بۆ یەکەم جار و لە عێراق ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری "سوپاس" پێشکەشی بەشداربووانی دەکات!

لە ڕێی ئەم خزمەتگوزارییەوە بەشداربوانى ئاسیاسێڵ دەتوانن بەردەوامبن لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و بەشداریکردن لە پاکێجەکاندا لە کاتى نەبوونى باڵانسى پێویست. وئەم خزمەتگوزارییە بەکاردەهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن و نامە ناردن لە ناوەوە و دەرەوەى تۆڕ و بۆ پەیوەندی نێودەوڵەتى، هەروەها بۆ نامەى دەنگ و رەنگ وئینتەرنێت.

بۆسودمەندبوون لە خزمەتگوزاری "سوپاس"

  • 1 بنێرە بۆ 288 یان پەیوەندى بکە بە #288* بۆ وەرگرتنی باڵانس دەتوانێت بەکاربهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن و کورتە نامە بۆ هەموو تۆڕه ناوخۆییەکان لەگەڵ ئینتەرنێت بەبێ بەکارهێنان.
  • پەیوەندیبکە بە *288*2# بۆ بەدەستهێنانی ئوفەرەکانی ئینتەرنێت.
  • پەیوەندی بکە بە 288.
  • لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ئاسیاسێلەوە.

باڵانسی وەرگیراو لە خزمەتگوزاری سوپاس ماوەی کارایی نیە، دەتوانیت بەکاری بهێنی تا ئەو کاتەی هێڵەکە کارایە.

ئەو هێڵانەى ئەم خزمەتگوزارییە دەیانگرێتەوە

خزمەتگوزارى "سوپاس" بۆ هەموو بەشداربووانی هێڵى پریپەیدى ئاسایى وپریپەیدى دامەزراوەکان بەردەستە، کە دەبێت بۆ ماوەى 5 مانگ یان زیاتر لەگەڵ ئاسیاسیڵدا بووبن. بەکارهێنەرانى ئەم هێڵانەی خوارەوە ناتوانن بەشداری بکەن لەم خزمەتگوزارییانەدا:

  • هێڵى هلە
  • هێڵى فەرمانبەران
  • هێڵى بریکارەکان
  • هێڵی ئینتەرنێت
  • هێڵی پریپەید

مەرجەکانى بەدەستهێنانى خزمەتگوزارى "سوپاس":

  • پێویستە هێڵەکە کارابێت وماوەی بەکارهێنانی هێڵەکە لەلایەن بەشداربووەوە لانی کەم 5 مانگی تێپەڕاندبێت لە بەرواری کاراکردنی هێڵەکەوە.
  • دوو جار یان زیاتر هێڵەکەى پرکردبیتەوە لە ماوەى دوایین 3 مانگ پێش داواکردنى خزمەتگوزارییەکە.

باڵانسى نێردراو ونرخى ناردن 150د بۆ هەر جارێک بەشداریکردن لە باڵانسى سەرەکى بەشداربوو دەبڕدرێت لەکاتى پڕکردنەوەی باڵانس یان لەکاتى وەرگرتنی باڵانس لەلایەن هێڵەکەیەوە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ناردنی باڵانسەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.