ئێستا... ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاریی سیمكارتی ئەلیكترۆنی، کە بە eSIM ناسراوە پێشكەشی سەرجەم بەشداربوانی دەكات بۆ ئەوەی لە ڕێی مۆبایلەکانیانەوە و لەسەر هەمان ئامێر ببنە خاوەنی دوو سیمكارت.

خزمەتگوزاریی eSIM چییە؟

بریتییە لە سیمکارتێکی ئەلیکترۆنیی لێکدراو کە لەگەڵ هەندێک لە مۆبایلە زیرەکەکاندا کاردەکات، کە دەتوانیت لە ڕێیەوە بەبێ سیمکارتێکی ئاسایی ژمارەیەکی مۆبایل کارا بکەیت.

تایبەتمەندییەکان:

لە ڕێی خزمەتگوزاریی eSIM ــەوە، دەتوانین لە چەندین ژمارەی مۆبایل سوودمەند بیت، بە جۆرێک کە دەتوانیت ژمارە زیاد بکەیت و ژمارە لابەریت، یان ڕایبگریت، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لە ڕێی سێتینگی مۆبایلەکەتەوە.

خزمەتگوزارییەکە چۆن کارا دەکرێت:

بۆ بەدەستهێنانی کۆدی QR وکاراکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ ژمارەکەت، یان بۆ ژمارەیەکی نوێ، سەردانی یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکە. پاشان بە پێی جۆری مۆبایلەکەت، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

بۆ مۆبایلەکانی iPhone:

  • دڵنیا بەرەوە لەوەی ئامێرەکەت نوێترین سیستمی iOS ی لەسەر دابەزێنراوە.
  • بچۆ سەر ئامادەکارییەکانی سێتینگ > سێلیولەر.
  • زیادکردنی پاکێجی مۆبایل هەڵبژێرە، ئەوسا کامێرای ئامێرەکەت بە ئۆتۆماتیکی دەکرێتەوە.
  • کۆدی QR سکان بکە.
  • ناوێک بۆ پلانی هێڵەکەت دیاری بکە.
  • هێڵی گریمانکراو: لە لیستی بژاردەکاندا جۆری بەکارهێنان هەڵبژێرە و پاشان هێڵە گریمانکراوەکەت هەڵبژێرە.
  • ئێستا کارتی eSIM ی تایبەت بە خۆت ئامادەیە.

بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنج:

  • بچۆرە ئامادەکارییەکانی سێتینگ > پەیوەندییەکان.
  • پەنجە بە بەڕێوەبردنی سیمکارت "SIM" دا بنێ.
  • "زیادکردنی پاکێجی مۆبایل" هەڵبژێرە.
  • "سکانکردنی QR codeی کۆمپانیای دابینکەر" هەڵبژێرە.
  • کۆدەکە سکان بکە و گەر داوات لێکرا کۆدی دڵنیابوونەوە داخڵ بکە.

بۆ مۆبایلەکانی هواوی:

  • بچۆرە ئامادەکارییەکانی سێتینگ > تۆڕی مۆبایل > بەڕێوەبردنی سیمکارت "SIM"
  • سیمکارتی دووەم هەڵبژێرە.
  • پەنجە بنێ بە زیادکردنی پلان لە ڕێی کۆدی QRــەوە. کامێراکەت کارا دەبێت بۆ سکانکردنی کۆدەکە.
  • کۆدی QR ــەکە سکان بکە.
  • بۆ ئامێرەکەتی زیاد بکە. زیادکردنی سیمکارت پشتڕاستبکەرەوە وپاشان دایبەزێنە.
  • eSIM بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارا دەبێت "لە بەشی بەڕێوەبردنی سیمکارت SIMــەوە دەتوانیت ڕایبگریت.
  • سیمکارت "SIM"ــەکە وەک SIM2 لەسەر مۆبایلەکەت دەردەکەوێت.

چەند زانیارییەکی گرنگ:

  • ئەگەر ناچاربوویت ئامێرەکەت بگۆڕیت، پیویستت بە گۆڕینی کۆدی QR دەبێت.
  • لە پێناو پاراستنی تایبەتمەنیتدا، تکایە کۆدی QR لەگەل کەس شەیر مەکە.
  • بۆ کاراکردنی هێڵێکی نوێ، پەیوەندی بە 333ــەوە بکە وپەیڕەوی ڕێنماییە دەنگییەکان بکە.
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.