکخستنەکانی وای فای لەسەر کۆمپیوتەر، تابلێت یان مۆبایلەکەت بکەرەوە، ناوی ڕاوتەرەکە هەڵبژێرە و پاشان پاسۆردەکە بنووسە بۆ پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە.
هۆتسپۆتی مۆبایل و ئامێرەکانی ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect هەمان ئامانجیان هەیە، بەڵام جیاوازی بنەڕەتی لە نێوانیاندا هەیە. لێرەدا 5 هۆکار دەخەینە ڕوو کە یارمەتیت دەدەن گونجاوترین هەڵبژاردە بۆ خۆت دیاری بکەیت:
ئەگەر خۆت خاوەنی مۆبایلێکی زیرەک بیت کە بە ئینتەرنێتەوە بەستراوەتەوە، زۆرجار مۆبایلەکەت خاوەنی تایبەتمەندیی هۆتسپۆتی ناوەکییە. ئەمەش بەو مانایەیە کە پێویستت بە کڕینی هیچ ئامێرێکی زیادە نابێت، تەنها ئەوەندە بەسە تایبەتمەندییەکە کارا بکەیت و ڕاستەوخۆ دەست بە کارکردن بکەیت.
بەڵام لەگەڵ ئامێری AsiaNet، پێویستت بە پێدانی تێچووی زیادە دەبێت بۆ خودی ئامێرەکە و ئەو سیمکارتە داتایەی کە کاری پێدەکات.
بەکارهێنانی مۆبایل وەک هۆتسپۆت بۆ بارکردنی فایلی گەورە یان ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆیی درێژخایەن، بە خێرایی پاتری مۆبایلەکە دادەبەزێنێت. بۆیە پێشنیار دەکرێت مۆبایلەکەت بارگاویی بکەیتەوە لە کاتی هاوبەشیکردنی هێڵەکەت، وە هەرکات کارەکەت تەواو بوو، تایبەتمەندییەکە بکوژێنەوە بۆ پاراستنی وزەی پاترییەکە.
سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنانی بەردەوام لەوانەیە ببێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایلەکە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ خاوبوونەوەی پرۆسێسەری هەندێک ئامێر و لە ئەنجامدا ئەپڵیکەیشنەکانی تر خاو دەبنەوە.
هەروەها پێویستە مۆبایلەکەت لە نزیک ئەو ئامێرانە بمێنێتەوە کە پێوەی بەستراونەتەوە. بۆ نموونە ئەگەر فایلێکی گەورە بە کۆمپیوتەرەکەت داونلۆد بکەیت و مۆبایلەکەت ببەیتە ژوورێکی تر بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندییەک، لەوانەیە خێرایی گواستنەوەی داتا دابەزێت یان بە تەواوی بپچڕێت.
لە بەرامبەردا، ئامێری AsiaNet بە پاتری تایبەت بە خۆی کاردەکات، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات مۆبایلەکەت بە ئاسایی بەکاربهێنیت و هاتوچۆی پێوە بکەیت بەبێ ئەوەی ئینتەرنێتەکە بپچڕێت. هەرچەندە ئامێری AsiaNet لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی چڕدا کەمێک گەرم بێت، بەڵام مۆبایلەکەت ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نابێتەوە، ئەمەش وا دەکات ئەرکەکە بەسەر هەردوو ئامێرەکەدا دابەش ببێت.
ئەگەر بە تەنها کار بکەیت، لەوانەیە هۆتسپۆت بۆ لاپتۆپەکەت بەس بێت. بەڵام بۆ تیمێکی کارکردن بارودۆخەکە جیاوازە، ئەگەر کۆمەڵێک لە هاوکارەکانت پێویستیان بەوە بێت لە یەک کاتدا بە ئامێرەکانیانەوە پەیوەست بن، ڕەنگە کێشە لە کارکردندا دروست بێت، وەکو پچڕانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لە کاتی داونلۆدکردنی فایلێکی گەورە لەلایەن یەکێک لە هاوکارەکانتەوە.
ئامێرە گوازراوەکانی AsiaNet بە تایبەتی دیزاین کراون بۆ پشتیوانیکردنی چەندین بەکارهێنەر و ئامێر لە یەک کاتدا و بە کاراییەکی بەرزتر. جگە لەوەش، ئەپڵیکەیشن و نوێکردنەوەکانی پشتەوەی مۆبایلەکەت لە هێڵی AsiaNet بەکارناهێنن جگە لە حاڵەتێک کە بە مەبەست مۆبایلەکەت بە ڕاوتەرەکەوە ببەستیتەوە.
هۆتسپۆت پشت بە پاکێجی داتای مۆبایلەکەت دەبەستێت، ئەمەش واتە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ کارکردن لەسەر لاپتۆپ، باڵانسی داتای مۆبایلەکەت کەم دەکاتەوە کە بۆ گەڕان و سەیرکردنی ڤیدیۆ و نامە ناردن تەرخانت کردووە، وە بە پێچەوانەوە.
بەڵام ئامێری AsiaNet خۆی سیمکارت و پاکێجی داتای سەربەخۆی لەگەڵە، بۆیە بەکارهێنانی بۆ کارکردن کاریگەری لەسەر سنووری پاکێجی مۆبایلی کەسییت ناکات. هەروەها AsiaNet ڕێگەت پێدەدات چاودێری قەبارەی بەکارهێنانی داتای خۆت و تیمەکەت بکەیت تاوەکو گونجاوترین پاکێج بە باشترین نرخ هەڵبژێریت.
تێبینی: چ هۆتسپۆت هەڵبژێریت یان ئامێری AsiaNet، سەرەتا دڵنیابە لەوەی پاکێجەکەت هیچ سنووردارکردنێک دانانێت لەسەر تایبەتمەندیی هاوبەشکردنی داتا (Tethering) یان هۆتسپۆت، چونکە هەندێک پاکێج سنوور بۆ داتای هاوبەشکراو دادەنێن یان ڕێگری لێدەکەن.
هەردوو بژاردەکە پشت بە تۆڕی مۆبایل دەبەستن، و کارایی کارکردنیان بەپێی ئاستی ڕووماڵ و قەرەباڵغیی تۆڕەکە دەگۆڕێت.
لایەنی باشی ڕاوتەری AsiaNet لەوەدایە کە دەتوانیت لە باشترین شوێنی ڕووماڵی هێڵدا دایبنێیت (وەک نزیک پەنجەرە)، لە هەمان کاتدا مۆبایلەکەت لەلای خۆت بێت، کە ئەمەش پەیوەندییەکی جێگیرتر بۆ تیمەکەت دابین دەکات.
هەڵبژاردن لە نێوان هۆتسپۆتی مۆبایل و ڕاوتەری AsiaConnect بەندە لەسەر ئەوەی چۆن و لە کوێ ئینتەرنێت بەکاردەهێنیت:
باشترین ڕاوتەری AsiaNet بۆ کارکردن لە شوێنی دوورەدەست پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت:
هەروەها کۆمپانیا گەورەکان دەتوانن پشت بە ئامێرەکانی AsiaNet ببەستن وەک چارەسەری نایابی ئینتەرنێت، کە وا لە تیمە مەیدانییەکان دەکات هەمیشە بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بن لە دەرەوەی ئۆفیس.
ئاسیاسێڵ دوو بژاردەی ناوازە پێشکەش دەکات بۆ پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە لە ڕێگەی ئامێرەکانی AsiaNetـەوە:
بۆ بەکارهێنەرانی هۆتسپۆت لە ڕێگەی مۆبایلەوە، ئاسیاسێڵ پاکێجەکانی Unlimited 4G+ـی ڕۆژانە، هەفتانە و 30 ڕۆژە دابین دەکات. هەروەها دەتوانیت ئەم بژاردانە بەراورد بکەیت لەگەڵ هێڵەکانی مۆبایلی تایبەت بە کۆمپانیاکان بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین چارەسەر بۆ کارکردن لە دەرەوەی ئۆفیس.
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:

هۆتسپۆتی مۆبایل یان ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect؟ لە کاتی کارکردن لە شوێنی دوورەدەستدا، ڕەنگە...
زانیاری زیاتر
بۆچی یاری PUBG Mobile لەسەر تۆڕی 4G لە عێراق لاگ دەکات؟ ئایا لە کاتی یاریکردنی PUBG Mobile لەسەر ...
زانیاری زیاتر
بیر لە بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ماڵەکەت دەکەیتەوە؟ فێربە چۆن تەواوی ئامێرەکانی پاراستن بە شێوەیەک...
زانیاری زیاتر