لەگەڵ هێڵی کارەکانم جیاواز بە و سەکەوتنی بزنسەکەت مسۆگەر بکە لەگەڵ پاکێجەکانی تەفەوق لە ئاسیاسێڵەوە

ئاسیاسێڵ چانسێک دەبەخشێت بە بەشداربووانی هێڵی پریپەیدی کارەکانم و چانسی دووبارە بەشداریکردن لە پاکێجە جۆراوجۆرەکانی "تەفەوق" کە گەرەنتی جانسی سەرکەوتن بە بزنس دەبەخشێت لەگەڵ بەردەوامیی پەیوەندی لە نێوان بەشداربووان و کارمەندان بە گونجاوترین نرخ و باشترین کوالیتی کە دەتوانرێت لە سەرتاسەری عێراقدا بەکاربهێنرێت.

سوودەکانی ئەم پاکێجانە:

  1. دەتوانیت بەشداری لە پاکێجەکان بکەیت بە بەکارهێنانی لیستی USSD *387# پاشان رێنماییەکان جێبەجێ بکە، یان ژمارەی بەشداری کردن لە پاکێجەکە بە کورتەنامەیەك بنێرە بۆ کۆدی 387 یان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی مۆبایلی ئاسیاسێڵەوە.
  2. دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا و لە چەند پاکێجێک بۆ هێڵەکانی بەردەست بەشداریبکرێت، هەروەها لە ئەگەری داواکاری بۆ کڕینی زیاتر لە پاکێجێک، بەشداربوو دەبێت پاکێجی ئێستا هەڵبوەشێنێتەوە و بەشداری لە پاکێجی نوێدا بکات.
  3. هەر پاکێجێك ماوەی کارایی خۆی هەیە کە بریتییە لە 4 هەفتە بەشداری کردنەوە / نوێکردنەوە.
  4. پاکێجەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تازە دەکرێنەوە لە کاتی بوونی باڵانسی پێویستدا.
  5. لە کاتێکدا زیاد لە پاکێجێك هەبوو، دوایین پاکێج کە بەشداری تێیدا کراوە تازە دەبێتەوە.
  6. لە کاتی ڕاگرتنی بەشداریکردن لە یەکێك لەم پاکێجانە، ژمارە 0 بنێرە بۆ 387 یان پەیوەندی بکە بە *387# دەتوانیت بڕی ماوە لە پاکێج تا کۆتایی ماوەی کارایی پاکێجەکە بەکاربهێنیت.
  7. بۆ زانینی بڕی ماوە لە پاکێج، پەیوەندی بکە بە *133#
  8. لە حاڵەتی هەبوونی پاکێجی تر، وەک پاکێجی خێرایی بۆ ئینتەرنێت، پێشینەی بەکارهێنان بۆ پاکێجی "تەفەوق" دەبێت.
  9. بۆ بەشداری کردن، ئەو کۆمپانیایانەی خوازیاری بەشداری کردنن دەتوانن بەشداری بکەن لەم پاکێجانە ئەویش بە پەیوەندی کردن بە کارمەندی بەشی فرۆشیاری کۆمپانیاکان لە ئاسیاسێڵ یان پەیوەندی کردنی بێبەرامبەر بە ژمارەی ڕاژەی بەشداربووان 111 یان بە ناردنی ئیمەیڵ بۆ Business.Channel@asiacell.com
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.