تەکنەلۆژیای پێویست سەرکەوتنی خاوەنکاران

بیرۆکەی نایاب بۆ بزنس بە تەنها بەس نییە. بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە، خاوەنکار پێویستی بە پەیوەندیی 'connectivity' بەهێز و تەکنەلۆژیای گونجاوە. لەم بلۆگەدا، ڕوونی دەکەینەوە چۆن تەکنەلۆجیا دەتوانێت ببێتە هاوبەشی سەرەکییت لە سەرکەوتنتدا.

بۆچی خاوەنکار پێویستی بە تەکنەلۆژیای گونجاوە؟

ڕەنگە شارەزایی کارسازیی پێویستت هەبێت بۆ سەرکەوتن، لە ڕاکێشانی کڕیارەوە تا پێشکەشکردنی ئۆفەر. بەڵام بەبێ پەیوەندییەکی ئینتەرنێتی بەهێز و ئامرازی تەکنیکیی گونجاو، ڕەنگە تواناکانت سنووردار بن.

خێرایی ئینتەرنێتی گونجاو چەندە؟

خێرایی ئینتەرنێتی پێویست دەوەستێتە سەر سروشتی کاری ڕۆژانەت:

  • بۆ کارە سەرەتاییەکانی وەک ئیمەیڵ و پەیوەندی: خێرایی 100 مێگابیت/چرکەیەک بەسە.
  • بۆ کارە پێشکەوتووەکانی وەک گواستنەوەی فایل یان ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئۆنلاین یان بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنە کانی ئای کڵاود (iCloud)، ڕەنگە پێویستیان بە 500 مێگابیت/چرکەیەک یان زیاتر بێت.

ئەگەر خاوەنکارێکی تاکە کەسییت و بزنسەکەت پێویستیان بە مەودایەکی فریکوێنسی "bandwidth" فراوان نییە، هەبوونی پەیوەندی ئینتەرنێتی (4G) بژاردەیەکی نایابە، بەتایبەتی کە بە پلانی پڕ ئاسانکاریی (ڕۆژانە، هەفتانە، مانگانە) بەردەستە و دەتوانیت لە هەموو شوێنێک بەکاریبهێنیت.

بەڵام ئەگەر تیمێکی بچووک بەڕێوەدەبەیت یان پێویستت بە پەیوەندییەکی جێگیرترە، بیر لە دانانی هێڵێکی ئینتەرنێتی جێگیر یان بەکارهێنانی ڕاوتەرێک بکەرەوە بۆ باشترکردنی کارایی و پشتگیریکردنی چەندین ئامێر.

ئەو خزمەتگوزارییانەی مۆبایل کە خاوەنکاران پێویستیانە

مەسەلەکە چیتر تەنها پەیوەندی و کورتەنامەوە نییە. خاوەنکارەکان پێویستیان بەمانەیە:

  • پاکێجی داتا کە ئاسانکاری لە بەکارهێنانی دا هەبێت: لە 300 مێگابایتەوە تا 30 گێگابایت، و بە پلانی ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانەی پریپەید بەردەست بێت.
  • خزمەتگوزاریی ڕۆمینگ یان سیمکارتی نێودەوڵەتی: بۆ مانەوە لە پەیوەندیدا لە کاتی گەشتکردندا بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ تێچووی زیادە.
  • خزمەتگوزاری زیادە وەک نامەی دەنگی بە کۆمەڵ، کورتەنامە SMS، یان ناوەندی پەیوەندی بچووک بە ژمارەیەکی تەرخانکراو، کە پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاراندا بە شێوەیەکی پیشەگەرانە ئاسان دەکات.

پڕۆگرام و ئامرازی پێویست

کاتێک پەیوەندییەکەت دابین کرد، ئەمانە گرنگترین ئامرازن کە یارمەتیت دەدەن کارەکەت بە کارامەیی بەڕێوەببەیت:

.1 پڕۆگرامەکانی بەرهەمداری

وەکMicrosoft 365 یان QuickBooks، بۆ ئاسانکردنی ئەرکە ڕۆژانەییەکانی وەک بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە و ژمێریاری.

.2 خزمەتگوزارییەکانی ئای کڵاود "iCloud"

بۆ هاوبەشیکردنی فایلەکان و دەستگەیشتن پێیان لە هەر شوێنێکەوە بێت، لەگەڵ توانای کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتەکان لەگەڵ هاوکاری دەستبەجێ لەگەڵ تیم یان کڕیاراندا.

.3 ئاسایشی سایبەریی

بۆ پاراستنی داتا کەسی و بازرگانییەکانت لە ڤایرۆس و پڕۆگرامی زیانبەخش، پێویستە پڕۆگرامی ئاسایش دابمەزرێنیت.

.4 پڕۆگرامەکانی ژمێریاری

بۆ ناردنی پسووڵە، بەدواداچوونی پارەدان 'مدفوعات'، و سەیڤکردنی خەرجییەکان کە ئەمەش کاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە و هەڵەکان کەم دەکاتەوە.

5. ئامرازەکانی پەیوەندی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە

بۆ ڕێکخستن و پلاندانان، تەنانەت ئەگەر بە تەنهاش کار بکەیت. ئەپڵیکەیشنەکانی چاتکردن، بەڕێوەبردنی ئەرک، و ڕۆژژمێر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی ڕاست بمێنیتەوە.

6. بازرگانیی ئەلیکترۆنی و سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک

ئەگەر بەرهەم یان خزمەتگوزاری دەفرۆشیت، هەبوونی فرۆشگایەکی ئەلیکترۆنی و سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک یارمەتیت دەدات داتای کڕیاران کۆبکەیتەوە و یارمەتیت دەدات بۆ ئۆتۆماندنی بەبازاڕکردن و پاراستنی و زانیارییەکان.

وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای گونجاودا بکە بۆ بزنسەکەت

جا چ پێویستت بە ئەپدەیتکردنی ئامێرەکەت بێت، یان هەڵبژاردنی پاکێجێکی پەیوەندی کە لەگەڵ پێداویستییەکانتدا بگونجێت، تەکنەلۆژیا هاوبەشی تۆیە لە سەرکەوتندا. لەگەڵ چارەسەرەکانی ئاسیاسێڵ، دەتوانیت بەردەوام لە پەیوەندیدا بمێنیتەوە و ئاستی بەرهەمدارێتیت هەمیشە بەرز بێت، و تواناکانت لە بواری کارسازییدا بەوپەڕی متمانەوە بەدیبهێنیت.


پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە

ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:

●  ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.

●  ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.

●  واتساپ: https://wa.me/9647701111111

● ماسنجەر:  https://m.me/Asiacellconnect

 

هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:

● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111

● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252

● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323

وتارە پەیوەندیدارەکان

تەکنەلۆژیای پێویست سەرکەوتنی خاوەنکاران

تەکنەلۆژیای پێویست سەرکەوتنی خاوەنکاران

بیرۆکەی نایاب بۆ بزنس بە تەنها بەس نییە. بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە، خاوەنکار پێویستی بە ...

بەرەوپێش بیخوێنە
گۆڕینی تۆڕەکان و فەرمانی دوو سیم (Dual-SIM)

گۆڕینی تۆڕەکان و فەرمانی دوو سیم (Dual-SIM)

چەندین حاڵەت هەیە کە ڕەنگە تیایدا بتەوێت بە شێوەیەکی کاتی سیمکارتەکان بگۆڕیت. بۆ نموونە، لەوانەیە سی...

بەرەوپێش بیخوێنە
چۆنیەتی پاککردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

چۆنیەتی پاککردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

ئێمە ڕۆژانە مۆبایل و لاپتۆپ و بیستۆک بەکاردەهێنین و بۆ زۆرینەمان پێداویستییەکی سەرەکین. بزانە چۆن پا...

بەرەوپێش بیخوێنە
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.