ژمارە تەلەفۆنی نایاب )Vanity( بەرامبەر بە ژمارەی هەڕەمەکی و کاریگەرییان لەسەر سەرکەوتنی بزنس

زیاتر لەوە هەیە کە بە چاو دەبینرێت سەبارەت بە ژمارە تەلەفۆنێکی نایاب )Vanity(. فێربە چۆن ئەم ژمارە نایابانە کاردەکەن و چییان پێ دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی پڕۆفایلی بزنسەکەت.

ژمارەی نایاب )Vanity( چییە؟

ژمارەی تەلەفۆنی نایاب )Vanity( بریتییە لە زنجیرەیەک ژمارە کە بە ئاسانی دەناسرێنەوە.

هەندێک جیاوازی هەیە لە شێوازی دروستکردنی ژمارە نایابەکاندا، ژمارە نایابەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازن.

.

سوودەکانی ژمارە نایابەکان )Vanity( بۆ بزنس چین؟

ژمارە نایابەکان تەنها بۆ جوانی نین. بەڵکو بەشێکی سەرەکین کە بزنسێک کە براندەکەی پێ بونیاد دەنێت.

ژمارە لەبیرنەکراوەکان زۆرجار لە ڕیکلامە تەلەفیزیۆنییەکان و لەسەر بیلبۆردەکان دەردەکەون، کە تێیدا براندەکان لە کەمترین کاتدا پێویستیان بە دروستکردنی زۆرترین هێزی مانەوەیە لە مێشکی بینەرانیاندا. زنجیرە ژمارەی دووبارە یان وشە و دەستەواژەی سادە بۆ ئەمە زۆر باشن.

ئەمانەش ڕێگەیەکی گرنگن بۆ دڵنیابوون لە مانەوە لە بیرەوەردا، هەروەک لۆگۆی براندێک، وەک )jingle( یان ڕەنگی براندێک. بەم شێوەیە، ژمارەیەکی لەبیرنەکراو ئەگەری زیاترە ببێتە هۆی بەرەو پێشکەوتنی بزنسەکە.

لەبەر ئەوەی بەشێکی بەرچاوی ڕیکلامی براندێکن، و لەبەر ئەوەی بە ئاسانی لەبیرت دەمێننەوە، ژمارە نایابەکان دەتوانن ببنە تایبەتمەندییەکی ناسێنەری براندیش.

ئەمە زۆر گرنگ دەبێت ئەگەر کڕیارەکان بڕیار بدەن ژمارە نایابەکان بەکاربهێنن بۆ گەڕان بەدوای بزنسەکەتدا لەسەر ئینتەرنێت. هەر بۆیە زۆرێک لە بزنسەکان ژمارە تەلەفۆنە تایبەتەکەیان دەکەنە بەشێک لە ستراتیجی باشکردنی بزوێنەری گەڕانیان. ئەمە ئەو کاتەیە کە بزنسەکان دڵنیادەبنەوە کە ماڵپەڕەکەیان لەسەر ئینتەرنێت دەدۆزرێتەوە، بە بەکارهێنانی ژمارە تەلەفۆنە نایابەکەیان.

هەروەها ژمارە نایابەکان وا لە بزنسەکە دەکەن بە شێوەیەکی متمانەپێکراو سەیر بکرێن. بەهۆی ئەوەی کە جوان و ناسراون، ئەو هەستە دەبەخشن کە بزنسەکە شارەزا و پێشەنگە لە بوارەکەی خۆیدا.

ژمارەیەکی نایاب )Vanity( دەتوانێت چەند درێژ بێت؟

درێژی ژمارەی نایاب بەپێی وڵاتەکە دەگۆڕێت و دەتوانن لە هەمان وڵاتیشدا جیاوازبن، بەپێی نەریتەکانی ژمارە تەلەفۆنی کارپێکراو.

لە عێراقدا، ژمارە نایابەکان عادەتەن 8 ڕەقەمین. [تێبینی: پێویستە ئاسیاسێڵ ئەم زانیارییە پشتڕاست بکاتەوە]

چۆن ژمارەیەکی نایاب )Vanity( هەڵدەبژێریت؟

دەتوانیت ژمارەی نایاب هەڵبژێریت بەپێی ساڵی لەدایکبوونت، ژمارەی ساڵ، ژمارەی ئۆتۆمبێل، )نموونەی شێوازەکان وەک: XXXX, XXYY, XYXY(.

نرخی ژمارەیەکی نایاب )Vanity( چەندە؟

نرخی ژمارە تایبەتەکان بەپێی هەندێک تایبەتمەندی دەگۆڕێت:

  • برۆنزی: 4,000 دیناری عێراقی
  • زیوی: 10,000 دیناری عێراقی
  • ئاڵتونی: 25,000 دیناری عێراقی
  • ئاڵتونی+: 100,000 دیناری عێراقی
  • پلاتینی: 250,000 دیناری عێراقی
  • پلاتینی+: 500,000 دیناری عێراقی
  • یاقوتی: 1,000,000 دیناری عێراقی
  • یاقوتی+: 2,000,000 دیناری عێراقی
  • یاقوتی++: 3,500,000 دیناری عێراقی

ئەو دابینکەرەی بۆ ئەم خزمەتگوزارییە هەڵیدەبژێریت و ماوەی گرێبەستەکەش کاریگەرییان لەسەر نرخەکە دەبێت.

لە ئێستادا، ئاسیاسێڵ هەندێک داشکاندنی تایبەتی هەیە لەسەر ژمارە نایابەکان.

چۆن ژمارەیەکی نایاب )Vanity( بەدەست دەهێنیت

دەتوانیت ژمارەی نایاب بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی کەناڵە ئۆنڵاین و ئۆفڵاینەکانی ئاسیاسێڵەوە:

  • کۆدی USSD: 339
  • ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ - ئاسیا مۆڵ
  • فرۆشگاکانی ئاسیاسێڵ
  • خاڵەکانی فرۆشتن )POS(

ئاسیاسێڵ هەڵبژێرە بۆ ژمارە نایابەکەت

ئاسیاسێڵ کۆمەڵێک پاکێجی جۆراوجۆری ژمارەی نایابی هەیە کە دەتوانیت لێیان هەڵبژێریت.

ئەمڕۆ سەردانی  ئی-شۆپ (فرۆشگای (ئەلیکترۆنی بکە بۆ ڕێکخستنی ژمارە نایابەکەت و ببینە چۆن دەتوانێت بزنسەکەت بەرەوپێش ببات.

وتارە پەیوەندیدارەکان

باشترین ڕێکخستنەکانی وێنەگرتنی مۆبایلی زیرەک

باشترین ڕێکخستنەکانی وێنەگرتنی مۆبایلی زیرەک

مۆبایلە زیرەکە نوێیەکان تەکنەلۆجیای ئەوەیان هەیە کە وێنەی کوالێتی بەرز بگرن. تەنها پێویستە ڕێکخستنەک...

بەرەوپێش بیخوێنە
تەکنەلۆژیای پێویست سەرکەوتنی خاوەنکاران

تەکنەلۆژیای پێویست سەرکەوتنی خاوەنکاران

بیرۆکەی نایاب بۆ بزنس بە تەنها بەس نییە. بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە، خاوەنکار پێویستی بە ...

بەرەوپێش بیخوێنە
گۆڕینی تۆڕەکان و فەرمانی دوو سیم (Dual-SIM)

گۆڕینی تۆڕەکان و فەرمانی دوو سیم (Dual-SIM)

چەندین حاڵەت هەیە کە ڕەنگە تیایدا بتەوێت بە شێوەیەکی کاتی سیمکارتەکان بگۆڕیت. بۆ نموونە، لەوانەیە سی...

بەرەوپێش بیخوێنە
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.