81.5٪ ـی خەڵکی عێراق مۆبایلی ئەندرۆید بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندیکردن، ودۆزینەوەی ناونیشان و شوێنەکان، و ئاگاداربوون لە هەواڵەکان، و کڕینی بەرهەمە دڵخوازەکانیان..ئەگەر بەدوای مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆیددا دەگەڕێیت، بەردەوام بە لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە بۆ ئەوەی بزانیت باشترین مۆبایلە بەردەستەکانی ئێستا لە بازاڕدا کامانەن! هەروەها هەندێک لە باشترین مۆبایلە پێشەنگەکانی ئەمساڵ بناسیت، لەگەڵ هەندێک هەڵبژاردەی نرخ هەرزان و مامناوەندیشدا.
باشترین مۆبایلی ئەندرۆید لە ساڵی 2025 دا، مۆبایلی Samsung Galaxy S25 Ultra ـە، گەلێک لە چاودێران پێیان وایە بەهۆی ئاستبەرزی وتایبەتمەندییە ناوازەکانییەوە لە سەرووی لیستەکەدایە و پێشەنگە.
ئەم مۆبایلە بە پرۆسێسەری بەهێزی Snapdragon 8 Elite کاردەکات، کە خێراترین ئاست دابین دەکات، ئەگەر یاری پێبکەیت یان چەندین بەرنامە لە یەک کاتدا بەکاربهێنیت.مۆبایلەکە شاشەی 6.9 ئینجی Dynamic AMOLED 2X ی پر وزە و ڕوونی Quad HD+ ی هەیە، ئەمەش وادەکات نموونەیی بێت لە کاتی گەشتدا بۆ سەیرکردنی فیلم، هەروەها بۆ کارە پراکتیکییەکانی وەک پەیوەندی ڤیدیۆیی و دەستکاریکردنی دۆکیومێنتەکان.سیستمی کامێراکەی یەکێکە لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی، کە پێکهاتووە لە:
● سێنسەرێکی سەرەکیی سەرسوڕهێنەر بە توانای ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ.
● لێنزی گۆشە فراوانی بە توانای 50 مێگاپێکسڵ.
● لێنزی تێلیفۆتۆ کە لێنزی پێرێسکۆپی لەخۆگرتووە لەگەڵ توانای زوومکردنی بینینی 5x ودیجیتاڵی تا 100x.
کامێراکەی وێنەی پڕ لە وردەکاری دەچرکێنێتتەنانەت لە بارودۆخی کەم ڕووناکیشدا، لەگەڵ پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی UHD 8K و چەندین شێوازی وێنەگرتنی هێواش.
تایبەتمەندییەکانی تر:
لە ڕووی بیرگەوە، دەتوانیت هەڵبژاردن بکەیت لە نێوان GB256، GB512، یان قەبارەیەکی مەزنی 1 تێرابایتی. مۆبایلەکە لەگەڵ ڕامی (RAM) GB12 وپاتری بەهێزی 5000mAh لەسەرە کە تا 31 کاتژمێر دەتوانرێت سەیری ڤیدیۆی پێبکرێت.
● مۆبایلەکانی تری ئەندرۆید کە شایەنی ئەوەن تاقی بکرێنەوە:OnePlus 13: مۆبایلێکی زۆر خێرایە، و ڕەخنەگران ستایشی کامێرا زیرەکەکەی دەکەن کە بە هاوکاری لەگەڵ Hasselblad پەرەی پێدراوە. بۆ ئەوانەی زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن، چونکە پاترییەکەی توانای بەرگەگرتنی زۆر بەرزە، هەروەها بارگاوی کردنەوەکەی لە 0٪ وە بۆ 100٪ تەنها 36 خولەک کاتی پێویستە.
Xiaomi 14 Ultra: بۆ ئەوانەی ئارەزووی وێنەگرتن دەکەن هەڵبژاردنێکی نایابە، وێنەی پڕ لە وردەکاری دەچرکێنێت تەنانەت لە ڕووناکی کەمیشدا، بەهۆی لێنزە بیناییەکانی Leica وە. سیستەمێکی پێشکەوتووی ساردکەرەوەی ناوخۆیی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کارکردنی زۆر خێرا بێت تەنانەت لە کاتی بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەکی جیاوازدا.
Oppo Find X8 Pro: هەواداران کوالیتی نایابی دروستکردنی و دیزاینە بێ لێوارەەی بەرز دەنرخێنن. و شاشەیەکی کە وەکو وابێت هیچ لێواری نەبێت. شاشە OHD+ یەکەی قەبارەی 6.78 ئینجە وڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتزە، ئەمەش وای لێدەکاتنمونەیی بێت بۆ یارییە داینامیکییەکان وئەپڵیکەیشنی VR و AR.
ئەگەر بەدوای مۆبایلێکی نرخ مامناوەنددا دەگەڕێیت کە تایبەتمەندی پێشکەوتووی هەبێت، ئەوا OnePlus 13R بژرادەیەکی نایابە. شاشەیەکی LTPO AMOLED بە قەبارەی 6.78 ئینجی هەیە کە وێنەی نایاب نیشان دەدات ، ئەمە وادەکات نموونەیی بێت بۆ پەخشکردن ویاریکردن.
تەمەنی پاترییەکەی یەکێکە لە تایبەتمەندییە هەرە سەرسورهێنەرەکانی، چونکە دەشێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بمێنێتەوە، ولە کاتی دابەزینی وزەی بارگەکەی ، بارگاویکەرەوە 80 واتییە خێراکەی دەتوانێت بە خێرایی بارگاوی بکاتەوە. هەرچەندە، دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە پشتگیری بارگاویکردنەوەی وایەرلێس ناکات، ئەگەر ئەوە بۆ تۆ گرنگ بێت.
هەروەها دەتوانیت بیر لە Samsung Galaxy A53 بکەیتەوە، کە مۆبایلێکی تری دیاری نرخ مامنوەندە. شاشەیەکی نایابی بە قەبارەی 6.5 ئینجی هەیە، بە توانای ڕوونی FHD+، و ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 هێرتز، ئەمەش وادەکات هەڵبژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بێت.
سەرەڕای ئەوەی کامێراکەی تایبەتمەندی بەرزی بنییە، بەڵام ئاستێکی ڕکابەرانە پێشکەش دەکات بەراورد بە نرخەکەی. هەروەها ڕووکاری One UI لە سامسۆنگ بە شێوەیەکی زۆرباش لەسەر ئەم ئامێرە کاردەکات، ئەمەش بەکارهێنانی دەکاتە ئەزموونێکی پر لە خۆشی.
چەندین مۆبایلی ئەندرۆیدی ئابووری نایاب هەن کە لە ساڵی 2023 ـەوە بەردەستن، وچواریان سەرنجی ئێمەیان ڕاکێشاوە:
● Motorola Moto G Power (2024): پاترییەکی بەهێزی هەیە کە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە، و ئاستێکی نایاب کە بەروارد ناکرێت بە نرخەکەی ، لەگەڵ شاشەیەکی گەورە و گەشدا.
● Samsung Galaxy A14: لەگەڵ نوێکردنەوەکانی ئەندرۆید بۆ ماوەی دوو ساڵ و نوێکردنەوە ئاسایشییەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ دێت. هەروەها سامسۆنگ لە شاشە قەبارە 6.6 ئینجییەکەی چڕیی پێکسڵەکانی زیاد کردووە، ئەمەش وادەکات ڕوونتر وپر ژیانتر دەربکەوێت. کامێراکەشی سەرسوڕهێنەرانە باشە.
● Xiaomi Redmi 12C: لە پێشتردا، مۆبایلە ئابوورییەکان لاواز بوون، بەڵام مۆبایلەکانی وەک Redmi 12C ئەم بیرۆکەیەیان گۆڕی. کە بە دیزاینێکی ناوازە دەناسرێتەوە، پشتگیری دوو سیمکارت دەکات، تەمەنی پاترییەکەی نایابە، ولەگەڵ بوونی کۆمەڵێک کامێرای زۆر باش.
● Doogee V Max 5G: چوار کامێرای تێکەڵکراوی هەیە و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی کوالێتی K4 دەکات. ئەم مۆبایلە دیزاینێکی سەرنجراکێش و بەرگرییەکی تایبەتی دژە شکانی هەیە، ئەمەش وای لێدەکات نموونەیەکی باش بێت بۆ کارکردن لە ژینگە سەختەکاندا بەبێ ئەوەی دەستبەرداری ئاستی کارکردنەکەی بێت.
شاشە OLED ـەکەی بە قەبارەی 6.1 ئینج بە ڕەنگی ناوازە وبە ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 هێرتز جیادەکرێتەوە، ئەمەش وادەکات نموونەیی بێت بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆ و یارییەکان. بۆ مۆبایلێک بەم نرخە، کە بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا کاردەکات، لەبەر ئەو هۆکارە زیاتر لە ڕیزی مۆبایلەنرخ مامناوەندەکانەوە نزیک بێت نەک مۆبایلە نرخ هەرزانەکان.
کاتێک مۆبایلەکە بە تازەیی دەکڕیت، حەوت ساڵی تەواو نوێکردنەوە لە کارپێکەری ئاسایشی و سیستەم وەردەگریت لە گوگڵەوە . هەروەها پاترییەکەی بەرگەی ڕۆژێکی تەواو دەگرێتبێ ئەوەی پێویستی بە بارگاوی کردنەوە هەبێت.
● ئەگەر بەدوای تایبەتمەندی دیاریکراودا دەگەڕێیت لە مۆبایلە نوێیەکەتدا، ئەوا ئەمە لیستەکەی ئێمەیە بۆ باشترین مۆبایلەکان بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە:باشترین کامێرا لە مۆبایلی ئەندرۆید: Samsung Galaxy 25 Ultra بە کامێرا ناوازەکەیەوە جیادەکرێتەوە کە باشترین تایبەتمەندی هەیە لە نێو سەرجەم مۆبایلەکانی بازاردا.. بۆ زانیاری زیاتر بەشی سەرەوەی ئەم بابەتە بخوێنەرەوە.
باشترین مۆبایلی ئەندرۆید لە ڕووی بەهێزی پەیوەندی بە تۆڕەوە: سەبارەت بە پەیوەندیکردن، کوالێتی ئەنتێنا و وەرگرەکانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید سەرەرای نرخیان بەشێوەیەکی بەرچاو و، بەرزبۆتەوە، بۆیە دڵنیابە لەوەی مۆبایلێکی ئەندرۆید هەڵبژێریت کە پشتگیری فریکوێنسی 1800 مێگاهێرتز بکات بۆ ئەوەی بە تۆڕی ئاسیاسێڵەوە ببەسترێتەوە.
باشترین مۆبایلی ئەندرۆید لە ڕووی تەمەنی پاترییەوە: زەحمەتە سەرکەوتن بەسەر مۆبایلی یاریکردنی AUS Rog Phone 7 دا، چونکە بە بەردەوامی بۆ ماوەی 16 کاتژمێر 41 خولەک کاردەکات. باشترین شاشە لە مۆبایلێکی ئەندرۆیددا: Google Pixel 9 Pro XL بە شاشە LTPO OLED قەبارە 6.8 ئینجییەکەی جیادەکرێتەوە لەگەڵ ڕێژەی نوێکردنەوەی 129Hz، ئەمەش وای لێدەکات زۆر نایاب بێت بۆ بەکارهێنان لە کەشی کراوەدا.
تەماشای کۆمەڵە مۆبایلەکانی Samsung وHuawei وHonor وOppo بکە کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن.
پەیوەندی بە هێڵی ئاسیاسێڵەوە بکە، کە براوەی هەموو خەڵاتەکانیOpenSignal ـە وچێژ لە ڕووماڵی فراوانتری تۆڕ و خێرایی زیاتری ئینتەرنێت و ئەزموونی پەیوەندی جێگیرتر وەربگرە.
نرخە هەڵبژێرە کە لەگەڵ پێداویستییەکانت بگونجێت لە نێو ئۆفەرە بێشومارەکانمان!
پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
● ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.
● ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.
● واتساپ: https://wa.me/9647701111111
● ماسنجەر: https://m.me/Asiacellconnect
هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:
● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111
● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252
● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323
ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن یان دەنگت، لە ماڵەوە یان تەنانەت ئەگ...
بەرەوپێش بیخوێنەئایا ژمارە تەلەفۆنێکی نایاب دەتوانێت سوود بە بزنسەکەت بگەیەنێت؟ بزانە ژمارەی نایاب چییە و سوودەکانی ...
بەرەوپێش بیخوێنەئاسانە مۆبایلەکەت بە باڵانسی ئاسیاسێل پڕ بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت هێڵەکەت پڕبکەیتەوە بە کۆمەڵێک ...
بەرەوپێش بیخوێنە