ئاسیاسێڵ کە هەمیشە هەوڵ دەدات پشتگیریی پڕۆژە بچووکەکان بکات، خزمەتگوزارییەکی نوێ وداهینراو بۆ خاوەنەکانی ئەم پڕۆژە بچووکانە پێشکەش دەکات. تۆ خاوەنی فرۆشگا، کافتریا، چێشتخانە وهتد.. بیت، ئێستا دەتوانیت کۆنترۆڵی هێڵی کارمەند وهاوکارەکانت بکەیت وگەشە بە کارەکانت بدەیت لەگەڵ خزمەتگوزاریی I-Control وئەو تایبەتمەندییە مەزنانەوە کە دابینیان دەکات.

تایبەتمەندییەکان:

  • دابەشکردنی پاکێجەکە بەسەر کارمەند وهاوکارەکانتدا بە ڕێگەیەکی ئاسان لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە بزنسی ئاسیاسێڵەوە؛ "Asiacell Business".
  • پەیوەندی تەلەفۆنیی بێسنوور لە نێوان هێڵەکانی پاکێجەکەدا.
  • چەندین خولەک بۆ پەیوەندی وکورتەنامە بۆ هەموو تۆڕەکان وئینتەرنێت.
  • خزمەتگوزاریی میلۆدی چاوەڕوانیی بزنس کە ڕێدەدات کۆمپانیاکان ڕیکلام بۆ بەرهەمەکانیان بکەن لە هەر پەیوەندییەکی هاتوودا بۆ هێڵەکانی I-Control وهەروەها گونجاندن وتایبەتکردنی ئەم میلۆدییە بە بزنسەکەی خاوەنکارەکان.

هێڵ و پاکێجەکان:

ئەم خزمەتگوزارییە 2 – 10 هێڵ و 5 پاکێج دابیندەکات تا لە نێوانیاندا ئەوە هەڵبژێریت کە بۆ تۆ گونجاوە.

نرخی پاکێجەکان: 20,000، 40,000، 60,000، 80,000، 100,000 دينار.

بۆ بەکارهێنان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق:

پێکهێنەرەکانی پاکێجەکە

سۆهۆ

سۆهۆ

سۆهۆ

سۆهۆ

سۆهۆ

I-Control 2

I-Control 4

I-Control 6

I-Control 8

I-Control 10

زۆرترین ژمارەی هێڵی ڕێپێدراو

2

4

6

8

10

نرخی پاکێجەکە بە دینار / بۆ 4 هەفتە4

20,000

40,000

60,000

80,000

100,000

خولەک بۆ هەموو تۆڕە ناوخۆییەکان

200

450

750

1100

1500

ئینتەرنێت بە گێگابایت

4

9

15

22

30

نامە بۆ تۆڕە ناوخۆییەکان

200

450

750

1100

1500

خولەکی هێڵەکانی بزنس

7,000

14,000

21,000

28,000

35,000

بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە،

سەردانی ناوەندەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکە، یان نامە بنێرە بۆ Business.Channel@asiacell.com، یان پەیوەندی بە 323 بکە.

پرسیار و وەڵام

: هێڵی سۆهۆیI-Control بۆ بزنس چییە؟

هێڵێکی نوێی پریپەیدە لە ئاسیاسێڵەوە کە تایبەتە بەوانەی خاوەنی بزنسی بچووکن لە سەرتاسەری عێراقدا. خاوەنکار هەلی بەشداریکردنی پێدەدرێت لە پاکێجی بزنسیI-Control کە دەکرێت بێبەرامبەر دابەش بکرێت بەسەر هێڵەکانی بزنسدا لەڕێی بەکارهێنانی ئەپی 'Asiacell Business'ـەوە. بەشداربووی سەرەکی هێڵەکە بەرپرسیارێتی تەواو دەگرێتە ئەستۆ لە دابەشکردنی یەکەکانی پاکێجەکە بەسەر هێڵە لاوەکییەکانی دیکەدا.

2: گرنگترین تایبەتمەندییەکانی هێڵە نوێیەکە چین؟

هێڵە نوێیەکە هەلی بەشداریکردن بۆ خاوەنکارەکان دەڕەخسێنێت تا بەشداری بکەن لە یەکێک لە پێنج پاکێجە جیاوازەکانی سۆهۆی I-Controlـدا. هەر پاکێجێک کۆمەڵێک خولەک و نامە دابین دەکات بۆ بەشداربووان بۆ سەرجەم تۆڕەکان لەگەڵ خزمەتگوزاری میلۆدی چاوەڕوانی بزنس وئینتەرنێت بەپێی پاکێجی داواکراو، ئەمە لەگەڵ پابەندبووندا بە ژمارەی هێڵە لاوەکییە ڕێپێدراوەکان بۆ هەر پاکێجێک.

3: لە کوێ هێڵی I-Controlـی بزنسی ئاسیاسێڵم دەستدەکەوێت؟

دەتوانیت هێڵێکی نوێی ئاسیاسێڵ لە جۆریI-Control بکڕیت لە هەریەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ و هەروەها لەڕێی تیمی سۆهۆوە کە پێویستە لەسەر بەشداربوو بەڵگەنامە پێویستەکان بخاتە ڕوو بۆ کردنەوەی هەژمارێکی نوێی بزنس لە ئاسیاسێڵ.

4: چۆن پاکێجیI-Control بەسەر هێڵەکانی دیکەدا دابەش دەکرێت؟

بەشداربووی هێڵی سەرەکی I-Control دەتوانێت ئەپیAsiacell Business"" بەکاربهێنێت کە لەسەر Play Store و App Storeبەردەستە بەپێی جۆری ئامێرەکەی و پاشان بڕی باڵانسەکە دیاری بکات بۆ هەر هێڵێک لە هێڵەکانی ئەکاونتەکە. هەروەها دەتوانێت سنووری بەکارهێنان دیاری بکات بۆ گشت بەکارهێنانەکانی داهاتوو.

5: ئەو ئەرکانە چین کە دەکرێت لە ڕێگەی ئەپی Asiacell Business""ـەوە ئەنجام بدرێن؟

  • زانینی ناو وجۆری پاکێجەکە و ئەو باڵانسەی بۆ هێڵە سەرەکییەکە بەردەستە لەگەڵ ماوەی کارایی پاکێجەکە.
  • زانینی ژمارەی هێڵە لاوەکییەکان و ژمارەی خودی هێڵەکانیش.
  • تۆمارکردنی هێڵە لاوەکییەکان بە ناوی خاوەنەکانیانەوە.
  • دیاریکردنی یەکەکانی پاکێجەکە بۆ هێڵە لاوەکییەکان "بەشداریکردنی ئێستا".
  • دیاریکردنی یەکەکانی پاکێجەکە بۆ هێڵە لاوەکییەکان پاش نوێکردنەوەی پاکێجەکە، "بەشداریکردنی داهاتوو".
  • نیشاندانی یەکە بەکاربراوەکان لەلایەن هێڵە لاوەکییەکانەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کاتی بەکارهێنانیان.
  • پیشاندانی یەکە بەکاربراوەکان و یەکە بەردەستەکانی هێڵە سەرەکییەکە.
  • لە حاڵەتی مانەوەی باڵانس لە یەکێک لە هێڵە لاوەکییەکاندا بەشداربووی هێڵی سەرەکی دەتوانێت بەسەر هێڵەکانی دیکەیدا دابەشی بکات.
  • دیاریکردنی زمانی ئەپی Asiacell Business"".
  • زانینی مەرج و ڕێساکانی ئەپەکە و ڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەریان.
  • گۆڕینی یەکەی بەردەست لە پاکێجەکەدا لە کاتی پێویستدا بۆ بەشداریکردنی داهاتوو پێش بەرواری جێبەجێکردن.

6: ئایا بەشداربوو دەتوانێت جۆری پاکێجەکە بگۆڕێت؟

بەڵێ، بەڵام لە پاش بەشداریکردنی داهاتوودا جێبەجێ دەبێت لە ڕێی پێشکەشکردنی داواکارییەکەوە بە تیمی فرۆشتن.

7: خزمەتگوزاری میلۆدی بزنس چییە CRBT؟

کاتی کاراکردنی هێڵەکانی I-Control، بەشداربوو دەتوانێت جۆری ئەو میلۆدییە پێشکەش بکات کە خۆی دەیەوێت پەیوەندیکار بە هێڵەکانی بزنسەوە بیبیستێت لە بری زەنگی چاوەڕوانی ئاسایی تا کاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکە. ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە بۆ هەموو هێڵەکانیI-Control لەگەڵ هەموو کاراکردنێکدا، بەڵام دواتر لە کاتی داواکردنی گۆڕینی جۆری میلۆدیدا دەبێت بەشداربوو بڕی 2,000 دینار بۆ 30 ڕۆژ وەك تێچوو بدات.

8: ئایا پێویستە خزمەتگوزاری ئاسیاسێڵ میلۆدی لەلایەن بەشداربووەوە کارا بکرێت لە کاتی کاراکردنی میلۆدی بزنس 'CRBT'؟

نەخێر، خزمەتگوزاری میلۆدی بۆ بزنس بێبەرامبەر کارا دەکرێت لەڕێی تیمی پشتگیریی بزنسەوە، چونکە لە کاتی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە میلۆدیدا لەڕێی ناردنی 1 بۆ 300، بەشداربوو بەشداری خزمەتگوزاری میلۆدی دەکات کە تایبەت نییە بە بزنس و بڕی 1,000 دیناری لێ دەڕوات بۆ تێچووی 30 ڕۆژ پاش تەواوبوونی ماوەی بێبەرامبەری خزمەتگوزارییەکە کە سێ ڕۆژە.

9: ئایا پاکێجەکانیI-Control ئۆتۆماتیکی نوێ دەبنەوە؟

بەڵێ، لە حاڵەتی هەبوونی باڵانسی پێویست و لە کاتی نەبوونی باڵانسیشدا پاکێجەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت تا کاتی پڕکردنەوەی هێڵەکە و بەردەست بوونی باڵانسی پێویست.

10: تایبەتمەندییەکانی فایلی دەنگیی پەسەندکراو بۆ خزمەتگوزاری میلۆدی بازرگانی لەسەر هێڵەکانی I-Control لە کاتی پێشکەشکردنی لە لایەن بەشداربووەوە چین؟

دەکرێت فایلی دەنگی "wave" جۆری “u-Law – Bitrate:64 Kbps –Sample size 8 bit" تاک کەناڵ بەکاربهێنرێت بە فریکوێنسی 8 هەزار هێرتز وماوەکەشی کەمتر بێت لە 40 چرکە.

دەتوانیت لەڕێی ئەم ئیمەیڵەوە فایلەکە بنێریت تا دڵنیا ببیتەوە لە گونجاوییەکەی: Business.Channel@asiacell.com

11: کاتێک باڵانسی I-Control تەواو بووە و بەشداربوو پەیوەندییەک ئەنجام دەدات، چی ڕوودەدات؟

تێچووی پەیوەندی و نامە ناوخۆییەکان لە باڵانسی هێڵەکە دەبڕدرێت بەپێی هێڵەکە و بەم جۆرە: نرخی پەیوەندی دەنگی ناوخۆیی بۆ هێڵەکانی ئاسیاسێڵ 2.8 دینارە بۆ هەر چرکەیەک و بۆ تۆڕەکانی تر 4.0 دینارە بۆ هەر چرکەیەک.

12: ئایا بەشداربووی سەرەکی دەتوانێت بڕی یەکە بەکارهێنراوەکانی هەر هێڵێکی لاوەکی بزانێت؟

بەڵێ، لەڕێی ئەپیAsiacell Business""ـەوە.

13: ئایا دەکرێت باڵانسیI-Control بنێردرێت بۆ هێڵەکانی تری ئاسیاسێڵ؟

نەخێر، تەنها باڵانسی بەکارنەهێنراویI-Control دەنێردرێت بۆ هێڵەکانی ناو ئەکاونتی بزنس لە جۆریI-Control لەلایەن بەشداربووی سەرەکییەوە.

14: ئایا دەکرێت یەکە ماوەکانی هەر هێڵێکیI-Control بزانرێت؟

بەڵێ، لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە*133# کە بەشداربوو نامەیەکی پێدەگات و هەموو وردەکارییەکانی باڵانسی ماوەی تێدایە.

15: ئایا دەکرێت زیاتر لە جارێک لە پاکێجەکەدا بەشداری بکەیت؟

نەخێر، پاکێجەکە بۆ یەک جار بەردەستە و 4 هەفتە جارێک نوێ دەبێتەوە.

16: لە حاڵەتی گۆڕینی هێڵەکەیدا، ئایا بەشداربووی سەرەکی دەتوانێت ئەپی Asiacell Business"" بەکاربهێنێت؟

ئەپی Asiacell Business"" تەنها بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە خاوەنی هێڵی سەرەکی I-Controlـن. ئەگەر بەشداربوو هەستا بە گۆڕینی هێڵەکەی ناتوانێت ئەپەکە بەکاربهێنێت و پاکێجەکان دابەش بکات.

17: دەکرێت باڵانسی بەکارنەهێنراویI-Control بەکاربهێنێت بۆ بەشداریکردنی داهاتوو لە کاتی نوێکردنەوەدا؟

نەخێر، پاش تەواوبوونی ماوەی کارایی پاکێجەکە هەموو ئەو باڵانسەکەی کە ماوە بەسەردەچێت.

18: ماوەی کارایی پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵی سەرەکی بەپێی بڕی پڕکردنەوە؟

ماوەی کارایی هێڵی سەرەکی 45 ڕۆژە، ئەگەر بەشداربوو باڵانسی پڕکردەوە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ماوەی کاراییەکەی چالاک دەکرێت:

پڕکردنەوە ( دینار) بڕی

ماوەی کارایی ( رۆژ)

1,000

1

3,000

7

5,000

25

10,000

45

15,000

60

25,000

90

40,000

150

50,000

180

100,000

360

19: ئایا بەشداربوو دەتوانێت ژمارەی هێڵە بەکارهێنراوەکانی لای خۆی بگۆڕێت بە زیادکردن یان لابردنی یەکێک لە هێڵە کاراکراوەکان؟

بەڵی، لە ڕێی پێشکەشکردنی داواکاریی بە تیمی فرۆشتنی سۆهۆ و بە لەبەرچاوگرتنی سنوورداریی ژمارەی هێڵەکانی هەر یەکێک لە پاکێجەکانی I-Control.

20: ئایا دەکرێت هێڵی بەشداربووان بگۆڕدرێت بە هێڵەکانی I-Control ؟

نەخێر، هێڵی بەشداربووان ناکرێت بەI-Control چونکە تەنها بۆ بەشداربووانی نوێیە.

21: چۆن هێڵیI-Control بۆ بزنسی بچوک کارا دەکرێت؟

بۆ چالاککردنی هێڵەکانی I-Control، پێویستە تیمی فرۆشتنی بازرگانی لە سەرەتادا ئەپی ئەلیکترۆنیی تۆمارکردنی ئاسیاسێڵ بەکاربهێنن بۆ داخڵکردنی زانیارییەکانی بەشداربوو. دواتر، داواکاری چالاککردن دەنێرن بۆ تیمی پشتیوانی فرۆشتنیB2B ، لەگەڵ ئەم زانیارییانەی خوارەوە:

  • ژمارەی بنەڕەتی ئەکاونتەکە کە لە ڕێیەوە پاکێجیI-Control کارا دەکرێت.
  • ناوی پاکێجی I-Control
  • ژمارەی ئەو هێڵانەی کە پێویستە کارا بکرێن لەگەڵ ژمارەکانیان.
  • جۆری پاکێجی داواکراو
  • لە حاڵەتی داواکردنی کاراکردنی خزمەتگوزاری میلۆدی چاوەڕوانی بزنس پێویستە فایلی نێردراو بە سیستمی CRBT بێت.
  • فایلی بازرگانی تایبەت بە بەشداربوو کە کە لە ڕێگەیەوە تیمی پشتیوانیی کارەکانیB2B ـی ئاسیاسێڵ ئەکاونتی بەشداربوو دەکەنەوە.

22: چۆن بەشداربووی I-Control دەتوانێت تێچووی بەشداریکردنی لە پاکێجەکە بدات؟

بەشداربووی هێڵی سەرەکیی دەتوانێت تێچووی بەشداریکردن بدات لە ڕێی پڕکردنەوەی باڵانسەوە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ئاسیاسێڵ پێش بەشداریکردن یان نوێکردنەوەی پاکێجەکە.

23: نرخی سیمکارتیI-Control چەندە؟

سیمکارتی هێڵی I-Control بێبەرامبەر دابین دەکرێت لە کاتی کارا کردنی هەژماری بازرگانی بەشداربوو، لەگەڵ پابەندبوون بە ژمارەی ئەو هێڵانەی بەردەستن بۆ هەر جۆری پاکێجێک.

24: ئایا بەشداربووانی هێڵە لاوەکییەکانیI-Control دەتوانن بەشداری لە پاکێجەکانی دیکەی ئاسیاسێڵدا بکەن؟

بەڵێ، دەتوانن، بەڵام یەکەکانی پاکێجی I-Control پێشەنگی زیاتریان دەبێت بۆ بەکارهێنان — واتە لە سەرەتادا ئەوان بەکاردەهێنرێن.

25: ئەگەر پاکێجی I-Controlـی هێڵە سەرەکییەکە نوێ نەکرایەوە، ئایا هێڵەکانی تر دەوەستن؟

نەخێر، هەموو هێڵەکان کارا دەبن بەڵام بەشداربوو ناتوانێت یەکەکانی پاکێجی I-Control بەکاربهێنێت. تەنها دەتوانێت یەکەکانی پاکێجە بەردەستەکانی تر بەکاربهینێت بە پێچەوانەوە، بەکارهێنانەکە بەپێی نرخەکانی بەکارهێنانی ئاسایی (PAYG) لە باڵانسی هێڵەکە دەبڕدرێت.

26: ئایا بەشداربووی لاوەکی ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی پڕکردنەوەی یەکەکانی پاکێجەکانی تایبەت بە I-Control؟

بەشداربوو لە ڕێگەی کورتەنامەوە (SMS) ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی هەر گۆڕانکارییەک لە یەکەکانی پاکێجەکە بۆ هێڵەکەی بە شێوەیەکی وورد بۆ هەموو بەشداریکردنێک؛ ئێستا و یان بەشداریکردنی داهاتوو.

27: ئایا بەشداربوو لە کاتی نوێکردنەوەی پاکێجەکە ئاگادار دەکرێتەوە؟

بەڵێ، بەشداربوو پێش دوو ڕۆژ کورتەنامەیەکی سەبارەت بە کاتی نوێکردنەوەی پاکێجەکەی پێدەگات.

28: ئایا بەشداربووان ئاگادار دەکرێنەوە لە کاتی تەواوبوونی یەکێک لە یەکەکانی پاکێجەکە؟

بەڵێ، بەشداربووی سەرەکی بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی تەواوبوونی خولەکی پەیوەندی، نامە وئینتەرنێت.

29: ئایا بەشداربووی سەرەکی دەتوانێت جۆری پاکێجەکە بگۆڕێت و بەشداریکردن و یەکەکانی کەم بکاتەوە؟

بەڵێ، دەکرێت ئەمە لە ڕێگەی تیمی فرۆشتنی سۆهۆ لە ئاسیاسێڵەوە داوا بکرێت، بەڵام ئەگەر هێڵی لاوەکی زیاتر لەو ڕێژەیەی ڕێپێدراوە لە پاکێجە نوێیەکەدا بەکارهێنا، دەبێت داوای ڕاگرتنی یەکێک لە هێڵە لاوەکییەکان بکات.

30: ئایا بەشداربووانی هێڵی سەرەکیI-Control دەتوانن بەشداری لە پاکێجەکانی دیکەدا بکەن؟

بەڵێ، بەڵام I-Control پێشەنگ دەبێت بۆ بەکارهێنان.

31: ئایا بەشداربووانیI-Control دەتوانن باڵانس لە هێڵەکانی ترەوە وەربگرن و بنێرن؟

بەڵێ، خزمەتگوزاری ناردنی باڵانسی ئاسیاسێڵ بۆ هێڵەکانی I-Control بەردەستە و هەمان مەرج و ڕێساکانی خزمەتگوزاری هێڵەکانی پریپەید پەیڕەو دەکات.

32: تایبەتمەندییەکانی ئەو ئامێرانە چین کە لەگەڵ ئەپی I-Control ـدا بەکاردەهێنرێن؟

ئەپی 'Asiacell Business' لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید (Android) و ئای ئۆ ئێس (iOS) دەگونجێت. بەشداربووان دەتوانن ئەپەکە لە هەر کۆگایەکی ئەپی پاڵپشتیکراوەوە دابەزێنن.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.