خزمەتگوزاری VoLTE
تەکنەلۆژیای نوێی VoLTE چالاک بکە و چێژ لەو کوالیتییەی دەنگ وەربگرە کە شایستەی تۆیە

ئێستا لەگەڵ خزمەتگوزاری VoLTE لە ئاسیاسێڵەوە، چێژ لە باشترین کوالیتی و ڕوونترین پەیوەندی دەنگیی وەربگرە بە تەکنەلۆژیای +HD. ئێستا پەیوەندییەکانت بە تەکنەلۆژیای+HD ئەنجام بدە و بەردەوام چێژ لە ئینتەرنێتی +4G وەربگرە تەنانەت لە کاتی پەیوەندیکردندا. دەتوانیت لە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەتەوە بە ئاسانی تەکنەلۆژیای VoLTE چالاک بکەیت، وەک:

بۆ ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی، وەشانی ئامێرەکە نوێ بکەرەوە بۆ نوێترین وەشانی 13، دەستبەجێ خزمەتگوزارییەکە چالاک دەبێت.
بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ چالاککردنی خزمەتگوزارییەکە:
إعدادات -< خيار-< البيانات الخلوية - <الخلوية -<الصوت والبيانات-< تمكين VoLTE

تکایە دڵنیابە لەوەی مۆبایلەکەت نوێترین وەشانی سیستەمی کارپێکردنی لەسەرە.

بۆ ئامێرەکانی شاومی پەیوەندی بکەن بە

*#*#86583#*#*

چۆن بزانم سیمکارت و مۆبایلەکەم پشتگیری لە VoLTE دەکات؟

بۆ ئەوەی بزانیت ئایا سیمکارت و ئامێرەکەت پشتگیری لە تەکنەلۆژیای VoLTE دەکەن یان نا، پەیوەندی بکە بە #393* و هەنگاوەکان پەیڕەو بکە، یان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربوان 111 بکە.

خزمەتگوزاری VoLTE چییە؟

خزمەتگوزاری VoLTE بریتییە لە پەیوەندیکردن لەڕێی تەکنەلۆژیای 4G -LTE، VoLTE پەیوەندییە دەنگیەکانت ڕوونتر دەکات بە کوالیتی بەرزی +HD.

سوودە سەرەکییەکانی خزمەتگوزاری VoLTE چین؟

چێژ لە بەرزترین کوالێتی دەنگی HD وەربگرە بە ڕوونی زیاتر بەبێ هیچ پچڕانێک.
کەمکردنەوەی کاتی وەرگرتنی پەیوەندی تەنها لە 1 بۆ 3 چرکە.
تۆڕەکە لەسەر +4G دەمێنێتەوە تەنانەت لەکاتی پەیوەندیکردندا.
یارمەتی درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت دەدات چونکە تۆڕەکە ناگۆرێت بۆ 3G لەکاتی پەیوەندی کردندا.
پێداویستیەکان بۆ چالاککردنی خزمەتگوزاری VoLTE چین؟

ئەگەر سیمەکەت پشتگیری 4G-LTE نەکات، پێویستە سیمەکەت بگۆڕیت بۆ ئەوەی VoLTE بەدەستبهێنیت.
دەبێت مۆبایلە زیرەکەکەت پشتگیری لە تەکنەلۆژیای VoLTE بکات و نوێترین وەشانی سیستەمی کارپێکردنی هەبێت.
دەبێت خزمەتگوزاری VoLTE لە مۆبایلەکەتدا چالاککرابێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.