بۆ زۆرینەمان، مۆبایل و لاپتۆپ و بیستۆک پێداویستییەکی سەرەکین و لە ژیانی ڕۆژانەماندا ناتوانین دەستبەرداریان بین. نایابن بۆ کار هەروەها بۆ کات بەسەربردن و بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان و ئازیزانمان.
بەهۆی زۆر بەکارهێنانیانەوە بڕێکی زۆر لە میکرۆب و تۆز و پیسی لە سەریان کۆدەبێتەوە، بۆیە پاک ڕاگرتنیان تەنها بۆ جوانی نیە، بەڵکو بۆ تەندروستیش بەسوودە.
لەم بابەتەدا، ڕێنماییت دەکەین چۆن مۆبایل و لاپتۆپ و بیستۆکەکانت پاک بکەیتەوە و دوور لە میکرۆب بیانهێڵیتەوە.
پێویستە سێتی کەلوپەلی پاککردنەوەی ئامێرەکانت ئەمانەی تێدا بێت:
● پارچە قوماشی مایکرۆفایبەر: ئەم قوماشە نەرمانە نایابن بۆ سڕینەوەی شاشەکان، چونکە هیچ شوخێک یان پاشماوەی دەزوو بەجێناهێڵن.
● ئەلکهولی ئایزۆپرۆپێل "70%": ئەم ئەلکهولە زۆر بە خێرایی وشک دەبێتەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر میکرۆبەکان لەناو دەبات. بەڵام دڵنیابە لەوەی جۆری بەهێزتر بەکارنەهێنیت تا ئامێرەکەت پارێزراو بێت.
● ئاوی دڵۆپێنراو "Distilled water": ئاوی بەلوعە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستکردنی پەڵە لەسەر شاشە، بۆیە هەمیشە پارچە قوماشێک کە بە ئاوی دڵۆپێندراو شێدار کرابێت بەکاربهێنە.
● فڵچەی نەرم: ئەم فڵچە بچووکانە نایابن بۆ لابردنی تۆز لە کەلێنە بچووکەکانی کیبۆرد و دەرچەکان.
● هەوای پەستێندراو :"Canned air" بۆ تۆز و پیسییە قورسەکان، هەوای پەستێندراو زۆر کاریگەرە، بەتایبەتی بۆ کیبۆرد و دەرچەکانی بارگاویکردنەوە.
هەرچیت کرد، دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی پاککەرەوەی بەهێز یان کلینێکسی زبر بۆ پاککردنەوەی ئامێرەکانت.
تۆ مۆبایلەکەت لەگەڵ خۆت بۆ هەموو شوێنێک دەبەیت، بۆیە ئەو ئامێرە، دەبێت لە هەموو شتێک زیاتر ئاگات لێی بێت. ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە بۆ پاککردنەوەی بە شێوەیەکی سەلامەت:
● کوژاندنەوە و لێکردنەوەی کێبڵەکان: مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە و هەر کێبڵێکی کە پێوەی پەیوەستکراوە لێیبکەرەوە. ئەمە ڕێگری دەکات لە ئیشکردنی ناوەخت کە ڕەنگە ببێتە شۆرتکردنی کارەبایی یان زیان گەیاندن بە پێکهاتەکانی ناوەوە.
● لابردنی بەرگ "کەڤەر": مۆبایل و بەرگەکەی لە هەمان کاتدا پاک بکەرەوە. دڵنیابە لەوەی بە تەواوی هەردووکیان وشک بوونەتەوە پێش ئەوەی مۆبایلەکە بخەیتەوە ناو بەرگەکەی.
● پاککردنەوە: پارچە قوماشێکی مایکرۆفایبەری وشک بەکاربهێنە بۆ سڕینەوەی مۆبایلەکە و لابردنی جێ پەنجە و تۆز. قوماشەکە بە ئەلکهولی ئایزۆپرۆپێل تەڕ بکە بەڵام ڕاستەوخۆ ئەلکهولەکە بەسەر ئامێرەکەدا مەیپرژێنە.
● پاککردنەوەی دەرچەکان و سپیکەرەکان: تۆز دەتوانێت لە دەرچەی بارگاویکردن و کونەکانی سپیکەرەکان کۆببێتەوە. باشترین ڕێگا، بەکارهێنانی سپرای هەوای پەستێندراوە بۆ رزگاربوون لە تۆز و پیسیەکان. ئامرازی وەک فڵچە یان دەرزی بەکارمەهێنە بۆ ئەو پیسیانەی گیریان خواردووە لە دەرچەکاندا، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە مۆبایلەکەت.
تۆز و پاشماوەی خواردن و جێ پەنجە، گەورەترین دوژمنەکانی پاکڕاگرتنی لاپتۆپن. ئەمانەی خوارەوە ڕێگاکانی ئاگاداربوونە لە لاپتۆپەکەت:
● شاشە: لاپتۆپەکە بکوژێنەرەوە و پارچە قوماشێکی مایکرۆفایبەری وشک بەکاربهێنە بۆ لابردنی تۆز و شوێن پەنجە. چینی پارێزەری سەر شاشەی لاپتۆپەکان بە ئاسانی زیانیان پێدەگات، بۆیە پاککەرەوەی شووشە یان ئەلکهول بەکارمەهێنە.
بۆ پەڵەی دیار و زبر، ئاوی دڵۆپێنراو بەکاربهێنە بۆ تەڕکردنی پارچە قوماشێکی مایکرۆفایبەری پاک و لە سەرەوە بۆ خوارەوە بیسڕە. ئاو ڕاستەوخۆ بەسەر شاشەکەدا مەپرژێنە.
● کیبۆرد و لاشە: لاپتۆپەکە بە هێمنی سەراوژێر بکە و ڕایبوەشێنە بۆ فڕێدان و هاتنەدەرەوەی تەنە وردەکان، هەروەها سپرای هەوای پەستێندراو بەکاربهێنە بۆ لابردنی پیسییە گیرخواردووەکان لەنێوان دوگمەکان و فانەکانی لاپتۆپەکەدا.
پارچە قوماشێکی مایکرۆفایبەر بە ئەلکهولی ئایزۆپرۆپێل تەڕ بکە بۆ سڕینەوەی دوگمەکان و تراکپاد و شوێنی دانانی دەست.
هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی بیستۆک و هێدفۆنەکان، ئارەق و مۆمی گوێیەکانە. ئەگەر ئاگادارییان نەبیت، ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات تێبینی کەمبوونەوە و خراپبوونی کواڵێتی دەنگ بکەیت.
ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ پاککردنەوەی ئەو بیستۆکانەی دەچنە ناو گوێیەکانەوە:
● پاککردنەوەی سەرە سلیکۆنییەکان: هەندێک بیستۆک سەری سلیکۆنییان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو، هەروەها بۆ ئەوەی ئازاری گوێیەکان نەدەن کاتێک بەکاردەهێنرێن. ئەگەر بەکاریان دەهێنیت، بە ئاوی گەرم و سابوون بە جوانی بیانشۆ، پاشان بە تەواوی وشکییان بکەرەوە، پێش ئەوەی دووبارە لە گوێیان بکەیتەوە.
● پاککردنەوەی خودی بیستۆکەکە: فڵچەیەکی نەرمی وشک بەکاربهێنە بۆ پاککردنەوەی ناوچەی بڵندگۆکە بە وریایی، بۆ ئەوەی پیسییەکان پاڵپێوە نەنێیت بۆ ناوەوە.
● پاککردنەوەی بەشی دەرەوە: بەشە پلاستیکییەکەی بیستۆکەکان و بۆکسی هەڵگرتنیان بە پارچە قوماشێک بسڕە کە بە ئەلکهولی ئایزۆپرۆپێل 70% شێدار کرابێت. دووربکەوەرەوە لە کردنە ناوەوەی هەر شلەمەنییەک بۆ شوێنەکانی بارگاویکردنەوە یان بڵندگۆکان.
بۆ ئەو هێدفۆنانەی لەسەر گوێ یان دەوری گوێ دادەنرێن، سەرپۆشی گوێیەکان و سەربەندەکەی بە سابوناوێکی مامناوەند بسڕە، پاشان بۆ سڕینەوەی سابووناوەکە پارچە قوماشێکی شێدارکراو بە ئاوی پاک بەکاربهێنە. ئاگاداربە، نابێت بە هیچ جۆرێک ئاو بچێتە ناو بڵندگۆکانەوە. لە کۆتاییدا، لە هێدفۆنەکانت بگەڕێ بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی بە هەوا وشک ببنەوە.
باش ئاگاداربوون لە ئامێرەکانت واتای ئەوەیە پێویست ناکات زوو زوو پاکیان بکەیتەوە. ئەم ڕێگایانە پەیڕەو بکە بۆ هێشتنەوەی ئامێرەکانت لە باشترین دۆخدا:
● شوشتنی دەستەکان: پێش بەکارهێنانی مۆبایل یان لاپتۆپ، دەستەکانت پاک بکەرەوە بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی میکرۆب و چەوری بۆیان.
● لەسەر ئامێرەکانت خواردن مەخۆ: خواردن و خواردنەوە بە ئاسانی دەتوانن پەڵە جێبهێڵن و بچنە نێوان دوگمەکانی کیبۆرد و کونەکانی هەواگۆڕکێ و سەر شاشەکان.
● بەکارهێنانی بەرگ: کاتێک بیستۆکەکانت بەکارناهێنیت، بیانخەرەوە ناوبەرگەکەیان. بەرگی مۆبایل و لاپتۆپیش یارمەتی پاراستنیان دەدەن لە تۆز و پیسی.
● پاککردنەوەی بەردەوام: مۆبایلەکەت ڕۆژانە بە پارچە قوماشێکی نەرم بسڕە. بۆ ئامێرەکانی ترت، پلانی هەفتانە دابنێ بۆ پاککردنەوەی هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانت.
بۆ سوود وەرگرتن لە بەکارهێنانی ئامێرەکانت بۆ ماوەی چەند ساڵێک، پێویستە گرنگییان پێبدەیت. ئەوان ئامێری بەهێزن و بەرگەی زۆر دەگرن، بەڵام هەرچەندە بەردەوام پاکیان بکەیتەوە، ئەگەری تێکچوونیان کەمتر دەبێتەوە.
Asiamall کۆمەڵێکی بەرفراوان لە لاپتۆپ و تابلێت لە باشترین براندە ئەلیکترۆنییە جیهانییە پێشەنگەکان پێشکەش دەکات. کلیک لەسەر لینکەکان بکە بۆ بینینی ئەو ئامێرانەی بەردەستن لە لامان و گەیاندنیان بۆ سەرتاسەری عێراق:
تابلێتەکان "کە مۆبایلیش دەگرێتەوە": هەموو براندەکان،
Apple، Samsung، Huawei، Honor، Infinix، Tecno، Vivo، Blackview، Oppo، و Mi
لاپتۆپەکان "کۆمپیوتەری دێسک تۆپیش دەگرێتەوە":
Dell، Apple، Acer، Asus، MSI، HP، و Lenovo
بیستۆکەکان: زیاتر لە 20 مۆدێلی بیستۆک و هێدفۆن بۆ هەڵبژاردن لە ڕێگەی Asiamall ەوە.
پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
● ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.
● ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.
● واتساپ: https://wa.me/9647701111111
● ماسنجەر: https://m.me/Asiacellconnect
هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:
● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111
● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252
● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323
ئێمە ڕۆژانە مۆبایل و لاپتۆپ و بیستۆک بەکاردەهێنین و بۆ زۆرینەمان پێداویستییەکی سەرەکین. بزانە چۆن پا...
بەرەوپێش بیخوێنەفێربوونی چۆنیەتی پشکنین بۆ کۆگای مۆبایلەکەت، تا بزانیت چ شتێک زۆرترین شوێنی گرتووە و چۆن ئەو فایل و ...
بەرەوپێش بیخوێنەئامێرە زیرەکەکانی ماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن یان دەنگت، لە ماڵەوە یان تەنانەت ئەگ...
بەرەوپێش بیخوێنە