کورتەیەک لە ژیاننامەی کازم ساهیر

کازم ساهیر لەرۆژی 12 ى کانونی یەکەمی 1957 لەشاری موسڵ چاوی بەدنیا هەڵهێناوه. لە پەیمانگای خوێندنی میوزیک لەبەغدا ماوەی شەش ساڵ وانەی میوزیکی خوێندووە و فێری ژەنینی ئامێری گیتار و عود بووە.

دوای ساڵێک لە خوێندنی لەو پەیمانگایە، کازم ساهیر یەکەم ئاوازی بەناوی"أین انت"، داناوەو دواتریش وەک مامۆستای موزیک له کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو لە قوتابخانەی گوندێکی باکوری عێراق دامەزراوە، سەرباری پێگەی لەبواری هونەریدا بەردەوام بووە لەسەر برەودان بە کاری موزیک.

کازم ساهیر هۆنراوەکانی نزار قەبانی کردووە بەگۆرانی وهەر بەوەش ناوبانگی دەرکردووه. یەکەم ئەلبومی گۆرانی لە ساڵی 1984 بەناونی "شجرة الزیتون" بەرهەمهێناوە، دواتر بەدوایدا کۆمەڵێگ ئەلبومی گۆرانی کەژمارەیان نزیکەی 20 ئەلبومه، بەرهەمهێناوە. گۆرانیەکانی جارێک بەریتمی رۆمانسی وجارێکی دیکە بە ریتمی فۆلکلۆر بە شێوەزاری عەرەبی عێراقی سادە وتووە، وهۆنراوەی گۆرانیشی داناوە.

کازم ساهیر لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا رێزی لێنراوەو چەندین خەڵاتی لەبواری گۆرانی ومیوزیک بەدەستهێناوە. یەکەم هونەرمەندە لەسەر ئاستی عەرەب لە هۆڵی شاهانەی بەریتانیا گۆرانی وتووە، دووەم هونەرمەندیشە، لەدوای مادۆناوە؛ ئەستێرەی پۆپی جیهانی، کە کلیلی شاری سیدنی وکلیلی شاری مێژوویی و دێرینی فاس بەدەستبێنێت.

ساڵی 2012 کازم ساهیر وەک راهێنەر و داوەر بەشداریی لەبەرنامەی خۆشترین دەنگ" The Voice" کردووە.

کازم ساهیر ئەستێرەی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵ بۆ ساڵی 2015

دەستنیشانکردنی کازم ساهیر بەنوێنەری براندی بازرگانی ئاسیاسێڵ لەخۆوە نەبووە، بەڵکو هەنگاوەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەوئاراستەیەدا رەنگدانەوەیەکی راستەقینەی ئەو پرۆگرامەیە کە گرتوویەتیەبەر لەسەر ئەرزی واقیع. پرۆگرامی گرنگیدان بە گەشەپێدانی خودی تاك، تا لە رێیەوە تاک رەوڕەوەی بنیاتنان وئاوەدانیی عیراق ببزوێنێت. ئاسیاسێڵ، بە لەبەرچاوگرتنی چیرۆکی سەرکەوتنە شەرەفمەندانەکان، هەموو وزەکانی لەوپێناوەدا بەخشیوە وبەردەوام بە گەشبینیەکەوە، کە پێداگریی وسووربوونی لەگەڵە، دەڕوانێتە ئایندە، لەسەروو هەموو ئەو چیرۆکانەشەوە ، چیرۆکی قەیسەری عەرەب کە رەنگدانەوەی هەوڵی بێوچانی تاکەکەسیە لە پێناو بنیاتنانی داهاتوویەکی لێوانلێو لە دەستکەوتی مەزن.

کازم ساهیر، هونەرمەندی گەورەی عەرەب، تەنها نوێنەری براندی بازرگانی ئاسیاسێڵ نیە، بەڵکو بزوێنەری سەرکەوتنی راستەقینەیە کە پێشڕەوە لە رەوتی گۆرانکاریی ئیجابی ووەلانانی سەرجەم لەمپەرەکان. ئەو رێیەی کازم ساهێر گرتوویەتیەبەر بۆ سەرکەوتن تەریبە لەگەڵ دیدی ئاسیاسیڵ بۆ سەرکەوتن؛ هەردوولا پێکەوە دەتوانن سنورە جوگرافیەکان ببەزێنن ووێنەی راستەقینەی ئەزموونێکی سەرکەوتوو لەسەر زەوی پێشکەش بە بەشداربووانی ئاسیاسیڵ بکەن، کە هونەرێکی رەسەن وریشەقووڵ لەگەڵ تەکنۆلۆجیایەکی زۆر نوێ سەردەمیانە پێکەوە کۆدەکاتەوە.

کورتەیەک دەربارەی کاری هاوبەشیی نێوان کۆمپانیای ئاسیاسیڵ وکازم ساهیر

سەرکەوتنە بێ وێنەکانی کازم ساهیر وگەیشتن بەو پێگەیەی ئێستای، بەجۆرێک لەجۆرەکان هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی ئاسیاسێڵ بۆ گەیشتن بەو سەرکەوتنەی خوازیاریەتی کە لە ئێستادا کردویەتیە پێشەنگی کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندیی لەسەر ئاستی عێراق بە هەبوونی بنکەیەکی جەماوەریی فراوانەوە، ئەویش بەهۆی کارلێکی بەردەوامی لەگەڵ سەرجەم بەشداربووان لەسەرتاسەری عیراق وهەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی تەواوی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان، هەر وەک چۆن کازم ساهیر بەوپەڕی رێز وپرۆفێشناڵیەوە هونەری جیهانی وئاستبەرز پێشکەش بە هەواداران وئازیزانی دەکات کە لەئاست خواستەکانیاندا بێت.

لەپای ئەو روئیا وپەیڕەوە هاوبەشەی نێوان هونەرمەندی گەورە کازم ساهیر وکۆمپانیای ئاسیاسیڵ ، کازم ساهیر بە نوێنەری براندی بازرگانی کۆمپانیای ئاسیاسیڵ دەستیشانکرا بۆ ساڵی 2015، رێکەوتنەکەی نێوان ئاسیاسێڵ وکازم ساهیر لە ئۆتێل فۆرسیزنز لە بەیروتی پایتەخی لوبنان واژۆ کرا. ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بە ئاراستەی وەرچەرخانێکی گەورە لە داهاتوویەکی پڕاوپڕ لە هیواو بۆ عێراق و گەلەکەی.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.