We inspire growth journeys
Welcome to
Asiacell
Family
Hero Image

ئامۆژگاری بۆ چاوپێکەوتن

ئێمە لەو ڕاستییە تێدەگەین کە دەکرێت چاوپێکەوتن قورس بێت و سترێس دروست بکات. هەر کۆمپانیایەو شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن؛ ئەمەش بەپێی سروشتی کارەکەی و ئەو شتانەی خاوەنکار بەدوایدا دەگەڕێت دەگۆڕێت. لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینە بەردەستت کە پێویستە ڕەچاویان بکەیت کاتێک دێیت بۆ چاوپێکەوتنی کار لەگەڵمان:

زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیا:
بۆ زانیاری تەواو بگەڕێ لەسەر ئاسیاسێڵ و بزانە چی دەکەین، دەستکەوتە سەرەکییەکانمان چین، ئامانجەکانمان و دیدگامان بۆ داهاتوو چیە، و چۆن کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە. سوودێکی باشی هەیە بۆ ئێمە کە بزانین چۆن دەتوانیت یارمەتمان بدەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.
زمانی جەستە:
گرنگە سەیری چاوی ئەو کەسە بکەیت کە چاوپێکەوتنەکەت لەگەڵ ئەنجامدەدات. لەکاتی پێویستدا زەردەخەنە بکە و بە ئاماژەی سەر ڕەزامەندی نیشان بدە. و دوور بکەوەرەوە لە هەر خوویەکی خراپ یان ڕەفتارێکی خراپ لە زمانی جەستەدا وەک هەڵپێکانی دەست و قۆڵەکانت.
جل و بەرگی گونجاو:
ڕێساکانی جل و بەرگمان پرۆفیشناڵانەیە. دوور بکەوەرەوە لە لەبەرکردنی جلوبەرگی زۆر ڕەنگاوڕەنگ یان جلوبەرگێک کە کەسی بەرامبەر سەرقاڵ بکات وسەرنجی لەسەر چاوپێکەوتنەکە نەهێڵێت.
زوو گەیشتن:
هەمووان ئەم ڕاستییە دەزانن، بەڵام دووبارە دەیڵێینەوە، دواکەوتن لە چاوپێکەوتنەکەتدا هەر لە سەرەتاوە بۆچوونێکی زۆر خراپت لەسەر جێدەهێڵێت. پێشنیار دەکەین کە لانی کەم 15 خولەک پێش کاتی چاوپێکەوتنەکەت بگەیتە ئەوێ بۆ ئەوەی شوێنی چاوپێکەوتنەکە لە باڵەخانەی ئاسیاسێڵدا بدۆزیتەوە.
ئامادەبە:
پێویستە ئامادەبیت بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک لەسەر سیڤییەکەت و ئەزموونەکانی کارکردنت. بۆ نمونە، لە کاتی ڕوونکردنەوەی پڕۆژەیەک کە ئەنجامتداوە، تیمی دامەزراندن هەڵدەستن بە شیکارکردنی کەسایەتییت - لەگەڵ لێهاتوویی و لێوەشاوەییە تەکنیکی و ڕەفتارییەکانت بۆ دۆزینەوەی تواناکانت. پێویستە ئامادەبیت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەک: بۆچی حەزدەکەیت بێیتە ئاسیاسێڵ؟ چی وا دەکات تۆ کاندیدێکی باش بیت؟ چۆن دەتوانیت شتێک بۆ سەرکەوتنەکانی ئاسیاسێڵ زیاد بکەیت؟
پرسیار بکە:
هەمیشە خۆشحاڵین پرسیار ئاڕاستەی تیمی دامەزراندنی کارمەندانمان بکەیت سەبارەت بە ئاسیاسێڵ یان سەبارەت بە ڕۆڵی خۆت لە پیشەکەتدا ئەگەر سەرکەوتوو بوویت و وەرگیرایت. ئەوە بزانە و لە بیرت نەچێت؛ ئەم چاوپێکەوتنە چەندە بۆ کۆمپانیایە، هێندەش بۆ تۆیە.
پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا:
ئەگەر سۆشیاڵ میدیای خۆت لە سیڤییەکەتدا باسکردووە بۆ پیشاندانی ئەو کارانەی کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوتکردوونەتەوە، دڵنیابە لەوەی ئەو سۆشیاڵ میدیایە گونجاو و شیاوە. گرنگە دوور بکەویتەوە لە تێوەگلان لە هەر ناوەڕۆکێکی ناشایستە و جێگەی مشتوومڕ.
لە کۆتاییدا:
متمانەت بە خۆت هەبێت و ڕاستگۆبە و ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆتدا. ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی دۆستانەیە، بۆیە گرنگە کەسایەتی خۆت پیشان بدەیت – چونکە هەمیشە شتێکی بێوێنە و ناوازە دەهێنێتە ئاراوە. ئەوە بزانە و لەبیرت نەچێت کە هەرچەندە سترێست هەبێت، ئێمە نایبینین تا تۆ خۆت نیشانی نەدەیت. بۆیە ئارام بە و پێویستە چاوپێکەوتنەکە بە باشی بەڕێوەبچێت.
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.