ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە کارلێکەکانی لەگەڵ بەشداربوواندا لە ڕێگەی چالاکیی "هاوڕێی تەمەن"ـەوە، ئەمەش لە هەنگاوێکی نوێدا کە ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنێتی لە ئاشناکردنی هەوادارانی بە لایەنە نوێ و پێشکەوتووەکانی بەرنامەی پاداشتی پێشەنگی ئاسیاسێڵ بۆ بەشداربووەکانی.
ئاسیاسێڵ لە 20 تا 27 تشرینی دووەم چالاکیی کارلێککاری خۆی لە ماجدی مۆڵ-سلێمانی ئەنجامدا. هەزاران سەردانیکەر کە ئاشنای سوودەکانی بەرنامەکە بوون، بەشدارییان کرد، خاڵ و پاداشتی بێبەرامبەریان کۆکردەوە، هەروەها بەشدارییان لە تیروپشکی خەڵاتی گەورەی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس-بێنز E200 مۆدێل 2025 کرد. کە بەشداربوویەک بووە براوەی یەکەمی خەڵاتی گەورە، کە یەکێکە لە چوار خەڵاتی گەورە کە هەر3 مانگ جارێک دەبەخشرێت.
لەمیانی چالاکییەکەدا، ئاسیاسێڵ جەختی لەوە کردەوە کە وەشانی پەرەپێدراوی پلاتفۆرمی "هاوڕێی تەمەن" ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بێوچانیەتی بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بەنرختر و قوڵتر بۆ بەشداربووان. ئەمەش لە ڕێگەی بەرەوپێشبردنی ئەو سوودانەی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵێتیی گەشتەکەیان لەگەڵ کۆمپانیا و پاداشتی بەردەوام و ماوەدرێژیان پێ دەبەخشێت.
ئێستا باڵانسی بەشداربوون بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت بۆ پۆینت بە گوێرەی بەهاکەی. ماوەی کارایی پۆینتەکانیش لە سێ مانگەوە بۆ ساڵێک درێژ کراوەتەوە، ئەمەش ماوەیەکی زیاتر دەداتە بەشداربووان تاوەکو کۆنترۆڵی پۆینتەکانیان بکەن و مامەڵەیان پێوە بکەن، بە شێوەیەک سوودی لێوەربگرن کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێویستییەکانیاندا.
هاوکات ئەم چالاکییە دەرفەتی بۆ سەردانیکەرانی ڕەخساند تا ئاشنابن بە "چەرخی بەخت" لەناو ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵدا، کە تایبەتمەندییەکی ناوازەیە و پۆینتی زیاتریان پێ دەدات و هاوکارە لە گەیشتنی خێراتری بەشداربووان بە چەندین تایبەتمەندیی دیکە، لەوانەش داشکاندن و ئاڵوگۆڕی باڵانس و چەندین ئۆفەر کە هاوبەشەکانی ئاسیاسێڵ پێشکەشی دەکەن.
ئاسیاسێڵ دووپاتی کردەوە کە "هاوڕێی تەمەن" تەنیا ئۆفەرێکی وەرزی نییە، بەڵکو بەرنامەیەکی دڵسۆزیی ستراتیژیە کە بە شێوەیەک بنیاتنراوە تاوەکو پاداشتی بەشداربووانی بداتەوە و ئاستی ڕەزامەندییان بەرز بکاتەوە و لە هەمان کاتیشدا پاڵپشتی دروستکردنی سیستەمێکی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵیی چالاک و پێشکەوتووتر بکات لە عێراق.
لە ڕێی پێشکەوتنە بەردەوامەکانی ڕووکاری پلاتفۆڕمەکە و بەرفراوانکردنی مەودای تایبەتمەندییە پێشکەشکراوەکان لەلایەن هاوبەشەکانییەوە، و هەروەها زیادکردنی تایبەتمەندی دیجیتاڵی کارلێککەر و پشتبەستن بە شێوازی یاری (Gamification)، ئاسیاسێڵ دەیەوێت "هاوڕێی تەمەن" بکات بە بەربڵاوترین و ئاسانترین بەرنامەی پاداشت بۆ بەکارهێنان لە کەرتی پەیوەندییەکاندا.
لە ڕێگەی کۆتایی هێنان بە چالاکییە مەیدانییەکە بە بۆنەیەکی ڕاگەیاندنی تەواو کارلێککەر، ئاسیاسێڵ دیدگای بەردەوامی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ دانانی بەشداربوو لە دڵی ستراتیژییە نوێگەرەکەی و دڵنیاییدان لەوەی کە هەموو پڕکردنەوەی باڵانس و کارلێکێکی دیجیتاڵی و هەر هەنگاوێک لەناو پلاتفۆڕمەکەدا دەبێتە پاداشتی ڕاستەقینە و ماوە درێژ کە بەهای ئەزموونی بەشداربووان بە شێوەیەکی درێژمەودا زیاد بکات.




