بۆچی یاری PUBG Mobile لەسەر تۆڕی 4G لە عێراق لاگ دەکات؟

ئایا لە کاتی یاریکردنی PUBG Mobile لەسەر تۆڕی 4G لە عێراق بەدەست لاگ یان بەرزیی پینگ (Ping)ـەوە دەناڵێنیت؟ ڕەنگە هۆکارەکە لاوازیی جێگیریی ئینتەرنێت، یان دووریی سێرڤەری یارییەکە، یان ئەدای مۆبایلەکەت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەکەی بێت. لێرەدا گرنگترین هۆکار و چارەسەرەکان دەخەینە ڕوو کە یارمەتیت دەدەن ئەزموونی یاریکردنت باشتر بکەیت.

بۆچی لاگ لە PUBG Mobile ڕوودەدات؟

بۆ چەند هۆکارێکی باو دەگەڕێتەوە:

  • بەرزیی پینگ (Ping): واتە داتاکان کاتی زیاتریان پێویستە بۆ گواستنەوە لە نێوان مۆبایل و سێرڤەری یارییەکەدا.
  • أدای مۆبایل: ئەو ئەپانەی کە دانەخراون ڕەنگە میمۆری و پرۆسێسەر خاو بکەنەوە.
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی: گەرمبوونی مۆبایل دەبێتە هۆی دابەزینی کارایی و پچڕان (Lag).
  • کەمیی بیرگە (Storage): ڕەنگە فشار بخاتە سەر یارییەکە و کاریگەری بکاتە سەر ئەدای ئامێرەکە.
  • سێرڤەری یارییەکە: پەیوەستبوون بە سێرڤەرێکی دوورەوە ڕەنگە کاتی وەڵامدانەوە (Response time) زیاد بکات.

6 ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی لاگ لە PUBG Mobile

1. دڵنیابەرەوە لە کوالتی ئینتەرنێتی 4Gـی تایبەت بە خۆت. وە ئەگەر پینگەکەت بەرز یان ناجێگیر بوو، ئەم ڕێگایانە تاقی بکەرەوە:

  • بۆ چەند چرکەیەک کار بە مۆدی فڕۆکە، (Airplane Mode) بکە و دواتر بیكوژێنەوە.
  • مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و هەڵی بکەرەوە.
  • شوێنێک هەڵبژێرە کە شەبەکەی بەهێزترە.
  • داونلۆدکردن، ئەپدەیت و کۆپیی یەدەگ (Backup) بە کاتی ڕابگرە.
  • ئەگەر VPN بەکاردەهێنیت، بیكوژێنەوە.
  • لە شوێنێکی جیاواز یارییەکە تاقی بکەرەوە.

لەبیرت بێت، لە کاتی یاریکردنی ئۆنلایندا جێگیریی ئینتەرنێت هێندەی خێرایی ئینتەرنێتەکە گرنگە، چونکە ڕەنگە کواڵتی ڕووماڵی 4G لە عێراق لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز بێت.

2. سێرڤەری گونجاوی PUBG Mobile هەڵبژێرە. دووریی سێرڤەری یاری کاریگەری دەکاتە سەر کاتی وەڵامدانەوە. سەیری ڕێکخستنەکانی PUBG Mobile بکە و ناوچەی گونجاو بۆ خۆت هەڵبژێرە، واتە تەنها لەبەر ئەوەی هاوڕێکانت لەسەر سێرڤەرێکن تۆش هەمان سێرڤەر بەکارمەهێنە.

3. یاری بکەرەوە و (Cache) بسڕەوە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید (Android)، بە گشتی دەتوانیت بچیتە بەشی: Settings > Apps > PUBG Mobile > Storage > Clear Cache. وە لەسەر سیستمی (iOS)، یارییەکە و ئامێرەکەش بکوژێنەوە و هەڵی بکەرەوە، و دڵنیابەرەوە کە نوێترین ئەپدەیتی فەرمیت دابەزاندووە.

4. ڕێکخستنەکانی وێنە (Graphics) کەم بکەرەوە، ئەگەر پینگەکەت جێگیر بوو بەڵام یارییەکە پچڕانی تێدابوو، ڕەنگە کێشەکە لە ئەدای مۆبایلەکەت بێت. بژاردەی (Smooth) یان (Balanced) تاقی بکەرەوە، و ڕێژەیەکی فڕەیم (Frame Rate) هەڵبژێرە کە کە لە توانای مۆبایلەکەتدا بێت. هەروەها باشترە لە کاتی باراگاوییکردنەوەی مۆبایلدا بۆ ماوەیەکی زۆر یاری نەکەیت، بەتایبەت ئەگەر پلەی گەرمیی مۆبایلەکەت بەرز دەبێتەوە.

5. ئەپەکانی تر دابخە پێش یاریکردن، ئەپە ناپێویستەکان دابخە و داونلۆد و ئەپدەیت و کۆپیی یەدەگی هەوری (Cloud Backup) ڕابگرە. کار بە مۆدی یاری (Game Mode) یان مۆدی کارایی ((Performance Mode بکە بۆ باشترکردنی ئەدای یارییەکان (بە مەرجێک مۆبایلەکەت پشتگیری بکات).

6. ئەگەر سەرەڕای تاقیکردنەوەی چارەسەرەکانی پێشوو هەر لاگی کرد، دڵنیابەرەوە کە کێشەکە لە سێرڤەرەکانی خودی یارییەکەوە نییە. ڕەنگە کێشەکە پەیوەندی بە چاکسازی، ئەپدەیت یان لەکارکەوتنی کاتیی سێرڤەرەکانی PUBG Mobileـەوە هەبێت. لەم حاڵەتەدا، سەیری کەناڵە فەرمییەکانی پاڵپشتیی یارییەکە بکە.

خۆت بەدوور بگرە لە ئەپە نافەرمییەکانی خێراکردنی PUBG

ئەو ئەپ و بەرنامانە بەکارمەهێنە کە بانگەشەی دابەزاندنی پینگ (Ping) یان پێدانی تایبەتمەندیی نادادپەروەرانە دەکەن. ڕەنگە ئامێرەکەت یان هەژمارەکەت بخەنە مەترسییەوە، و هەندێک لەو بەرنامە ڕێگەپێنەدراوانە لەوانەیە ببنە هۆی بلۆککردنی هەژمارەکەت. هەمیشە ئەپدەیتی فەرمیی PUBG Mobile و ڕێکخستنە ئۆریجیناڵەکانی مۆبایل و یارییەکە بەکاربهێنە.

لەگەڵ ئاسیاسێڵ چێژ لە ئەزموونی PUBG Mobile وەربگرە

بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەزموونی یاریکردنت، پێویستت بە ئینتەرنێتێکی 4Gـی بەهێز و جێگیر هەیە لەو شوێنەی یاریی تێدا دەکەیت. دەتوانیت پاکێجەکانی +4Gـی ئاسیاسێڵ بەکاربهێنیت کە گونجاون، هەروەها دەتوانیت یوسی (PUBG Mobile UC) بکڕیت بە بەکارهێنانی باڵانسی ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییە بەردەستەکانەوە. ئەگەر بەدوای مۆبایل یان تابلێتێکدا دەگەڕێیت کە کاراییەکی باشتری هەبێت بۆ یارییەکان، دەتوانیت سەردانی AsiaMall بکەیت بۆ دۆزینەوەی ئامێری دڵخوازت.

وتارە پەیوەندیدارەکان

هۆتسپۆتی مۆبایل یان ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect؟

هۆتسپۆتی مۆبایل یان ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect؟

هۆتسپۆتی مۆبایل یان ڕاوتەری AsiaNet/ AsiaConnect؟ لە کاتی کارکردن لە شوێنی دوورەدەستدا، ڕەنگە...

زانیاری زیاتر
باشترین هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی لاگ و تەقینەوەی وێنە (Ping & Stuttering) لە پوبجی موبایل، لەگەڵ ڕێکخستنی تۆڕی ئاسیاسێڵ

باشترین هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی لاگ و تەقینەوەی وێنە (Ping & Stuttering) لە پوبجی موبایل، لەگەڵ ڕێکخستنی تۆڕی ئاسیاسێڵ

بۆچی یاری PUBG Mobile لەسەر تۆڕی 4G لە عێراق لاگ دەکات؟ ئایا لە کاتی یاریکردنی PUBG Mobile لەسەر ...

زانیاری زیاتر
ژیانی زیرەک: چۆن تەواوی ئامێرە زیرەکەکانی پاراستن بەیەکەوە دەبەستیتەوە

ژیانی زیرەک: چۆن تەواوی ئامێرە زیرەکەکانی پاراستن بەیەکەوە دەبەستیتەوە

بیر لە بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ماڵەکەت دەکەیتەوە؟ فێربە چۆن تەواوی ئامێرەکانی پاراستن بە شێوەیەک...

زانیاری زیاتر
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.