با هەرگیز شەحنت لێ نەبڕێت: چۆن پاوەربانکێکی گونجاو لە AsiaMall  هەڵدەبژێریت

پێویستە چوار خاڵی سەرەکی بزانیت لە کاتی هەڵبژاردنی پاوەربانکدا: توانست و خێرایی بارگاویکردنەوە و ژمارەی دەرچەکانی و تایبەتمەندییەکانی. هەڵبژاردنی ڕاست واتای ئەوەیە جارێکی تر شەحنت لێ نەبڕێت.

لەم بابەتەدا ئاشنابە، بە پاوەربانک و چۆنیەتی کارکردنیان و هەروەها چۆن گونجاوترینیان بۆ ژیان و ئامێرەکانت هەڵدەبژێریت.

پاوەربانک چییە؟

پاوەربانک ئامێرێکە لە پاتری دەچێت کە بارگەی کارەبایی هەڵدەگرێت، دەتوانیت بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی وەک مۆبایل یان لاپتۆپ بەکاری بهێنیت بە پێوەبەستنەوەیان، کە تێیدا پاوەربانک شەحنی هەڵگیراو دەگوازێتەوە بۆ ئامێرەکەت.

پاوەربانک هەروەها بە "بارگاویکەرەوەی هەڵگیراو" یان "پاکێجی پاتری" ناسراوە و زۆر بەسوودە لە کاتی گەشتکردن یان مانەوە بۆ ماوەی درێژ دوور لە سەرچاوەیەکی کارەبا.

توانستی پاوەربانک چییە "mAh"؟

توانستی پاوەربانک بە یەکەی میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا "mAh" دەپێورێت. هەر چەند ئەم بەهایە زیاتر بێت، بڕی ئەو وزەیەی پاوەربانکەکە دەتوانێت هەڵیبگرێت زیاتر دەبێت و بەم شێوەیەش ژمارەی جارەکانی بارگاویکردنەوە کە پێشکەشی ئامێرەکانتی دەکات لە کاتی گەڕاندا زیاتر دەبێت.

بەڵام ئەو ژمارەیەی لەسەر پاکەتەکە نووسراوە مەرج نییە ئەوە بێت کە بە کردەیی دەگاتە مۆبایلەکەت. چونکە ئەو بڕە ئاشکراکراوە ئەوە نیە کە دەگاتە ئامێرەکەت، ئەمەش سەر لێشێوێنەرە بەڵام ڕێگا هەیە بزانرێت هۆکارەکەی چییە.

توانستی نووسراو بە میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا "mAh" لەسەر پاکەتی پاوەربانکەکە وەربگرە، دابەشی سێی بکە، پاشان ئەنجامەکەی کەڕەتی دوو بکە. بۆ نموونە، ئەگەر توانستەکە 10,000 mAh بێت، توانستی کردەیی کە وەریدەگریت نزیکەی 6,666 "mAh" دەبێت.

هۆکاری ئەوەی ئامێرەکەت شەحنی تەواو وەرناگرێت ئەوەیە کە بەشێک لە وزەی پاوەربانکەکە لە پرۆسەی گۆڕینی وزەدا بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل بەکاردێت و بەشێکی تریشی بە هۆی گەرمییەوە لەدەست دەچێت.

بۆیە، پێویستە کە پاوەربانکێک هەڵبژێریت کە توانستەکەی کەمێک زیاتر بێت لە پێداویستییە کردەییەکەت.

ڕێسای ئاسیاسێڵ بۆ هەڵبژاردنی توانستی پاوەربانک:

بچووک "تا 5000 :"mAh زۆربەی پاوەربانکەکان بەم توانستە، قەبارەیان بچووکە و لە گیرفاندا جێگەیان دەبێتەوە. توانای بارگاویکردنەوەی بە نزیکەی یەکجارە بۆ مۆبایلێکی زیرەکی  نمونەیی. ئەمانە باشترین بژاردەن بۆ ئەو بەکارهێنەرانە ئاساییانەی کە بۆ حاڵەتی لەناکاو یان شەحنکردنێکی کەم لە کۆتایی ڕۆژدا پێویستیانە.

مامناوەند "10000 "mAh ": ئەمە باوترین توانستە، و نزیکەی دوو بۆ سێ جار بە تەواوی مۆبایل بارگاوی دەکاتەوە.

گەورە "20000 "mAh ": نموونەییە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن، چونکە توانای هەیە کە چوار بۆ پێنج جار مۆبایل بارگاوی بکاتەوە. گونجاوە بۆ پشووە درێژەکانی کۆتایی هەفتە یان بۆ ئەوانەی زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن و دەکرێت بۆ بارگاویکردنەوەی دوو ئامێر لە یەک کاتدا بەکاربهێنرێت.

زۆر گەورە زیاتر لە "20000 "mAh : توانای بارگاویکردنەوەی ئەم پاوەربانکانە لە شەش جار یان زیاترە و لە هەندێکیاندا لە دە جار زیاترە. هەرچەندە کێشیان قورسترە، بەڵام دەتوانن چەندین ئامێر لە یەک کاتدا بارگاوی بکەنەوە، لەوانەش لاپتۆپ، نموونەیین بۆ گەشتی درێژ و پشووی خێزانی.

: دەبێت چ شتێک لەسەر خێرایی بارگاویکردنەوە بزانیت؟

توانستی میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا "mAh" بڕی ئەو وزەیە دەردەخات کە پاوەربانکەکە دەتوانێت هەڵیبگرێت، لە کاتێکدا وات "W" ئاماژەیە بۆ ئەوەی چەندە بە خێرایی ئەم وزەیە دەگاتە ئامێرەکەت. هەرچەندە بەهای واتەکە زیاتر بێت، خێرای شەحنکردنەوەکە زیاتر دەبێت.

پێش هەڵبژاردنی پاوەربانکێک، دڵنیابە لەوەی هەمان پێوەرەکانی بارگاویکردنەوەی خێرا پشتگیری دەکات کە ئامێرەکەت پشتگیریان دەکات.

باوترین پێوەری بارگاویکردنەوەی خێرا "Power Delivery PD"ـە، و بەشێوەیەکی گشتی پاوەربانکی "PD" دەرچەیەکی بچووکی "USB-C" بەکاردەهێنێت بۆ پەیوەستبوون بە ئامێرەکەتەوە. زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی مۆبایل، لە نێویاندا "Apple و Samsung"، پشتگیری لە "PD" دەکەن. پێوەرەکەی تر "Qualcomm Quick Charge QC""ـە، و زیاتر لە مۆبایلە کۆنەکانی ""Android"ـدا دەبینرێت.

لێرەدا باوترین خێراییەکانی بارگاویکردنەوە دەخەینە ڕوو:

بارگاویکردنەوەی ستاندارد "5W-12W" : چاوەڕوانی بارگاویکردنەوەیەکی تەواو خاو بە، ئەگەر پاوەربانکەکەت خێرایی بارگاویکردنەوەی ستانداردی هەبێت.

بارگاویکردنەوەی خێرا "18W-25W": ئەمە پێوەری ستانداردی پیشەسازی ئێستایە، بەشێوەیەکی گشتی دەتوانێت مۆبایلەکەت لە 0%ـەوە بۆ 50% بارگاوی بکاتەوە لە ماوەی نزیکەی 30 خولەکدا.

بارگاویکردنەوەی زۆر خێرا "+W45": خێرایی 45 وات کەمترین ڕادەیە کە پێویستە بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی وەک لاپتۆپ و ئەو ئامێرانەی کە وزەی زیاتر بەکاردەهێنن.

Wبارگاویکردنەوەی لاپتۆپ "60 و زیاتر": ئەم خێراییە تایبەتە بە بارگاویکردنەوەی لاپتۆپە بەهێزەکان و تابلێتە کارایی بەرزەکان.

بارگاویکەرەوەی وایەرلێس چییە؟

بارگاویکەرەوەی وایەرلێس، بارگاویکەرەوەیەکە بەبێ کێبڵ. تەنها ئەوەی پێویستە مۆبایل یان تابلێتەکەت لەسەر ناوچەی بارگاویکردنەوەی پاوەربانکەکە دابنێیت – بەبێ ئەوەی پێویستی بە وایەر بێت. ئەگەر بارگاویکەرەوەکی وایەرلێست دەوێت، ئەوا "QI"ـیئاسایی زۆرترین گونجان دابین دەکات.

بارگاویکەرەوەی وایەرلێس لە بارگاویکەرەوەی ئاسایی "بە وایەرەوە" خاوترە، کە خێرایی ئاسایی نزیکەی 5 واتە، لە کاتێکدا خێرایترین تواناییەکەی دەگاتە نێوان 10 وات بۆ 50 وات.

هەندێک پاوەربانکی گونجاو لەگەڵ "QI"، ئێستا موگناتیسیان تێدایە کە یارمەتی جێگیرکردنی ئامێرەکەت دەدەن و گواستنەوەی وزە باشتر دەکەن، کە ئەمە لە کاتی جووڵەدا بەسوودە. نوێترین ستاندارد کە Qi2ـیە، چاوەڕوان دەکرێت توانای بارگاویکردنەوەی 25 وات دابین بکات.

کام تایبەتمەندیی زیادە هەن کە دەبێت لە پاوەربانکدا بەدوایاندا بگەڕێم؟

تایبەتمەندییەکانی تری کە دەبێت لە پاوەربانکێکدا بەدوایاندا بگەڕێیت:

دەرچەکان: دەرچەکانی USB-A و USB-C باوترینن لە پاوەربانکەکاندا، دەرچەکان ئەو خاڵە پەیوەندییانەن کە بۆ بەستنەوەی ئامێرەکانت بەکاریاندەهێنیت. پاوەربانکێک هەڵبژێرە کە دەرچەیەکی USB-Cـی تێدا بێت بۆ دڵنیابوون لە گونجان لەگەڵ داهاتوودا، و دڵنیابە لەوەی کێبڵێکی بارگاویکردنەوەی خێرا بەدەستدەهێنیت.

ستاندە جێگێرکراوەکان: هەندێک پاوەربانک ستاندی بچووکیان تێدایە کە مۆبایلەکەت لە کاتی بارگاویکردنەوەدا جێگیر دەکەن، کە ڕێگەت پێدەدات سەیری ڤیدیۆ یان پەیوەندی بکەیت.

بارگاویکردنەوەی چەندین ئامێر لە هەمان کاتدا: لە جیاتی هەڵبژاردنی پاوەربانکی جیا بۆ مۆبایل و کاتژمێر و بیستۆکەکانت، یەکێک هەڵبژێرە کە بتوانێت هەموویان لە یەک کاتدا بارگاوی بکاتەوە.

بارگاویکاریکردنەوەی تێپەڕاندن "Pass-through charging": ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات ئامێرەکانت بارگاوی بکەیتەوە لە هەمان کاتی بارگاویکردنەوەی پاوەربانکەکەدا. بۆ بەکارهێنانی شەوانە نمونەییە، کە دەتوانیت پاوەربانکەکە بە کارەباوە ببەستیتەوە و مۆبایل و کاتژمێر و لاپتۆپ و زیاتریش لە هەمانکاتدا بارگاوی بکەیتەوە.

شاشەی پیشاندانی دیجیتاڵی LED: لە جیاتی نیشاندەری ڕووناکیی بچووک، زۆرێک لە پاوەربانکەکان شاشەیەکیان هەیە کە ڕێژەی پاتریی ماوە بە وردی پیشان دەدات، بۆ ئەوەی بە تەواوی بزانیت کەی پێویستە دووبارە بارگاوی بکەیتەوە.

تایبەتمەندییەکانی سەلامەتی: پاوەربانکەکان گەرم دەبن و نابێت بە کارەباوە بەجێبهێڵدرێن ئەگەر لە دەرەوەی ماڵەوە بیت. بەدوای پاوەربانکێکدا بگەڕێ کە پارێزەری تێدا بێت لە زیاد بارگاویکردنەوە و شۆرتی کارەبا و زیادبوونی ڤۆڵتیە و زیادبوونی تەزوو، و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.

چۆن پاوەربانکی گونجاو بۆ خۆت هەڵدەبژێریت؟

پاوەربانکێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ ئەو ئامێرانەدا بگونجێت کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنیت.

ئەگەر بۆ کار بەکاریدەهێنیت، بەدوای پاوەربانکێکدا بگەڕێ کە خێرایی بارگاویکردنەوەی بەرز بێت و چەندین دەرچەی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت مۆبایل و لاپتۆپ پێکەوە بارگاوی بکەیتەوە.

کۆمەڵەی پاوەربانکەکانی ئاسیاسێڵ ببینە کە لە AsiaMall دا بەردەستن، لەگەڵ خزمەتگوزاریی گەیاندن کە لە سەرتاسەری عێراقدا بەردەستە.

پەیوەندی بە پشتگیری بەکارهێنەران بکە ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە

تکایە پەیوەندی بە تیمەکانی خزمەتگوزاری بەشداربوان بکە ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە.

بەشداربووانی پرێپەید پەیوەندی بە 111 بکەن، بەشداربووانی پۆستپەید 252، و بەشداربووانی B2B/کۆمپانیاکان 323. هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی ئیمەیڵ، واتساپ، مەسنجەر و چاتی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێلەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت.


پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە

ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:

●  ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.

●  ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.

●  واتساپ: https://wa.me/9647701111111

● ماسنجەر:  https://m.me/Asiacellconnect

 

هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:

● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111

● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252

● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323

وتارە پەیوەندیدارەکان

چۆنیەتی پاککردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

چۆنیەتی پاککردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

ئێمە ڕۆژانە مۆبایل و لاپتۆپ و بیستۆک بەکاردەهێنین و بۆ زۆرینەمان پێداویستییەکی سەرەکین. بزانە چۆن پا...

بەرەوپێش بیخوێنە
کۆگای - مۆبایلەکەت - بەتاڵ بکەرەوە

کۆگای - مۆبایلەکەت - بەتاڵ بکەرەوە

فێربوونی چۆنیەتی پشکنین بۆ کۆگای مۆبایلەکەت، تا بزانیت چ شتێک زۆرترین شوێنی گرتووە و چۆن ئەو فایل و ...

بەرەوپێش بیخوێنە
هەڵبژاردنی پاوەربانکی گونجاو

هەڵبژاردنی پاوەربانکی گونجاو

مۆبایل و لاپتۆپە نوێیەکان بە خێرایی بارگاویی بوونیان دادەبەزێت. بزانە چۆن پاوەربانکێک دڵنیایی دەدات ...

بەرەوپێش بیخوێنە
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.