سه‌رپێچییه‌كانی په‌یوه‌ندییه ناوخۆییەکان بۆ سه‌نته‌ری ڕاژه‌ی به‌شداربوان له‌ڕێی ژماره ((111 - 323) (بەند و مەرجەکان)
١. ده‌سته‌واژه‌ی (به‌كاربه‌ر/به‌كاربه‌ره‌كان) كه له مه‌رج وڕێساكان بە واتاى به‌شداربوو /به‌شداربووان له کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پهیوهندییهكانپشکداری– تایبه‌ت دێت
٢. ده‌سته‌واژه‌ی "ئاسیاسێڵ ,ئێمه، هی ئێـمە" كه لەم بەند و مەرجانەدا بەکارهاتوون به واتای کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان پشکداری– تایبه‌ت دێت (کۆمپانیا یان ئاسیاسێڵ).
٣. سه‌نته‌ری ڕاژه‌ی به‌شداربوان كارده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی به‌شداربوانی ئاسیاسێڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسيارهكانیان وه به‌رزكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و کێشانەی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به هێڵ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاسیاسێڵەوە وه به درێژای 24 كاتژمێر له رۆژێكدا و 7 رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا.
٤. په‌یوه‌ندی كردن به ژماره‌ی سه‌نته‌ری ڕاژه‌ی به‌شداربوان (111 - 323) بێ به‌رامبه‌ره.
٥. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره تایبه‌تمه‌نده به هاوكاری كردنی به‌شداربووان، بۆ دڵنیابوون له سیاسه‌تی به‌كارهێنانی دروستی ئه‌م سه‌نته‌ره له حاڵه‌تی لادان له‌و ئامانجەی کە ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی بۆ دروستكراوه كه ئه‌ویش پێشكه‌ش كردنی هاوكارییه به به‌شداربووان، ئه‌وا ئاسیاسێڵ به‌مافی خۆی ده‌زانێت كه ڕێكاری پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌و جۆرە حاڵه‌تانه –په‌یوه‌ندی ناپیشه‌یی (سه‌رپێچی).
ده‌توانین پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه ناپیشهییهكان (سه‌رپێچییه‌كان) به‌م شێوه‌یه بكه‌ین:
یەکەم: به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاو و هه‌ست برینداركه‌ر بەرامبه‌ر كارمه‌ندانی ڕاژه و قسه‌كردن سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌شیاو وبێزاركه‌ر و گاڵته‌كردن به كارمه‌ندانی ڕاژه یان هه‌ر وشه‌یه‌ك كه هاوشێوه‌ی بێت
ئاسیاسێڵ ئه‌م ڕێكارانه ده‌گرێته‌به‌ر:
١. به‌شداربوو به كورته نامه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
سه‌نته‌ری ڕاژاوه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ.
٣. لە حاڵه‌تی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بێزاركردن، ئه‌وا ژماره‌ی بێزاركه‌ر ده‌خرێته لیستی رێگرتن له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه بۆ ماوه‌ی سی رۆژ.
٤. له حاڵه‌تی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بێزاركردن، ئه‌وا ژماره‌ی بێزاركه‌ر ده‌خرێته لیستی رێگرتن له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی ناوه‌ندی فرۆشتنی سه‌ره‌كی ده‌كات و به‌ڵێننامه‌یه‌ك ده‌دات به دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی بێزاركردنی كارمه‌ندانی ڕاژه.
دووەم:- بێزاركردنی كارمه‌ندانی ڕاژه و به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاو یا ن هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی نه‌بێت به ڕاژه‌ی به‌شداربووان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاسیاسێڵ.
ئه‌وا ئاسیاسێڵ ئه‌م ڕێكارانه ده‌گرێته‌به‌ر:
١. به‌شداربوو به كورته نامه‌یه‌ك ئاگادارده‌كرێته‌وه.
٢. له حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بێزاركردن، ئه‌وا ژماره‌ی بێزاركه‌ر ده‌خرێته لیستی رێگرتن له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ.
٣. له حاڵه‌تی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بێزاركردن، ئه‌وا ژماره‌ی بێزاركه‌ر ده‌خرێته لیستی رێگرتن له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژ.
٤. له حاڵه‌تی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بێزاركردن، ئه‌وا ژماره‌ی بێزاركه‌ر ده‌خرێته لیستی رێگرتن له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی ناوه‌ندی فرۆشی سه‌ره‌كی ده‌كات و به‌ڵێننامه‌یه‌ك ده‌دات به دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی بێزاركردنی كارمه‌ندانی ڕاژه.
سێیەم:- په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه به مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن یان په‌یوه‌ندی كردنی منداڵان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێكیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسیاسێڵ.
ئه‌وا ئاسیاسێڵ ئه‌م ڕێكارانه ده‌گرێته به‌ر:
١. به‌شداربوو به كورته نامه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
٢. له حاڵه‌تی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بێزاركردن، ئه‌وا ژماره‌ی بێزاركه‌ر ده‌خرێته لیستی رێگرتن له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ری ڕاژه‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ.
پشت به كۆپی نوسراوی عه‌ره‌بی ئەم بەند و مەرجانە دەبەسترێت بۆ لێکدانەوەی بەند و مەرجەکان، و هه‌روه‌ها بابه‌ته یاساییه‌كان و بابەتە هاوشێوه‌كانیان. و له حاڵه‌تی بوونی هه‌ر لێك نهچونێك له نێوان کۆپییەکانی ئەم بەند و مەرجانەدا، ئه‌وا پشت به کۆپی نوسراوی عه‌ره‌بی ده‌به‌سترێت.