لەگەڵ هێڵی کارەکانم جیاواز بە و گەرەنتی سەرکەوتنت بکە بە پاکێجەکانی بزنس لە ئاسیاسێڵەوە

ئاسیاسێڵ دەرفەتێکی ناوازە دەداتە بەشداربووانی هێڵی کارەکانم بۆ پریپەید بۆ بەشداریکردنی مانگانە لە پاکێجەکانی بزنس جۆراوجۆر کە گەرەنتی سەرکەوتنی بازرگانی و بەردەوام لە پەیوەندیدا لەگەڵ کڕیاران و هاوکاراندا بمێنەرەوە و بە نرخێکی گونجاو و کارامەیی بەرز کە دەتوانرێت لە هەموو عێراقدا بەکار بهێنرێت

چۆنێتی بەدەستهێنانی هێڵەکانی بزنس:

  • داواکاری پێشکەش بکە بە هەر ناوەندێکی سەرەکی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ یان خاڵێکی فرۆشتنی مۆڵەتپێدراو، و لەبیرت نەچێت بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بهێنیت کە کارەکانت دەسەلمێنێت یان یان نووسراوی تەخویلکردن لەو لایەنەی کە بەنیازە هێڵەکانی بۆ بکڕێت
  • ئەو کەسەی کە ڕێگەپێدراوە لە کۆمپانیا یان دامەزراوەکە دەتوانێت پەیوەندی بە تیمی فرۆشیاریی کۆمپانیاکانەوە یان بە خزمەتگوزاریی بەشداربووانەوە بکات لەسەر ژمارەی 323 یان بە ژمارە 07720044323
  • بۆ غەیری ئاسیاسێڵ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ، ئەمەش بۆ داواکردن و دیاریکردنی سەردانی نوێنەری فرۆشیاریی کۆمپانیاکان بۆیان.
  • دەتوانرێت ئیمەیڵێک بنێردرێت بۆ: Business Channel بە مەبەستی داوای کات بۆ نوێنەری فرۆشتن بۆ سەردانی کۆمپانیاکە.
  • دەتوانرێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی لەم لینکەوە پڕبکرێتەوە و پێشکەش بکرێت:

https://www.asiacell.com/en/business/b2bcontact

جۆرەکانی هێڵەکانی بزنس:

ئاسیاسێڵ دوو جۆر له هێڵی بزنسى بۆ پریپەید پێشکەش دەکات، کە دەکرێت دووبارە پڕبکرێتەوە لە ڕێی کارتی پڕکردنەوە باڵانس یان شێوازی تری پەسندکراو لە ئاسیاسێڵەوە

شێوازی پڕکردنەوە USSD -

*

133

*

کۆدی نهێنی کارتی باڵانس بارگاویکردنەوە

#

پەیوەندی بکە یان OK

یان بە پەیوەندیکردن بە 333 و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی IVR.

وردەکاری هێڵەکان:

  • هێڵی بزنسى زیرەک "بزنس سمارت"

هێڵێکی بازرگانی جیاواز کە دەرفەت بە بەشداربووان دەدات، لە کاتی چالاککردندا، پاکێجێکیان پێدەدات کە دەتوانن بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانیان بکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کار، لەگەڵ بەشداریکردنی مانگانە بە بڕی 10,000 دینار، بە مەرجی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی کاتێک باڵانسەکە بەردەستە، وە دەتوانرێت بۆ پەیوەندی و ناردنی نامە و ئینتەرنێت لە هەموو عێراقدا بەکاربهێنرێت.

تایبەتمەندیەکانی هێڵ:

ناوی هێڵ

بزنس سمارت

نرخی سیمکارتی هێڵ

خۆڕایی

بەشداریکردنی مانگانەی پاکێجەکە بە دینار

10,000

ژمارەی دەقە کانی ناو هێڵەکانی کۆمپانیاکە

5,000

بڕی پاکێجی ئینتەرنێت

250MB

ژمارەی دەقە خۆڕاییەکان لەناو تۆڕی ئاسیاسێڵ

100

ڕەوایەتی پاکێجی هێڵەکە

30 ڕۆژ

باجی دەرەوەی بەکارهێنانی پاکێج

پەیوەندییە ناوخۆییەکان دینار/چرکە

2.0 دینار بۆ هەر چرکەیەک و بۆ تۆڕەکانی تر: 4.0 دینار بۆ هەر چرکەیەک

کورتە نامەکان لەناو تۆڕی ئاسیاسێل

25 دينار بۆ کورتە نامەیەک

کورتە نامەی ناوخۆیی بۆ تۆڕەکانی تر

60 دينار کورتە نامەیەک

ئینتەرنێت بۆ هەر10 کیلۆبایت

 6 دينار

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان - دەقە

بەپێی باجی کارپێکراو بۆ ئاسیاسێڵ لە هەر وڵاتێک

تێبینیەکانى دەربارەی ئەم خزمەتگوزارییە:

  1. پاکێجەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە کاتێک باڵانسی پێویست بەردەست بێت، لە ئەگەری نەبوونی باڵانس پاکێجەکە ڕادەگیرێت تاوەکو هێڵەکە پڕ دەکرێتەوە، ئەو کاتە پاکێجەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەکرێتەوە.
  2. دەتوانرێت بڕی ماوە لە پاکێجەکی هێڵەکە بزانرێت لە ڕێی {USSD} ـەوە بە بەکارهێنانی کۆدی {#133*} (بێبەرامبەر)
  3. پێویستە هێڵەکە باڵانسی هەبێت بۆ پێدان و درێژکردنەوەی کارایی ‌هێڵەکە، بەو پێیەی کارایی هێڵەکە بەدوای ڕەوایەتی ئەو هێڵە پریپەیدانە دێت کە لە ئاسیاسێڵدا بەکاردەهێنرێن لەکاتی وەرگرتنی هێڵەکە و بەپێی بڕی باڵانسەکە.
  4. بەشداربوو دەتوانێت چێژ لە باقی پاکێجەکانی ئاسیاسێڵ وەربگرێت و بەشداری بکات، بەڵام ئەگەر پاکێجی دیکەش هەبن وەک پاکێجی ئینتەرنێتی خێرا، لە پێشینەی بەکارهێنان بۆ پاکێجی سمارت دەبێت.
  5. بەشداربوو بەشداربوو لە کاتی تەواوبوون یان پێش نوێکردنەوەی پاکێجەکە بە نامەیەک ئاگادار دەکرێتەوە.
  6. هێڵەکە چالاک دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی پەیوەندی و نامە لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی پاکێجەکە و بەپێی ڕەوایەتی هێڵەکە، بەڵام لە ئەگەری پەیوەندیکردندا پارەی پەیوەندییەکان لە باڵانسی بەردەستی هێڵەکە هەژمار دەکرێت بەپێی باجی هێڵەکە یان لە پاکێجی ترەوە، ئەگەر هەبێت.
  7. لە کاتی بەسەرچوونی پاکێجەکە، هەموو یەکەکانی پاکێجی بەکارنەهێنراو ڕادەگیرێت.

بەند و مەرجەکان

بەشداربووی هێڵی "بزنس سمارت" دەبێت داواکاری پێشکەش بکات و پابەند بێت بە بەند و مەرجەکانی ئاسیاسێڵەوە.

  • هێڵی بزنس "كۆنتڕوڵ سوپەر"

هێڵێی بازرگانی بێهاوتا کە دەرفەت بە بەشداربووانى دەدات بۆ پەیوەندیکردنی داشکێنراو لە نێوان هێڵەکانی کۆمپانیاکە و هەروەها هێڵە نێودەوڵەتییەکان، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بەشداریکردن لە هیچ پاکێجێک هەبێت و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە بەشداربوو دەدات بەشداری لە زۆربەی پاکێجەکانی تری ئاسیاسێڵ بەشداری بکات، دەتوانرێت بۆ پەیوەندی و ناردنی کورتەنامە و ئینتەرنێت لە هەموو عێراقدا بەکاربهێنرێت.

تایبەتمەندییەکانی هێڵ:

ناوی هێڵ

كۆنترۆڵ سوپەر

نرخی سیمکارتی هێڵ

بێبەرامبەر

باجی بەکارهێنان بۆ پارەدانی دەستبەجێ

پەیوەندییەکان لە نێوان هێڵەکانی کۆمپانیا دينار / چرکە

0.5

پەیوەندییە ناوخۆییەکان دینار/چرکە

2.0 دینار بۆ هەر چرکەیەک و بۆ تۆڕەکانی تر: 4.0 دینار بۆ هەر چرکەیەک.

کورتەنامەکانى لەناو تؤڕی ئاسیاسێل

25 دينار/ 1 کورتە نامە

کورتەنامەکانى بۆ تۆڕەکانی تر

60 دينار/ 1 کورتە نامە

ئینتەرنێت بۆ هەر10 کیلۆبایت

 6 دينار

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان - دەقە

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەم هێڵە بۆ ئەم 10 شوێنە (ئێران، سوریا، ئوردن، سعودیە، تورکیا، ئیمارات، ئەمریکا و کەنەدا، بەریتانیا، سوید، لوبنان) داشکاندنیان بۆ دەکرێت بە ڕێژەی 15%ی ڕێژەی گشتی بەڵام بۆ باقی وڵاتەکان بەپێی نرخی ئاسایی دەبێت کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئاسیاسێڵ ڕاگەیەندراوە.

تێبینیەکان:

  1. باشتر وایە بەشداری لە پاکێجی بزنس بکرێت، وەک پاکێجی تەفەوق یان بزنس فلێکس بۆ ئەوەی سوود لە خولەکە بێبەرامبەرەکانی نێوان هێڵەکانی کۆمپانیا وەربگریت لەکاتی چالاککردنی پاکێجەکەدا.
  2. پێویستە هێڵەکە بڕی بالانسی تەواوی هەبێت بۆ پێدان و درێژکردنەوەی ماوەی کاراییەکەی، بەو پێیەی کارایی هێڵەکە وەک هەمان ئەو هێڵە پریپەیدانەیە کە لە ئاسیاسێڵ بەکاردەهێنرێن کاتێک باڵانس پڕدەکرێتەوە بەو بڕەی کە پێویستە.
  3. داشکاندنەکە پەیوەندی نێودەوڵەتی ناگرێتەوە بۆ ژمارەکانی خزمەتگوزاری پریمیۆم و تایبەتەکان کە باجێکی ناوازەیان هەیە.

بەند و مەرجەکان

بەشداربووی هێڵی کۆنترۆڵ سوپەر دەبێت داواکاری پێشکەش بکات و پابەند بێت بە بەند و مەرجەکانی ئاسیاسێڵەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.