لەگەڵ خزمەتگوزاریی VoWiFi لە ئاسیاسێڵەوە، با پەیوەندییەکانت ڕوونتر بن تەنانەت لە شوێنە بەرزەکان یان نهۆمە ژێرزەمینییەکانیشدا، تەنانەت لەو شوێنانەش که سیگناڵت بە زەحمەت پێ دەگات. لە ڕێی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە تۆڕی Wi-Fi یەوە، بەبێ ئەوەی پێویستت بە دابەزاندنی هیچ ئەپڵیکەیشنێکی زیادە هەبێت. خزمەتگوزارییەکە بێبەرامبەرە و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاککراوە، و دەنگێکی ساف و ئەزموونێکی پەیوەندی بەردەوامت بۆ مسۆگەر دەکات لە هەر شوێنێک بیت لە ناوخۆی عێراق.
ڕێبەری دەستی بۆ چالاککردنی Wi-Fi Calling
-
iPhone: Settings > Cellular > Wi-Fi Calling > Enable
-
یاخود دەتوانرێت لەڕێگەی سێتینگی مۆبایلەکەوە گەڕان بۆ WiFi Callingبکرێت:
-
Go to settings > search for Wi-Fi Calling > enable the service
پرسیارە باوەکان:
-
تایبەتمەندی Wi-Fi Calling چییە؟
تەکنەلۆژیای پەیوەندی دەنگی لە ڕێگەی Wi-Fiـەوە (Wi-Fi Calling)، تایبەتمەندییەکە ڕێگە بە بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەدات پەیوەندی دەنگی بکەن لە ڕێگەی تۆڕی Wi-Fiـەوە لەبری ئەوەی تەنها پشت بە ڕووماڵی تاوەرەکان ببەستن. ئەم تەکنەلۆژیایە کواڵێتییەکی دەنگی بەرزی (HD) دابیندەکات و مانەوەی خزمەتگوزارییەکانی داتا لەکاتی پەیوەندیکردندا بەبێ پچڕان مسۆگەر دەکات.
-
چۆن Wi-Fi Calling باشترە لە پەیوەندی ئاسایی 2G/3G؟
خزمەتگوزاریی Wi-Fi Calling، ڕێگە بە بەشداربوو دەدات پەیوەندی ڕوونتر ئەنجام بدات لە بینا بەرزەکان یان ژێرزەمینەکاندا تەنانەت لەو شوێنانەی کە ئەستەمە سیگناڵێکی ئاسایی بەردەست بێت.
-
ئایا دەتوانم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی Wi-Fi Calling بەکاربهێنم ئەگەر پەیوەندیم بە Wi-Fiـەوە هەبێت و مۆبایلێک بەکاربهێنم کە پشتگیری Wi-Fi Calling بکات؟
بەڵێ، ئەگەر مۆبایلەکەت پشتگیری لەWi-Fi Calling بکات و چالاک بووبێت، پەیوەندییەکانتان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە ڕێگەی Wi-Fiـەوە بەردەوام دەبن کاتێک پەیوەست دەکرێن بە تۆڕێکی Wi-Fi گونجاوەوە.
-
کام جۆری تۆڕ دەتوانرێت لەگەڵ تایبەتمەندی Wi-Fi Calling بەکاربهێنێت؟
تایبەتمەندی Wi-Fi Calling تۆڕەکانی Wi-Fi بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی پەیوەندی دەنگی لەبری تۆڕەکانی ئاسایی وەک 4G
-
چۆن بزانم سیمکارت و مۆبایلەکەم پشتگیری لەWi-Fi Calling دەکات؟
بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ئامێرەکەت و سیمەکەت پشتگیری لە تایبەتمەندی Wi-Fi Calling دەکەن لە تۆڕی ئاسیاسێڵ، پەیوەندی بکە بە #393* و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە یان ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت چێک بکەرەوە بۆ بژاردەکانی پەیوەندی دەنگی Wi-Fi.
-
ئایا بەکارهێنانی Wi-Fi Calling، ئینتەرنێتی مۆبایلەکەم بەکاردەهێنێت؟
نەخێر، پەیوەندییە دەنگییەکان لە ڕێگەی Wi-Fi Callingـەوە وەکو پەیوەندی دەنگی ئاسایی هەژمار دەکرێت و باڵانسی ئینتەرنێت بەکارناهێنێت.
-
چی ڕوودەدات ئەگەر من لە پەیوەندییەکی Wi-Fi Calling بم و لە ڕووماڵکردنی Wi-Fi دەربچم؟
ئەگەر پەیوەندی Wi-Fi لەدەست بدەیت لە کاتی پەیوەندی Wi-Fi Calling ـدا، پەیوەندییەکە بەبێ کێشە دەگۆڕێت بۆ تۆڕی ئاسایی 4G ئەگەر ڕووماڵکردن بەردەست بێت، بۆیە گفتوگۆکەت بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت.
-
ئایا پارەی زیادە هەیە بۆ بەکارهێنانی Wi-Fi Calling؟
نەخێر، ئاسیاسێڵ تێچوی زیادە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Wi-Fi Callingوەرناگرێت. پەیوەندییەکان بە گوێرەی نرخی پەیوەندی ئێستا هەژمار دەکرێن.
-
چۆن دەتوانم یارمەتی زیاتر وەربگرم سەبارەت بە VoWiFi؟
بۆ زانیاری زیاتر یان هاوکاری، دەتوانیت پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووانی ئاسیاسێڵەوە بکەیت:
بەشداربووانی هێڵی پریپەید: پەیوەندی بکە بە 111
بەشداربووانی هێڵی پۆستپەید: پەیوەندی بکە بە 252
خزمەتگوزاریی 'B2B' / کۆمپانیاکان: پەیوەندی بکە بە 323





