لە "Google Play" بکڕە
وچێژوەربگرە لە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ئەپلیکەیشنەکان

ئێستا چێژوەربگرە لە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ئەو ئەپلیکەیشن و یارییانەیەی لە "Google Play" بەردەستن، ولە ئەمڕۆوە هیچ بیرلەوە مەکەرەوەرە کە چۆن پارەکەی بدەیت.


ئێستا لەگەڵ ئەم خزمەتگوزارییە، هەرچیت بوێت دەتوانیت لەناو ئەپلیکەیشن و یارییەکانەوە بەئاسانی بیکڕیت، وە بە ئاسانی لە ڕێی باڵانسی ئاسیاسێڵەوە پارەکەی بدەیت بێ ئەوەی پێویستت بە کارتی بانک هەبێت.

ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید.

بەشداربوو پێویستی بە ئەکاونتی گوگڵ هەیە

سیستمی پارەدانی پسووڵەی ئاسیاسێڵ دابەزێنە لە "Google Play Store"ــەکەتەوە.

بۆ دابەزاندنی سیستمی پارەدانی پسووڵەی ئاسیاسێڵ لە "Google Play Store" ــەکەتەوە، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

بڕۆ سەر "Google Play Store" پەنجە بنێ بە "Menu"دا.

  1. "Account" هەڵبژێرە
  2. پەنجە بنێ بە "Payment Methods"
  3. ئێستا "Use Asiacell Billing" هەڵبژێرە
  4. نامەی دڵنیاکردنەوەی ئەکاونتت پێدەگات
  5. ناو و ناونیشان و ژمارەی ئاسیاسیڵ داخڵ بکە و پەنجەبنێ بە بەردەوام بە
  6. ئێستا کارەکەت تەواو! ئەکاونتەکەی ئاسیاسێڵت ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.

کڕین

بۆ کڕین، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

  • لەو ئەپلیکەیشنەی ئارەزووی دەکەیت پەنجەبنێ بەو تابەدا کە تایبەتە بە نرخ
  • "Existing Payment Method" هەڵبژێرە
  • "Asiacell Billing" هەڵبژێرە وەکو شێوازی پارەدانی گریمانەیی
  • پەنجە بنێ بە "Buy"
  • وشەی نهێنی جیمەیڵەکەت داخڵ بکە وپەنجە بنێ بە "Buy"

ڕەنگە لە ڕێی کورتەنامەی دڵنیاکردنەوەت پێبگات بۆ پشتڕاستکردنەوەی کڕینەکە و ئیمەیڵێکیش لە گوگڵەوە (بۆ ناونیشانی ئیمەیڵە تۆمارکراوەکەت)

ئەگەر کڕیار نەتوانێت لە ڕێگەی Google play ــەوە شت بکڕێت، ئەوا پێویستە کڕیار شوێنی ئەکاونتی Gmail ــەکەی خۆی بگۆڕێت بۆ عێراق.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.