چارەسەری تەواوی بەڕێوەبردنی ناوەندی پەیوەندیەکانی تۆ

خزمەتگوزاری سەنتەری پەیوەندی کردن چارەسەرێکی تەواو جیاوازە، ئەوەش لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی ناوەندی پەیوەندییەکان کە لەلایەن ئاسیاسێڵەوە پێشکەش بە کڕیارانی B2Bدەکرێت. ئاسیاسێڵ بەرپرسیارێتی تەواو دەگرێتە ئەستۆ بۆ دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕاژەی بەشداربووان، لەوانەش دامەزراندنی کارمەندەکان، دابینکردنی ژێرخانی پێویست، پلاتفۆرمەکان و بەڕێوەبردنی کاری ڕۆژانەی ڕاژەی بەشداربووان. ڕۆڵی کڕیار بریتییە لە ڕاهێنان کردن بە کارمەندەکان بۆ سەرجەم بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانیان، ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکان بەشی خزمەتگوزاری کڕیاران یان فرۆشتن لە ڕێگای مۆبایلەوە بە شێوەیەکی کارا بەڕێوە ببەن بەبێ وەبەرهێنان کردن لە دامەزراندنی بەشی ڕاژەی بەشداربووانی تایبەت، سیستەمەکان، یان بەڕێوەبردنی ستاف. لە ڕێگەی خزمەتگوزاری سەنتەری پەیوەندیکردنەوە ، ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێکی کارای تەواو کار دەکات، وە بوار بۆ کڕیاران دەڕەخسێنێت سەرنج بخەنە سەر بازرگانی بنەڕەتی خۆیان و هەروەها گەرەنتی دەدات کە مامەڵەیان لەگەڵ کڕیاران پیشەییە و ڕەنگدەرەوەی ناسنامەی براندەکەیانە.

بواری بەکارهێنان:

  • خزمەتگوزاری پەیوەندی هاتوو

    خزمەتگوزاری پەیوەندی هاتوو پشتگیری و یارمەتی پێشکەش بە کڕیار دەکات، مامەڵە لەگەڵ پرسیارەکانی کڕیاران دەکات و سکاڵاکانیان بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و کارا بەڕێوە دەبات.
  • خزمەتگوزاری پەیوەندی ڕۆشتوو

    خزمەتگوزاری پەیوەندی ڕۆشتوو: بریتییە لە بازاڕگەری تەلەفۆنی و کەمپینەکانی فرۆشتن، ئەنجامدانی ڕاپرسی کڕیاران، و کۆکردنەوەی تێبینییەکانی کڕیاران بۆ پشتگیریکردنی گەشەی بازرگانی و باشترکردنی خزمەتگوزاری.

تایبەتمەندی و سوودەکان:

  • کەمکردنەوەی تێچوو
    لابردنی خەرجییەکانی پەیوەست بە ستاف، ڕاهێنان، ژێرخان، و دامەزراندنی ناوەندی تەلەفۆن. کڕیار تەنها پارەی خزمەتگوزاری سوودلێبینراو دەدات.
  • کارمەندی پڕۆفیشناڵ
    دەستگەیشتن بە کارمەندی كارامە و ڕاهێنراو و بەئەزموونی ئاسیاسێڵ کە لێهاتوویی سەرسوڕهێنەریان هەیە لە خزمەتگوزاری کڕیار و توانای پەیوەندیکردن.
  • بەڕێوەبردنی کارمەند بە ئاسانی
    زیادکردن یان کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندەکان، کەمپینەکان یان گەشەی بازرگانی بە ئاسانی و بەپێی پێویست.
  • دڵنیایی لە کواڵتی
    چاودێری بەردەوام، کارایی KPI، و ڕاهێنانی بەردەوام زامنی خزمەتگوزاری نەگۆڕی کواڵتی بەرز دەکەن.
  • جێبەجێکردنی خێرا
    خێراکردنی پرۆسەی خزمەتگوزارییەکانی مامەڵەی کڕیار بە کەمترین ماوە.
  • پلاتفۆرمی پێشکەوتوو
    سیستەمی ناوەندی پەیوەندی متمانەپێکراو بۆ پەیوەندی هاتوو و ڕۆشتوو لەگەڵ چاودێریکردن و ڕاپۆرتکردنی دەستبەجێ.

لبۆچی خزمەتگوزاری سەنتەری پەیوەندیکردن هەڵبژێرم

  • پێویست ناکات ناوەندی تەلەفۆن بنیات بنێیت یان بەڕێوەی ببەیت. ئاسیاسێڵ ئەوە دەکات.

  • کەمکردنەوەی خەرجی کارکردن و سەرمایە.

  • دڵنیایی لە بەرزیی کواڵتی خزمەتگوزاری و چاودێریکردنی کار ڕاپەڕاندن.

  • خێراتر گەیاندنی بەرهەمەکانت لە بازاڕدا.

  • چارەسەری گونجاو بەپێی پێویستی بازاڕ.

  • ئاسیاسێڵ دەبێت بە هاوبەشێکی کارای متمانەپێکراو، نەک تەنها دابینکەری خزمەتگوزارییەکە.

بۆ زانیاری زیاتر:

Terms and conditions apply


پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.