سندوقی نامە دەنگییەکانتان بەکار بهێنن وەک وەڵامدەرەوەی ئۆتۆماتیکی هەرکاتێک کە بەردەست نابن. پەیوەندیکەران دەتوانن دەنگیان تۆمار بکەن و دەتوانن هەرکاتێک دەتانەوێت گوێیان لێبگرن. هەرکاتێک نامەی دەنگییت پێگەیشت بە کورتەنامەیەک بۆ سندوقی نامەکانت ئاگادار دەکرێیتەوە. بۆ بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییەدا و دروستکردنی سندوقی نامەی دەنگیی، بەکورتی پەیوەندی بکە بە 244 و پاشان کۆدەکەت داخڵ بکە کە بریتیە لە (9999) و پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکە، ئەم خزمەتگوزارییە بێ بەرامبەرە.

هێلی پریپەید دەتوانێ 15 نامە هەڵبگرێت بۆ ماوەی 14 رۆژ، بەلاَم قەبارەی سندوقی هێڵەکانی پۆستپەید 20 نامەیە و بۆ 21 رۆژ هەڵدەگیرێت.

پێشکەشکردنی راستەوخۆی نامەی دەنگیی لە 255، دەتوانیت تا 30 چرکە تۆماربکەیت وبینێریت بۆ هاوڕێکانت. ئەم ژمارە تایبەتە رێگەت پێدەدات نامە دەنگیەکانت تۆماربکەیت و بینێریت بۆ هاوڕیکانت، نرخی ئەم خزمەتگوزارییە 50 دینارە/ دەقیقە.

تێبینى: ئەم زانیارى و نرخانەى سەرەوە دەگۆردرێت بئ ئاگادارکردنەوە.

کورتەنامەی دەنگی-سیستەمی پۆستی دەنگی

لەگەڵ SVM کورتەنامەی دەنگی، بەشداربوو دەتوانێت دەنگی تۆماربکات و نامە دەنگییەکەی راستەوخۆ بنێرێت بۆ ژمارەکانی تری ئاسیاسێڵ. SVM ئاسانترە و زیاتر جێی متمانە، خێراترە لە SMS و تایبەت ترە بە خۆت بە بەراورد لەگەڵ کورتەنامەی نوسراو.

ژمارە *242*0770XXXXXXX لێبدە و بینێرە، پەیڕەوی رێنماییەکان بکە پاش تۆنەکە نامەکەت تۆماربکە لە 30 چرکەدا و پاشان دەست بنێ بە # بۆ ناردنی نامەکە.

لایەنی دووەم نامەکەی پێدەگات وەک SMS ی ئاگادارکردنەوە لەگەڵ "نامەی دەنگی" نێرەر:

" تۆ نامەیەکی دەنگییت هەیە" تکایە پەیوەندی بکە بە ژمارە "242 شوێن رێنماییەکان بکەوە و گوێ لەنامە دەنگییەکە بگرە.

نرخی هەر نامەیەک 50 دینارە بۆ 30 چرکە.

تێبینى: ئەم زانیارى و نرخانەى سەرەوە دەگۆردرێت بئ ئاگادارکردنەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.