ئاسیاسێڵ گوڕ دەداتە وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە ڕێگای پێشخستنی گشتگیری سیستەمی پشتگیری کارەکان-"BSS"

ئاسیاسێڵ بەسەرکەوتوویی ئاستی سیستەمی پشتگیری کارەکان"BSS"ـی بۆ پلەی نمونەیی بەرزکردەوە، ئەم شێوازە نوێیە پێکهاتووە لە پلاتفۆرمێکی سەرەکی بۆ پتەوکردنی بنەماکانی پسوڵە وپڕکردنەوەی باڵانس وخزمەتگوزاری بەشداربووان وگەیاندنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی بۆ نزیکەی 20 ملیۆن بەشداربوو.

بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەیەکی بێخەوش، لە 11ی نیساندا لە کاتێکدا ئەندازیارەکان پرۆسەکەیان بە جێدەگەیاند سەرجەم بەشداربووان خزمەتگوزاری دەنگیی و داتای بێ سنووری بێبەرامبەرییان خرابووە بەردەست. ئەمەش ڕێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی گواستنەوەکە کۆتایی پێبێت بەبێ پچڕان و وەستاندنی خزمەتگوزارییەکان.

سیستەمی پشتگیری کارەکان"BSS"ـی دامەزراو لەسەر کڵاود، پریپەید وپۆستپەید لەسەر یەک پلاتفۆرم کۆدەکاتەوە، پڕکردنەوە و پسوڵە و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی بەشداربووان"CRM" و بەڕێوەبردنی ڤاوچەر یەکدەخات، هەروەها دڵنیایی دەدات لەو شیکارییانەی کە لەلایەن ژیریی دەستکرد"AI"ـەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم پلانە؛ کاتی بەبازاڕکردن بۆ ئۆفەرە نوێیەکان لە چەند هەفتەیەکەوە بۆ چەند کاتژمێرێک کورت دەکاتەوە، هەروەها دیدگای "360 پلەیی" بە بەشداربوون دەبەخشێت وپرۆسە ناوخۆییەکان ڕێکدەخات دەرئەنجامی ئەمانەش کارامەیی ئاستی کارکردن بەرز دەبێتەوە.

ئاسیاسێڵ تێبینی ئەوە دەکات کە پێشخستنی سیستەمەکە هەنگاوێکی یەکجار گرنگە بەرەو ئامادەیی تەواو بۆ "5G"، کە نەخشەڕێگای تۆڕەکە بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی بەهێزتر دەکات و تواناییەکانی خۆی پتەوتر دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی داهێنەرانە و کواڵیتی بەرز بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئاسیاسێڵ بە وەبەرهێنان لە سیستەمی پێشکەوتووی وەک سیستەمی پشتگیری کارەکان"BSS"ـی نوێ، پابەندبوونی خۆی بە فراوانکردنی ژێرخانی پەیوەندییەکانی عێراق وپێشخستنی ئابووری دیجیتاڵی وڵات وبەرزکردنەوەی ئەزموونی ڕۆژانەی بەشداربووانی دووپات دەکاتەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.