خزمەتگوزاریی میلۆدی چییه؟ (ڕینگتۆنی میلۆدی)

ڕینگتۆنی میلۆدی ئەو ئاوازەیە كە بەشداربووانی خزمەتگوزاریی میلۆدی ڕینگتۆنی مۆبایلەکەیان دیاری دەکەن بە هەڵبژاردنی ئاوازێك کاتێک كە هاورێكانیان پەیوەندییان پێوە دەكەن گوێیان لێ دەبێت.

خستنەكاری میلۆدی:

هەموو بەشداربووانی ئاسیاسێل لە هەموو ناوچەكان دەتوانن بەشدارى بكەن و بەدوای میلۆدى دا بگەڕێن و دایبەزێنن و بەشداریكردنەكەیان ڕابگرن لە ڕێى (پەیوەندی كردن بە ژمارە (300)، کورتە نامەوە یان وێبسایتى میلۆدى) بەم شێوازانەى خوارەوە:

1. پەیوەندی كردن بە ژمارە (300)

بەشداربوو دەتوانێت پەیوەندی بکات بە ژمارە (300) وگوێ لە ڕێنماییەکانی وەڵامی ئۆتۆماتیکی بگرێت تا ڕێنمایی بکات بۆ هەڵبژاردنی ئەو گۆرانیەی بەدڵیەتی.

نرخی مانگانە1,000 دیناری عێراقی

نرخی گۆرانی500 دینارعێراقی

وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی30 دیناری عێراقی/ دەقیقە

نرخی بەشداریکردن و تازەکردنەوە 50 دینارە بۆ ڕۆژێك، لە حاڵەتی نەبوونی باڵانسی پێویست بۆ بەشداریکردنی مانگانە. ئەم مەرجە کاتێك جێبەجێدەکرێت کە باڵانسی بەشداربوو لە نێوان 290 بۆ 999 دینار بێت.

2. لە ڕێی کورتە نامەوە:

كردار

بۆ 300

بۆ بەشداریكردن

1

بۆ ڕاگرتنى بەشدارى

(ئەم کارە بێ بەرامبەرە) 2

بۆ دابەزاندنى ئاوازێك و دانانى وەك میلۆدى سەرەكى

كۆدى ئاوازەكە بنێرە بۆ 300 (نرخی ئاوازەکە 500 دینارە)

بۆ دانانى ئاوازیك وەك میلودى سەرەكى

ژمارە 33 >بۆشایى< کۆدى ئاوازەکە بنێرە بۆ ژمارە 300

پێشکەش كردنى خزمەتگوزارییەكە وەك دییاریەك

ژمارە 44 >بۆشایى< کۆدى ئاوازەکە بنێرە بۆ ژمارە 300 <44> بۆشایى<1 > بۆشایى< ژمارەى مۆبایل:

بۆ پێشکەش كردنى هەر میلۆدییەك وەك دییاریەك

كۆدى ئاوازەكە و ژمارەى مۆبایلى هاوڕێكەت بنێرە (4 >بۆشایى< كۆدى میلۆدی ژمارەى مۆبایل) بۆ 300

3. وێبسایتى میلۆدى

بەشداربووانی میلۆدی ئێستا دەتوانن سەردانى وێبسایتى (melody.asiacell.comبكەن بە بێ نووسینى www  لە بەردەم لینكەكە و بەدوای میلۆدى بگەرێن و دایبەزێنن . وێبسایتەكە بە هەر سئ زمانى كوردى و عەرەبى و ئینگلیزى بەردەستە . بەشداربوان دەتوانن گوێبگرن لە خۆشترین و تازەترین میلۆدى و دایبەزێنن .

نرخی دابەزاندنى میلۆدى 500 دینارە

** خزمەتگوزارى نوێژ

بەشداربووانی میلۆدی ئێستا دەتوانن بەشداربن لە خزمەتگوزاری نوێژ بۆ ئەوەی هاوڕێکانیان گوێبیستی رینگتۆنی نۆێژ بن وبزانن کاتی نوێژە لای ئەوان کاتێك پەیوەندییان پێوەدەکەن لە کاتی نوێژدا. دوای بەشداریكردن لە خزمەتگوزارییەکە، ڕینگتۆنی مۆبایلەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت بۆ ڕینگتۆنی نوێژ دوای بانگ وبۆ ماوەی 15 خولەک بەردەوام دەبێت.

  • بۆ بەشداریکردن 13 بنێرە بۆ 300
  • بۆ ڕاگرتنی بەشداری 14 بنێرە بۆ 300
  • نرخی خزمەتگوزارییەکە 1,000 دینار/مانگ
  • ڕینگتۆنی بانگ بۆ ماوەی 15 دەقیقە بەردەوام دەبێت

** خزمەتگوزارى ساتەکانم

دەتوانیت ئەو کەسانەى کە پەیوەندیت پێوە دەکەن ئاگادار بکەیتەوە لەو ساتەى کە تێیدایت وەکو ( سەرقاڵم – پشوو – ڕۆژى لەدایک بوون – لە کۆبوونەوەدام ...) بە دەنگێکی تۆمارکراو هاورێکانت ئاگادار دەکەیتەوە و بە ویستى خۆت یەکێک لە ساتەکان هەڵەبژێریت. و هەر کاتێکیش ویستت دەتوانىت لایبەریت.

كردار

بۆ 300

بۆ بەشداریکردن

15

بۆ ڕاگرتنى بەشدارى

16

بۆ دانانى هەر یەک لە ساتەکان

یەکێک لەم پیتانە بنێرە بۆ دانانى ساتێک

، (UK) زانکۆ ، (OK) خەوتوو ، (GK) وەرزش ، (BSK) سەرقال (VK)پشوو، ،(MK) کۆبوونەوە، (DK)ڕۆژی لەدایک بوون ،(AK)میزاج

بۆ لابردنى ساتەکە و گەرانەوە بۆ میلۆدى خۆت

17

نرخى خزمەتگوزارىی ساتەکانم 500 دیناری عێراقییە بۆ مانگێک، بەشداربوو دەتوانێت یەکێک لەم 8 ساتە دابنێت بۆ ماوەى مانگێک هەر کاتێک بیەوێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.