لەگەڵ خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی ئاسیاسێڵ، دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ هەر شوێنێک دەتەوێت و سودمەند بیت لە بەردەوامی پەیوەندیەکانت لەگەڵ خۆشەویستانت، ئاسیاسێڵ لە رێی ئەم خزمەتگوزارییەوە 6 کیشوەرو 137 ولاَت لەگەڵ 450 کۆمپانیای پەیوەندی دەگرێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی پریپەید:
هەموو بەشداربووانی پریپەیدی ئاسیاسێڵ دەتوانن سودمەند بن لە خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی بە بێ دانانی هیچ پارەیەکی پێشەکی، و دەتوانن پەیوەندی بکەن و وەربگرن، هەروەها کورتەنامە بنێرن و وەربگرن، و ئەم خزمەتگوزارییە لە خۆوە کارا دەبێت.
پێش ئەوەی عێراق جێبهێڵیت
پێش ئەوەی عێراق جێبهێڵیت...
بۆ رێگرتن لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر کێشەیەک، تکایە دڵنیابە بە لە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێش ئەوەی گەشت بکەیت:
- دڵنیابە لەوەی کە ئاسیاسێڵ رێکەوتنامەی گەڕانی نێودەوڵەتی لە گەڵ ئەو ولآتە واژۆکردوە کە تۆ سەردانی دەکەیت،
- دڵنیابە لەوەی کە بالآنسی تەواوت هەیە، کارتی باڵانس پڕکردنەوەى زیادەت لەگەڵ خۆت هەڵگرتووە.
کاتێک عێراق جێدەهێڵیت و ئەچیتە زۆنی رۆمینگی نێودەوڵەتیەوە:
سیمکارتەکەت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچێتەسەر خزمەتگوزاری رۆمینگ.
ئەگەر هاندەکەت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی (رۆمینگ) ی کارا نەبوو، بیکوژێنەرەوە و پاشان هەڵیبکەرەوە، ئەگەر هەر تۆڕی رۆمینگی بۆ نەدۆزرایەوە، هەوڵبدە بەدەستی، واتە بە بەکارهێنانی کیپادی مۆبایلەکە بەدوای تۆڕدا بگەڕێیت.
لەکاتی سەفەردا ...
هەست بە تەنیایی ناکەیت!
لەگەل رۆمینگی ئاسیاسێڵ، ئەتوانیت بەردەوام لە پەیوەندیدابیت لەگەڵ خێزان و کەسوکارت، تەنها ئەوەندەى ئەوێت پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەیت:
پەیوەندیکردن:
- بۆ پەیوەندیکردن بە ژمارەیەکەوەلەو وڵاتەى کە تۆ سەردانتکردوە و رۆمینگت تێدا کاراکردوە، یان ژمارەیەک لە دەرەوەی ئەو ولآتە بەشێوەیەکی راستەوخۆ، بەم شێوەیە ژمارەکە لێبدە:
کۆدی بەکارهێنراو دەرەوەی ولآت (+) + کۆدى ولآتەکە + کۆدی ناوچەکە (سفرەکە لابەرە) + ژمارەی تەلەفۆن + (پەیوەندی/OK)
بۆ نمونە کاتێک ئەتەوێت 07701111111 لە عێراق، لە دەرەوەی عێراقەوە داوا بکەیت، پێویستە بەم شێوەیە ژمارەکە لێبدەیت:
9647701111111+ [OKپەیوەندی/]
- ئەگەر هاتو پەیوەندی راستەوخۆ سەرکەوتوو نەبوو ، ئەوا ئەم شێوازە بەکاربێنە:
*355* 0770XXXXXXX then # Dial/OK
ئینجا بۆ ماوەیەک چاوەڕوان بکە، پاشان وا دەردەکەوێت ئەو ژمارەیەی داوات کردوە پەیوەندیت پێوەبکات، بێ دوودڵی پەیوەندیەکە وەربگرە، کە پەیوەندیەکەت وەرگرت گوێت لە زەنگ دەبیت و ئینجا پەیوەندیەکە دەستپێدەکات.
وەرگرتنی پەیوەندی:
هەر کەس بیەوێت ئەتوانێت لە عێراقەوە پەیوەندی بکات بە ژمارەکەتەوە تەنها بە لێدانی ژمارە مۆبایلەکەت کاتێک لە دەرەوەى عێراق بیت، ئەم پەیوەندیە 1000 دینارت لەسەر دەکەوێت بۆ رۆمینگ لە زۆربەی ولآتانی دراوسێ و ئەو کەسەش (ئەوەی پەیوەندی پێوەکردویت) نرخی پەیوەندیەکی ئاسایی ناوخۆیی لەسەرى دەکەوێت.
ناردنی کورتەنامە:
سودمەندبە لە ناردنی کورتەنامەی زۆر بە نرخی گونجاو، تەنها بە پەیڕەوکردنی هەمان ئەو هەنگاوانەی کە تایبەت بە (پەیوەندیکردن)دا هاتووە.
وەرگرتنی کورتەنامە:
بەهاوڕێکانت بڵێ چەند دەتوانن کورتەنامەت بۆ بنێرن چونکە بێبەرامبەرە بۆ تۆ و بۆ ئەوانیش هەمان نرخی ناردنی کورتەنامەیان لەسەر دەکەوێت کە لە ناوخۆی ولآت دیاریکراوە!
کاتێک لە سەرفەریت و بالآنسەکەت تەواو دەبێت
پێویست بە نیگەرانی ناکات، ئەو کارتی باڵانس پڕکردنەوانەى کە لە عێراقەوە هێناوتن بەکاریانبهێنە ، ئینجا پەیڕەوی هەمان ئەو هەنگاوانە بکە کە لە عێراق بۆ داخڵکردنی بالاَنس ئەنجامیان دەدەیت:
*١٣٣* یان *٢٣٣* ژمارەی نهێنی ڤاوچەر کارد # پەیوەندی/OK
یان ئەتوانیت داوا لە یەکێک بکەیت لە عێراق کە بالآنست بۆ بنێرێت بە هەمان شێوە کە لە عێراق بەشداربوان بالآنس بۆ یەکتر ئەنێرن:
*123* XXXX دینار * ئهو ژمارهیهى پیَویستی به بالانسه # OK یان پهیوهندی
ئینجا پەیڕەوى رێنماییەکان بکە!