ژمارەی کڕیارەکانتان دەستبەجێ پشتڕاست بکەنەوە لە ڕێی تۆڕی ئاسیاسێڵەوە
خزمەتگوزاریی "SNV" خزمەتگوزارییەکی سەلامەت و پارێزراوی پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی مۆبایلە کە بەشداربووانی کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەتوانن لە ڕێیەوە ژمارەی مۆبایلی کڕیارەکانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی تۆڕی ئاسیاسێڵەوە پشتڕاست بکەنەوە، بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر پێویستی بە وەرگرتن یان داخڵکردنی هیچ کۆدێکی پشتڕاستکردنەوە هەبێت.
حاڵەتەکانی بەکارهێنان:

خزمەتگوزارییە بانکیی و داراییەکان
پشتگیری کردن لە پرۆسەی تۆمارکردنی کڕیاران، چوونەژوورەوە بۆ ناو هەژمارەکان و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت.
کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای دارایی 'فاینتێک' و جزدانە ئەلیکترۆنییەکان
بەهێزکردنی پرۆسەی دڵنیابوونەوە لە [ناسنامەی] بەکارهێنەران و ئاسانکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی کڕیاران.
پلاتفۆڕمەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنیی
باشترکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی کڕیاران و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و ڕێوشوێنەکانی پشتڕاستکردنەوە.
ئەپڵیکەیشنەکانی دامەزراوەکان
دابینکردنی دەستگەیشتنێکی پارێزراو بۆ خزمەتگوزاری و سیستەمە دیجیتاڵەکان.
تایبەتمەندی و سوودەکانی:
- ئەزموونێکی سادە و بێ کێشە بۆ بەکارهێنەر
- پشتڕاستکردنەوەی دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ
- بەهێزکردنی ئاستی پارێزراوی و سەلامەتی
- خێراکردنی پرۆسەی تۆمارکردن و بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا
- متمانەپێکراویی لە ئاستی دامەزراوەکاندا
خزمەتگوزاریی SNV ـی ئاسیاسێڵ بۆ چی؟

پشتڕاستکردنەوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی تۆڕی ئاسیاسێڵەوە.

دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی پارێزراو و تەبا لەگەڵ یاسا و ڕێسا بەرکارەکان

یەکخستنی سیستمەکان بەشێوەیەکی ئاسان و قابیلی فراوانکردن لە رێی ڕووکاری پرۆگرامسازی ئەپڵیکەیشن "API"ـەوە.
بۆ زانیاری زیاتر:





