پەیوەندییەکانتان لەگەڵ خزمەتگوزاری نامە ناردنی دەنگی ڕیکلامی لە ئاسیاسێڵ بەرەوپێشبەرە.

نامەی دەنگی ڕیکلامی (Bulk Voice Massages BVM) ڕێگە بە ڕێکخراوەکان دەدات کە پەیامی دەنگی پێشوەختە تۆمارکراوی ٣٠ چرکە بنێرن بۆ مۆبایلەکان لەبری کورتەنامەیەکی دەقی تەقلیدی. ئەم خزمەتگوزارییە زۆر کاریگەرە بۆ نزیکبوونەوە لە کڕیار و و بەستنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیارەکاندا. بەکارهێنەر پەیوەندییەکی ستانداردی بۆ دێت و پەیوەندییەکە پەیامی دەنگی تۆمارکراوی بزنسەکە لەخۆدەگرێت.

بەکارهێانەکان

  • هەڵمەتەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەم

    دەستبەجێ گەیشتن بە ئامادەبووانێکی زۆر بە گەیاندنی پەیامی بانگەشە، ئۆفەری تایبەت، و ڕاگەیاندنی بەرهەمی نوێ لە ڕێگەی پەیوەندی دەنگی ئۆتۆماتیکیەوە.
  • داواکاری و نوێکردنەوەی بەرهەم

    بیرخستنەوەی ئۆتۆماتیکی بنێرە بۆ کڕیاران سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەشداریکردن، پشتڕاستکردنەوەی داواکاری، یان پارەدانی داهاتوو بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و مانەوەی کڕیار.
  • بیرخستنەوەی چاوپێکەوتن

    کەمکردنەوەی بێ ئامادەبوون بە ناردنی بیرخستنەوەی دەنگی لە کاتی خۆیدا بۆ کڕیارەکان سەبارەت بە چاوپێکەوتنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانیان، بەرزکردنەوەی کارایی و ڕازیبوونی کڕیار.
  • ڕاگەیاندنی گشتی

    بە خێرایی زانیاری گرنگ وەک نوێکردنەوەی سیاسەت، پچڕانی خزمەتگوزاری، یان ئاگادارکردنەوەی فریاگوزاری بۆ ئامادەبووانێکی بەرفراوان لە کاتی ڕاستەقینەدا پەخش بکە.
  • پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن

    پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن بۆ هۆتێلەکان، چێشتخانەکان، هێڵە ئاسمانییەکان و پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکانی تر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بکە، دڵنیابە لەوەی کڕیارەکان نوێکارییەکان لە کاتی خۆیدا لەسەر حجزکردنەکانیان وەردەگرن.
  • هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن

    دەنگدەران بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن لە ڕێگەی ناردنی پەیامی دەنگی پێشوەختە تۆمارکراو لەگەڵ نوێکارییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، زانیاری کاندیدەکان، و بیرخستنەوەی دەنگدان بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریکردن.

تایبەتمەندی و سوودەکانی

  • سوود بە بازرگانی دەبەخشێت بە بەراورد بە ڕکابەرەکانی.
  • ڕاپۆرتکردنی ستاندارد بۆ پشاندانی KPIی هەڵمەتەکان.
  • دەتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا ڕێکبخرێت.
  • پلاتفۆرمی ناوخۆیی ئاسیاسێڵ بەبێ هیچ تێچوونێکی شاراوە.
  • ئاسانکاری خشتەی هەڵمەتی چەندین کات.
  • دەتوانرێت پەیامی تا ٣٠ چرکەیی بگەیەنرێتە ئامانج.
  • پەیوەندیکردن بۆ هەموو تۆڕەکان دەتوانرێت لە ناوخۆی عێراق پلانی پيشوەختەی بۆ دابنرێت.

بۆچی نامەی دەنگی ڕیکلامی:

  • پەیوەندییەکی زۆر کاریگەر و کەسی

    بە پێچەوانەی کورتەنامەیەکی تەقلیدی، BVM پەیامێکی ڕاستەوخۆ و لەسەر بنەمای دەنگی دەگەیەنێت، ئەمەش وای لێدەکات زیاتر سەرنجڕاکێش و کاریگەر بێت بۆ بینەر.
  • گەیشتن بە خێرا و فراوان

    دەستبەجێ پەیوەندی بە ئامادەبووانێکی زۆرەوە بکە لە سەرانسەری هەموو تۆڕەکانی عێراق، دڵنیابە لەوەی پەیامەکەت بە ڕوونی و بەبێ دواکەوتن دەبیسترێت.
  • کاریگەری تێچوون و ئاسانە بۆ جێبەجێکردن

    لەگەڵ پلاتفۆرمی ناوخۆیی ئاسیاسێڵ، هیچ تێچووی شاراوە نییە، و دەتوانرێت هەڵمەتەکان بە خێرایی ڕێکبخرێن بە چەندین بژاردەی خشتەی کارکردن بۆ زۆرترین کارایی.

یاساکانی بازرگانی

  • ژمارەی کەمپەینەکە فۆرماتێکی درێژ یان ژمارەی کورتی دەبێت.
  • نامەی دەنگی ڕیکلامی دەبيت پيشوەختە پارەدانەکەی ئەنجام بدرێت.
  • داشکاندن لەسەر کورتەنامەی دەنگی پەیوەستە بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیە. پەیامی دەنگی پەیوەستە بە سکرینکردن و پەسەندکردن.
  • کورتەنامەی دەنگی On-Net & Off-net هەمان پارە هەڵدەگرێت لەنێویاندا مۆبایل و هێڵی زەمینی.
  • هەموو پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی ناوخۆیی نیشتمانی (MO) دەتوانرێت ڕێگەی پێبدرێت یان بلۆک بکرێت بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانی کڕیار.
  • هەڵمەتی نێودەوڵەتی نامەی دەنگی ڕیکلامیی ڕێگەپێدراو نییە. ئۆفەر تەنها بۆ عێراق کارا دەبێت.
  • هەڵمەتی نامەی دەنگی ڕیکلامیی پابەندە بە ڕێسا ستانداردەکانی CMC سەبارەت بە کاتی ڕۆژ و قەبارەی کەمپەینەکە.

بۆ زانیاری زیاتر:

بەند و مەرجەکان جێبەجێ دەبن


پرسیارە زۆر باوەکان (FAQ)

  • نامەی دەنگی ڕیکلامی چییە

    نامەی دەنگی ڕێکلامی ڕێگەت پێدەدات لە ماوەیەکی کورتدا پەیوەندی دەنگی پێشوەختە تۆمارکراو بنێری بۆ چەندین وەرگر.

  • پارەدانی نامەی دەنگی ڕیکلامیی چۆنە؟

    نامەی دەنگیی ڕیکلامی شێوازی پارەدانی پێشوەختە پەیڕەودەکات

  • ئایا پێویست دەکات هیچ بڕە پارەیەک بدەین لە کاتی چالاک کردندا؟

    نەخێر، پێویست ناکات لەکاتی چالاک کردندا هیچ بڕە پارەیەک بدەیت.

  • ئایا میکانیزمێکی ڕاپۆرتکردن لە شوێنی خۆیدا هەیە بۆ بینینی ئەنجامی هەڵمەتەکان؟

    بەڵێ. ڕاپۆرتی ستاندارد لەلایەن تیمی ئاسیاسێڵەوە هاوبەشی دەکرێت

  • زۆرترین ماوەی پەیوەندییەکە چەندە؟

    ٣٠ چرکە

  • شێوازی پڕکردنەوەی پەڵس چییە؟

    شێوازی پڕکردنەوە لەسەر ٣٠ چرکە دانراوە. هەر پەیوەندییەک لە ٣٠ چرکە کەمتر بخایەنێت وەکو ٣٠ چرکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

  • ئایا ئاسیاسێڵ ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی تۆمارکردنی دەنگ بە پشتبەستن بە دەق دابین دەکات و چەند کات دەخایەنێت بۆ تۆمارکردن؟

    بەڵێ، زمانی عەرەبی و ئینگلیزی 48 کاتژمێر و کوردی 72 کاتژمێری پێویستە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.