هەموو شتێک لە ماڵەکەت کۆنترۆڵ دەکەیت لە داهاتوودا، لە ڕووناکییەوە بگرە تا سەلامەتی، تەنها بە بەکارهێنانی دەنگت یان مۆبایلە زیرەکەکەت. ئەو تەکنەلۆژیایەی ئەمە بەدی دەهێنێت ڕۆژ بە ڕۆژ سادەتر و بەتواناتر دەبێت و نرخەکەی گونجاوتر دەبێت.
لەم بابەتەدا، دەزانیت ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵ چین و بەربڵاوترین ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵ کامانەن! پاشان لیستەکەمان بۆ باشترین ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵ دەبینیت بۆ پاراستنی ماڵ و خێزانەکەت لەو ڕووداوانەی شیاوی ڕوودانن.
ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵ بریتین لە ئامێری بچووک وەک کتری، قفڵی دەرگا، و کامێرای چاودێری و سەلامەتی کە دەتوانیت کۆنتڕۆڵیان بکەیت بە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت یان دەنگت.
بە پێچەوانەی ئامێرە ئاساییەکانی ماڵەوە کە دەبێت خۆت بە جەستە ئامادەییت هەبێت بۆ بەکارهێنانیان، لە کاتێکدا ئامێرە زیرەکەکان پەیوەستکراو دەبن بە ئینتەرنێتەوە، ئەمەش وا دەکات بتوانیت لە هەر کات و شوێنێک کاریان پێبکەیت.
ئەمەش کاتێک لەسەر قەنەفەکەت دانیشتوویت یان لە ڕێگای گەڕانەوەت لەسەر کارەوە بۆ ماڵەوە، یان تەنانەت لە کاتی گەڕان و پشووەکانیشتدا کە لە وڵاتێکی تر بیت.
ئێستا کۆمەڵێکی بێشوومار لە ئامێری زیرەک لە ماڵەکاندا هەن و باوترینیان تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکانن. لە تایبەتمەندییەکانی تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکان ئەوەیە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنەکەتەوە سەیری فیلم و زنجیرە دڵخوازەکانت لە ئینتەرنێتەوە بکەیت بە بێ ئەوەی پێویستت بە هیچ ئامرازێکی تر هەبێت.
بڵندگۆی زیرەک تا دێت زیاتر بەناوبانگ دەبێت، بەو پێیەی دەستڕاگەیشتن بە موزیک و کۆنترۆڵکردنی زیرەکانەی شتەکان لە ماڵەوە، لەگەڵ دەستکەوتنی کۆمەڵێک زانیاری بەرفراوان لە ڕێگەی چەند فەرمانێکی دەنگیی سادەوە (لە دوورەوە و بەبێ بەکارهێنانی دەست) دابین دەکات.
جگە لە ئامێرەکانی کات بەسەربردن، گەرمکەرەوە و تێرمۆستاتە زیرەکەکانیش بەربڵاون بەهۆی ئەو پاشەکەوتەی لە خەرجی پسوڵەکاندا دەیگەڕێننەوە. هەروەها پلاکە زیرەکەکانیش پارە پاشەکەوت دەکەن لە ڕێی چاودێریکردن و پاشەکەوتکردنی وزە، بە کوژاندنەوەی ئامێرە بەکارنەهاتووەکان لە دوورەوە.
لەم بابەتەدا، تیشکدەخەینە سەر سەلامەتی ماڵ، ئەم پێنج ئامێرەی باسیان دەکەین لە باشترین ئەو ئامێرە زیرەکانەی ناوماڵن کە دەتوانیت بیانکڕیت بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ماڵەکەت.
ئەمانە پێنج باشترین ئامێری زیرەکی ناوماڵن بۆ پاراستنی خێزان و موڵکەکەت، دەتوانیت ئەم ئامێرە زیرەکانە لە ئاسیامۆڵ "AsiaMall" بکڕیت.
" .1Smartex Zigbee Gateway – LAN": سەرەتایترین ئامێر بۆ دامەزراندنی ماڵێکی زیرەک، پێویستت بە ڕایەڵەیەکی ناوەندیی متمانەپێکراوە وەک Smartex Zigbee Gateway - LAN پێش هەموو شتێک ئەمە بکڕە بۆ ئەوەی بتوانیت هەموو ئامێرە زیرەکەکانی تر لەگەڵی ببەستیتەوە و بەرێوەیان ببەیت. بە دەروازەی "Smartex Zigbee Gateway"، دەتوانیت هاوکات تا 50 ئامێری تر لە دەوروبەری ماڵەکەتدا کۆنتڕۆڵ بکەیت.
ئەپڵیکەیشنی "Smart Life" ڕاستەوخۆ لەناو دەروازەکەدا دروستکراوە و ڕێگەت پێدەدات کۆنتڕۆڵی ئەمانە بکەیت:
● گڵۆپەکان
● هەستەوەرەکان "Sensors"
● سویچەکان
● زەنگی دەرگاکان
● پلاکەکان
●لامپەکان
● کامێراکان
● تێرمۆستاتەکان
● ئامێرەکانی ماڵ، لەوانە کاتڕاگری بەلوعە "faucet timers" و قفڵی دەرگا "deadbolt locks" و شێدارکەرەوەکان "humidifiers".
● ئامێرەکانی دەرەوە، لەوانە ڕووناکی و سیستەمی ئاودان و سەرەپلاکی جۆکەر "eightrees".
جگە لە ئەپڵیکەیشنی "Smart Life"، دەتوانیت ئەپڵیکەیشنی "Tuya Smart" بەکاربهێنیت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکانی ماڵەکەت، لە ڕێگەیLAN, Zigbee” " و بلوتوسەوە کۆنێکت دەکرێت.
هەروەها ئامێرەکە بە ئاسانی پشتگیری یاریدەدەری دەنگی ئەلێکسا و گوگڵ دەکات. بارگاویکردنەوەشی ئاسانە، لە ڕێگەی "USB Type-C" ـەوە دەبێت.
2. هەستەوەری دەرگای سمارتێکس - زیگبی " Zigbee Smart Door Sensor": ڕێگایەکی بەسوودە بۆ چاودێریکردنی ماڵەکەت یان ئۆفیسەکەت بۆ سەردانیکارە چاوەڕواننەکراوەکان یان بۆ هەر چالاکییەکی تر. ئەم هەستەوەرە زیرەکەی دەرگا بە شێوەیەکی پێکەوەبەستراو لەگەڵ دەروازەی زیگبی سمارتێکسدا کاردەکات.
ئامێرەکە دەستبەجێ ئاگاداری دەنێرێت بۆ مۆبایلەکەت هەر کاتێکتێبینی کردنەوەی دەرگایەک یاخود پەنجەرەیەکی کرد لە لایەن کەسێکەوە. بۆ پێشگرتن لە دزی چاوەڕوانکراو، دەتوانیت سیستەمەکە وا جێگیر بکەیت کاتێک لە ماڵەکەت یان ئۆفیسەکەت، دەرگایەکی دیاریکراو دەکرێتەوە ڕووناکییەکانی ناوەوە و دەوروبەری ماڵەکەت دابگیرسێن یان بکوژێنەوە.
هەستەوەری دەرگاکە لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنی تایبەتی مۆبایلەوە کاردەکات دانان و کارپێکردنی ئاسان و سادەیە. تەنها پێویستی بە وزەیە لە دوو پاتری "AAA" (لەگەڵیدا نییە). هەروەها گەرهنتی یەک ساڵی هەیە و بڕوانامە ستانداردەکانی FCC و CE و RoHS ـی هەیە.
3. سویچی زیرەك – فۆر فەیس "4 Phase": ئامێرە کارەباییەکانی دەوروبەری ماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە بە (Smartex Wi-Fi Smart Circuit Breaker) لە مۆبایلەکەتەوە. بە وردی بەدواداچوون بکە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا ئامێرە پەیوەستکراوەکانت تا چەند وزە بەکاردەهێنن بە پێوەری کارەبایی خۆجێی، بەپێی کاتژمێر و ڕۆژ و مانگ یان ساڵ بۆ ئەوەی چاودێری بەکارهێنانی وزەی ماڵەکەت بکەیت و تێچووی پسوڵەی کارەبا کەم بکەیتەوە.
مۆبایلەکەت بەکاربهێنە بۆ داگیرساندن یان کوژاندنەوەی ئامێرەکان لە هەر شوێنێکەوە، هەروەها ئامێرەکانت بپارێزە لە ڤۆڵتیەی بەرز و نزم و شۆرتی کارەبا و تەوژمی زیادە بە دانانی سنووری ئەمپێر لە هەر شوێنێک لە "1بۆ 63 ئەمپێر".
گەرهنتی یەک ساڵ لەگەڵ کڕینی ئامێرەکە وەردەگریت، تا دڵنیابیت لە کوالێتی و متمانەپێکراوییەکەی.
4. (Smartex Smoke and CO Detector (WiFi)):
خێزان و موڵکەکانت بە سەلامەت بهێڵەرەوە بە (Smartex Smoke And CO Detector (WiFi . ئەم ئامێرە گرنگەی سەلامەتی ماڵ بە خێرایی دووکەڵ و دزەکردنی مەترسیداری یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن دەدۆزێتەوە. پاشان ڕاستەوخۆ ئاگادارییەک دەنێرێت بۆ مۆبایلەکەت لە کاتی بوونی هەڵەدا. ئەمە خولەک و چرکەی یەکلاکەرەوەت پێدەبەخشێت بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتی لە ناکاو.
دەتوانیت دۆزەرەوەکە بە وای-فایەکەتەوە ببەستیتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە بزانیت چی ڕوودەدات تەنانەت کاتێک لە ماڵەوەش دووریت. دیزاینە شیک و سادەکەی وادەکات بە جوانی لە هەر ژوورێکی ماڵەکەتدا جێی ببێتەوە. هەروەها دانانی ئاسانە، ئەم یەکەیە کە وزەیەکی کەم بەکاردەهێنێت بە دوو پاتری AA کاردەکات (لەگەڵیدا نییە). ئەم یەکەیە متمانەپێکراو و پشتپێبەستراوە و بڕوانامەی ستانداردی CE ـی هەیە.
5. :(EZVIZ CB8 2K)
EZVIZ CB8 2K کامێرایەکی زیرەکی تەواو بێ وایەرە و دانانی ئاسانە و دەتوانیت لە هەر شوێنێکی دەوروبەری موڵکەکەت دایبنێیت. بنکە ئۆتۆماتیکییە خولاوەکەی، بینینێکی پانۆرامای 360 پلەیی تەواوت پێدەبەخشێت ئەمەش وا دەکات کە هیچ ناوچەیەکی کوێر لە دەوروبەری ماڵەکەتدا نامێنێت.
EZVIZ CB8 2Kوێنەی ڕوون و پڕ وردەکاری دابین دەکات لە شەو و ڕۆژدا. ئەوەش بەهۆی تایبەتمەندییەکانی وەک هەستەوەری شوێنکەوتنی ئۆتۆماتیکی و هەستکردن بە جووڵەی مرۆڤ، و بینەری شەوانە "نایت ڤیژن".
ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ میوانەکانت بکە یان ئەو سەردانیکارانە دووربخەرەوە کە ناتەوێت بیان بینیت بە دەنگی دوولایەنەی خۆجێی و ئاگادارکەرەوەی دەنگی تایبەتمەندکراو.
تەمەنی پاتریی EZVIZ CB8 2K دەگاتە 210 رۆژ بەهۆی پاترییە 10,400mAh یە درێژخایەنەکەیەوە. لەگەڵ پانێڵی خۆری ئیزڤیزی دڵخوازدا کۆنێکتی بکە بۆ بارگاویکردنەوەیەکی بێ پچڕان.
کامێراکە بەرگری دۆخی جیاوازی کەشوهەوای هەیە و لە هەموو بارودۆخێکدا بە متمانەوە کاردەکات. کۆگای خۆجێی لە ڕێگەی کارتی MicroSD ـەوە هەیە "تا 256GB".
هەروەها "EZVIZ CB8 2K" بە سانایی لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی گوگڵ و ئەمازۆن-ئەلێکسا دەگونجێت، ئەمەش وایکردووە بەبێ دەست لێدان کۆنتڕۆڵی بکەیت. هەروەها زۆر باش لەگەڵ ئامێرەکانی تری ئاسایشی زیرەکی ئاسیامۆڵ کاردەکات.
ماڵەکەت زیرەکتر بکە لەگەڵ ئاسیامۆڵ لە ئاسیاسێڵەوە!
دەتوانیت باشترین نرخ و نوێترین تەکنەلۆجیا لە لاپتۆپ و تابلێتەوە، تا کاتژمێری زیرەک و ئامێرەکانی ناو ماڵ لە سەنتەری کڕینەکانت ئاسیامۆڵ دەستبکەوێت.
لە هەمان کاتدا، شوێنێکی نموونەییە بۆ پڕکردنەوە یان پێدانی پسوڵەی هێڵی ئاسیاسێڵەکەت یان پڕکردنەوەی باڵانسی سیمکارتەکەت.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی باشترین ئامێرەکانی ماڵی زیرەک وەک گەرمکەرەوەی ئاو و قفڵی دەرگا و دۆزەرەوەی لێچوونی گاز و تەقسیمی کارەبا.
پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
● ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.
● ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.
● واتساپ: https://wa.me/9647701111111
● ماسنجەر: https://m.me/Asiacellconnect
هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:
● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111
● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252
● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323
ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن یان دەنگت، لە ماڵەوە یان تەنانەت ئەگ...
بەرەوپێش بیخوێنەئایا ژمارە تەلەفۆنێکی نایاب دەتوانێت سوود بە بزنسەکەت بگەیەنێت؟ بزانە ژمارەی نایاب چییە و سوودەکانی ...
بەرەوپێش بیخوێنەئاسانە مۆبایلەکەت بە باڵانسی ئاسیاسێل پڕ بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت هێڵەکەت پڕبکەیتەوە بە کۆمەڵێک ...
بەرەوپێش بیخوێنە