هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بیانزانیت دەربارەی پلانی ئینتەر‌نێتە بێسنوورەکانی مانگانە

ئایا تۆ خولیای ستریمینگت هەیە، سکرۆڵ کردن و گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا هەرکاتێک بتەوێت؟

ئەگەر وایە، دەکرێت وەرگرتنی پلانێکی ئینتەرنێتی بێسنوور هەنگاوێکی باش بێت بۆ خۆپاراستن لە سنووری بەکارهێنانی ئینتەرنێت (داتا کاپ) کە ڕێگریت لێدەکات لە گەڕانی بەناو ئینتەرنێتدا هەر کاتێک بتەوێت، یان خۆپاراستن لە سوپرایزی ناخۆش سەبارەت بە تێچووەکانت کاتێک بێ ئاگایانە لە سنووری بەکارهێنانەکەت زیاترت بەکارهێناوە.

بەڵام ئینتەرنێتی بێسنوور چەندە؟ ئایا بەڕاستی ئەوە دەگەیەنێت کە پلانی ئینتەرنێتی بێکۆتات دەست دەکەوێت بەرامبەر بەو پارەیەی دەیدەیت؟ هەموو ئەوەی پێویستە لەم ڕێبەرەدا بیزانە سەبارەت بە پلانەکانی ئینتەرنێتی مۆبایلی بێسنوور.

بەڵام ئینتەرنێتی بێسنوور چییە؟

کاتێک پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور دەکڕیت، عادەتەن ئەوەی دەیکڕیت پلانی ئینتەرنێتی مۆبایلە کە دەتوانیت هەر چەند ئینتەرنێتت پێویستبێت بەکاریبهێنیت، بەبێ ئەوەی پارەی زیاترت لێ بڕوات. 

عادەتەن سنووری جیاجیا هەیە بۆ بەکارهێنانی پەیوەندی و کورتەنامە، بەڵام بەکارهێنانی ئینتەرنێتت بە کردەیی بێسنوورە.

ئەمە جگە لەوەی هەندێک وردەکاری گرنگ هەیە کە ڕەنگە تەنها لە مەرجە وردەکاندا دەربکەون:

1. لەوانەیە ئینتەرنێتەکەت خاو ببێتەوە:

ئەمەش ئەوەیە کە دابینکاری خزمەتگوزاری خێرایی ئینتەرنێتەکەت خاو دەکاتەوە دوای ئەوەی بڕێکی دیاریکراو لە ئینتەرنێت بەکاردەهێنیت. هەندێک جاریش پێی دەوترێت "کەمکردنەوەی ئەولەویەت".

2. لەوانەیە پێویست بکات پابەند بیت بە سیاسەتی بەکارهێنانی دادپەروەرانەوە:

هەندێک دابینکار مەرجی هەیە کە ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت، بە تایبەت کاتێک ئەم بەکارهێنانە کاریگەری نەرێنی لەسەر تۆڕەکەیان یان ئەزموونی بەکارهێنانی بەشداربووەکانی تریان هەبێت.

3. لەوانەیە سنوورێک هەبێت لەسەر بەکارهێنانی هۆت سپۆت (Hotspot)ـی مۆبایلەکەت

ڕەنگە پێت وابێت ئەگەر ڕێگە بدەیت چەندین ئامێر بە هۆت سپۆتەکەتەوە ببەسترێنەوە، ئەوا زیاتر سوودمەند دەبیت لە ڕادەی ئینتەرنێتە بێسنوورەکەت.

لەکاتێکدا ڕەنگە هەندێک جار ئەمە ڕاست بێت، بەڵام لەوانەیە کاریگەری لەسەر خێرایی ئینتەرنێتەکەت هەبێت بەهۆی ئەم جۆرە بەکارهێنانەوە، یان لەوانەیە پلانی ئینتەرنێتەکەت سنوور دابنێت بۆ ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە ڕێگەپێدراون بە هۆت سپۆتەکەتەوە ببەسترێنەوە.

هەموو ئەمانە ئەوە دەگەیەنن کە لە کاتێکدا پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور واتە تێچووی زیادە ناکەوێتە ئەستۆت بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و توانای بەکارهێنانی ئینتەرنێتەکەت نابڕدرێت، بەڵام لەوانەیە هێشتا هەندێک کۆتوبەند هەبن لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەکەت و لەسەر ئەو خێراییانەی ئینتەرنێتەکەتی پێ بەکاردەهێنیت.

جۆرەکانی ئینتەرنێتی مۆبایلی بێسنوور کامانەن کە دەتوانیت بیانکڕیت؟

لەگەڵ پرەنسیپە بنەڕەتییەکەدا کە "ئینتەرنێتی بێسنوورە"، ئەم پلانانەی ئینتەرنێتی مۆبایل جیاوازن بەپێی ئاستەکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و تایبەتمەندییە زیادەکان.

پلانە بنەڕەتییەکان عادەتەن خێرایی ستریمینگی ستاندارد لەخۆدەگرن و ئەم خێراییە لەوانەیە خاو بکرێتەوە دوای بەکارهێنانی بڕێکی دیاریکراو لە ئینتەرنێت.

ئەو پلانانەی ئاستیان مامناوەندە لەوانەیە خێراییەکی باشتری ئینتەرنێت پێشکەش بکەن کە بەکارهێنانی زیاد دەکات بۆ بابەتەکانی وەک ستریمینگی کواڵیتی بەرز و یاری کردن. هەروەها لەوانەیە ڕێژەیەکی زیاتری ئینتەرنێت پێشکەش بکات پێش خاوکردنەوە.

پلانی پرێمیۆم بە شێوەیەکی ئاسایی بەرزترین خێرایی ئینتەرنێت، بەکارهێنانی هۆت سپۆت و بەکارهێنانی  دادپەروەرانەت پێشکەش دەکات. تەنانەت لەوانەیە تایبەتمەندی زیاتریش لەخۆبگرێت وەک بەشداری بێبەرامبەر لە خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگ وەک Netflix یان HBO Max.

پلانەکانی خێزان عادەتەن ڕێگە دەدات بە کۆنترۆڵی دایک و باوک و هەبوونی چەندین هێڵ لە یەک هەژماری بێسنوورەوە، کە عادەتەن هەرزانترن لە کڕینی پلانی تاکەکەسی.

تێچووی ئینتەرنێتی بێسنوور چەندە؟

تێچووی پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور جیاوازە بەپێی دابینکاری خزمەتگوزاری و ئەو پاکێجەی کە دەیکڕیت. هەروەها دەوەستێتە سەر ئەوەی تەنها بە یەک هێڵ بەشداری دەکەیت یان پلانێکی خێزانی دەکڕیت یاخود پاکێجێکی دیاریکراو.

ئاسیاسێڵ چەندین پاکێجی جۆراوجۆری ئینتەرنێتی بێسنوور پێشکەش دەکات. ئۆفەری پاکێجەکانی ئینتەرنێتی بێسنووری 4G ـی ئاسیاسێڵ، 4G+ پێشکەش دەکەن (نەک تەنها ئینتەرنێتی 4Gواتا خێرایی زیاتری تۆڕ پێشکەش دەکەن.

وردەکارییەکانی هەر پاکێجێک بەم شێوەیە:

ئینتەرنێتی بێسنووری مانگانەی G4: نرخی ئەم پاکێجە مانگانە 40,000 دینارە. دوای ئەوەی GB100 ئینتەرنێتت بەکارهێنا، سیاسەتی بەکارهێنانی دادپەروەرانەی ئاسیاسێڵ دەکەوێتە کار. لێرەدا خێرایی ئینتەرنێتەکەت دەبێتەMbps 3 تا مانگەکە تەواو دەبێت. هەروەها وەشانێکی پرێمیۆمی مانگانەی هەیە بە 50,000 دینار.

ئینتەرنێتی بێسنووری هەفتانەی G4: نرخەکەی 12,000 دینارە. ئینتەرنێتی 4G+ ـت پێدەبەخشێت تا GB20 ئینتەرنێت بەکاردەهێنیت. لێرەدا خێرایی ئینتەرنێتەکەت دەبێتە3Mbps تا هەفتەکە تەواو دەبێت.

ئینتەرنێتی بێسنووری ڕۆژانەیG 4: نرخەکەی 3,000 دینارە. سوود لە ئینتەرنێتی 4G+ وەردەگریت تا بەکارهێنانی 3GB، لێرەدا خێرایی ئینتەرنێتەکەت دەبێتە 3Mbps تا کۆتایی ڕۆژەکە.

ئایا پێویستت بە پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور هەیە؟

پێویست ناکات بەشداری لە پلانێکی بێسنووردا بکەیت تەنها لەبەرئەوەی بەردەستە. ئەگەر بەکارهێنانی ئینتەرنێتت ناگاتە ئەو ئاستەی کە پێویستت بە پلانی بێسنوور بێت پێش ئەوەی تیایدا خێرایی خاوبکرێتەوە، ڕەنگە باشتر وابێت پاکێجێکی هەرزانتر هەڵبژێریت، تەنها ئەوەیە پێویستە چاودێری بەکارهێنانەکەت بکەیت.

بەڵام ئەگەر هەستتکرد کە ئینتەرنێتەکەت بەردەوام تەواودەبێت و بەشت ناکات، ئەوا لەوانەیە بەرزکردنەوەی پلانەکەت بۆ پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور بژاردەیەکی باش بێت.

بەڵام پێش ئەوەی بڕیار بدەیت، دڵنیابە لەوەی کە ڕووماڵی تۆڕ لە ناوچەکەت بەردەستە تا دڵنیابیت کە بەتەواوەتی دەستت دەگات بەو ئینتەرنێتەی بۆت دابینکراوە، مەرجە وردەکانی تایبەت بە کەمبوونەوەی خێرایی بخوێنەرەوە و بزانە بڕی پارەی زیادەش کە دەکەوێتە ئەستۆت چەندە.

ئامۆژگاری بۆ وەرگرتنی زۆرترین سوود لە پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور

ئەگەر ئەم هەنگاوە دەنێیت و پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور هەڵدەبژێریت، دڵنیایی بکە لەوەی کە باشترین بەها بەدەستدەهێنیت بەرامبەر بەو پارەیەی کە دەیدەیت:

بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە ئینتەرنێتە بێسنوورەکەت وەربگریت، دڵنیابەوە کە:

ئاگاداری هەر خزمەتگوزارییەکی ستریمینگ بە کە پاکێجەکە دەیگرێتەوە و هەر یەکێک لەو بەشدارییانە هەڵبوەشێنەرەوە کە بە جیا پارەکەیان دەدەیت.

کواڵیتی ڤیدیۆکانت ڕێک بخە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت؛ ئەگەر سەیری شتێک دەکەیت کە پێویستت بەوە نییە بە کوالیتی بەرز تەماشای بکەیت.

هەڵبژاردەکانی دەست پێوەگرتنی ئینتەرنێت بەکاربهێنە کاتێک ستریمینگ دەکەیت، ئەگەر پێویستی کرد.

کاتەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی چڕ لە ناوچەکەتدا بزانە بۆ خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت کاتێک خەتەکەت زۆر باش نیە.

هەر کێشەیەکت هەبوو لە پەیوەندی یان بەکارهێنانی ئینتەرنێت، دەستبەجێ بیگەیەنە.

چۆن ئینتەرنێتی بێسنوور بەدەستدەهێنیت؟

پلانی ئینتەرنێتی بێسنوور بە ئاسانی بەدەست بهێنە بە پەیوەندیکردن بە دابینکاری ئێستای خزمەتگوزاری تۆڕەکەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پلانەکەت.

ئەگەر پاکێجەکانی ئاسیاسێڵت هەیە، دەتوانیت بە ئاسانی بەشداری بکەیت بە داخڵکردنی ژمارەی مۆبایلەکەت لە ڕێی یەکێک لە پاکێجە بێسنوورەکانی G4 ــەوە بۆ بەشداریکردن، یان پەیوەندی کردن بە تیمی ئاسیاسێڵەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردە بەردەستەکان.

 

پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە

ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:

●  ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.

●  ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.

●  واتساپ: https://wa.me/9647701111111

● ماسنجەر:  https://m.me/Asiacellconnect

 

هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:

● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111

● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252

● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323

وتارە پەیوەندیدارەکان

ڕێبەری کڕینی ئامێری ماڵی زیرەک

ڕێبەری کڕینی ئامێری ماڵی زیرەک

ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن یان دەنگت، لە ماڵەوە یان تەنانەت ئەگ...

بەرەوپێش بیخوێنە
ژمارە تەلەفۆنە نایابەکان بەرامبەر بە ژمارە هەڕەمەکییەکان

ژمارە تەلەفۆنە نایابەکان بەرامبەر بە ژمارە هەڕەمەکییەکان

ئایا ژمارە تەلەفۆنێکی نایاب دەتوانێت سوود بە بزنسەکەت بگەیەنێت؟ بزانە ژمارەی نایاب چییە و سوودەکانی ...

بەرەوپێش بیخوێنە
چۆنیەتی  پکردنەوەی مۆبایلەکەت | ئاسیاسێل

چۆنیەتی پکردنەوەی مۆبایلەکەت | ئاسیاسێل

ئاسانە مۆبایلەکەت بە باڵانسی ئاسیاسێل پڕ بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت هێڵەکەت پڕبکەیتەوە بە کۆمەڵێک ...

بەرەوپێش بیخوێنە
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.