ئاسیاسێڵ کە هەمیشە هەوڵ دەدات پشتگیریی پڕۆژە بچووکەکان بکات، خزمەتگوزارییەکی نوێ وداهینراو بۆ خاوەنەکانی ئەم پڕۆژە بچووکانە پێشکەش دەکات. تۆ خاوەنی فرۆشگا، کافتریا، چێشتخانە وهتد.. بیت، ئێستا دەتوانیت کۆنترۆڵی هێڵی کارمەند وهاوکارەکانت بکەیت وگەشە بە کارەکانت بدەیت لەگەڵ خزمەتگوزاریی I-Control وئەو تایبەتمەندییە مەزنانەوە کە دابینیان دەکات.

تایبەتمەندییەکان:

  • دابەشکردنی پاکێجەکە بەسەر کارمەند وهاوکارەکانتدا بە ڕێگەیەکی ئاسان لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە بزنسی ئاسیاسێڵەوە؛ "Asiacell Business".
  • پەیوەندی تەلەفۆنیی بێسنوور لە نێوان هێڵەکانی پاکێجەکەدا.
  • چەندین خولەک بۆ پەیوەندی وکورتەنامە بۆ هەموو تۆڕەکان وئینتەرنێت.
  • خزمەتگوزاریی میلۆدی چاوەڕوانیی بزنس کە ڕێدەدات کۆمپانیاکان ڕیکلام بۆ بەرهەمەکانیان بکەن لە هەر پەیوەندییەکی هاتوودا بۆ هێڵەکانی I-Control وهەروەها گونجاندن وتایبەتکردنی ئەم میلۆدییە بە بزنسەکەی خاوەنکارەکان.

بەند و مەرجەکان جێبەجێ دەبن

هێڵ و پاکێجەکان:

ئەم خزمەتگوزارییە 2 – 10 هێڵ و 5 پاکێج دابیندەکات تا لە نێوانیاندا ئەوە هەڵبژێریت کە بۆ تۆ گونجاوە.

نرخی پاکێجەکان: 20,000، 40,000، 60,000، 80,000، 100,000 دينار.

بۆ بەکارهێنان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق:

پێکهێنەرەکانی پاکێجەکە

سۆهۆ

سۆهۆ

سۆهۆ

سۆهۆ

سۆهۆ

I-Control 2

I-Control 4

I-Control 6

I-Control 8

I-Control 10

زۆرترین ژمارەی هێڵی ڕێپێدراو

2

4

6

8

10

بڕەپارە مانگانەکان بە دیناری عێراقی

20,000

40,000

60,000

80,000

100,000

خولەک بۆ هەموو تۆڕە ناوخۆییەکان

200

450

750

1100

1500

ئینتەرنێت بە گێگابایت

4

9

15

22

30

نامە بۆ تۆڕە ناوخۆییەکان

200

450

750

1100

1500

خولەکی هێڵەکانی بزنس

7,000

14,000

21,000

28,000

35,000

بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە،

سەردانی ناوەندەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکە، یان نامە بنێرە بۆ Business.Channel@asiacell.com، یان پەیوەندی بە 323 بکە.

پرسیار و وەڵام

  • هێڵی سۆهۆI-Control بۆ بزنسی بچووک چییە؟

هێڵێکی نوێی پریپەیدە لە ئاسیاسێڵەوە کە تایبەتە بۆ ئەوانەی خاوەنی بزنسی بچووکن لە سەرتاسەری عێراق. خاوەنکار هەلی بەشداریکردنی پێدەدرێت لە پاکێجی بزنسی I-Control کە دەکرێت بێبەرامبەر دابەشبکرێت بەسەر هێڵەکانی بزنسدا لەڕێی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیسنی پلاتفۆرمی بزنسی ئاسیاسێڵەوە. هیڵی بەشداربوو لە پاکێجەکەدا دەبێتە هێڵی سەرەکی وبەرپرس دەبێت لە دابەشکردنی یەکەکانی پاکێجەکە بەسەر هێڵە لاوەکییەکانی دیکەدا.

  • گرنگترین تایبەتمەندییەکانی هێڵەکە چین؟

هێڵە نوێیەکە هەلی بەشداریکردن بە خاوەنکارەکە دەدات لە یەکێک لە پێنج پاکێجە مانگانەکەی سۆهۆ I-Controlی نایابدا کە پاکێجێک لە خولەک و نامە دەدات بە بەشداربووان بۆ سەرجەم تۆڕەکان لەگەڵ خزمەتگوزاریی میلۆدی چاوەڕوانی بزنس وئینتەرنێت بەپێی پاکێجی داواکراو، ئەمە لەگەڵ پابەندبووندا بە ژمارەی هێڵە لاوەکییە ڕێپێدراوەکان بۆ هەر پاکێجێک.

  1. لە کوێ دەتوانم هێڵی I-Controlی بزنسی ئاسیاسیڵم دەستبکەوێت ؟

دەتوانیت هێڵێکی نوێی ئاسیاسێڵ لە جۆریI-Control بکڕیت لە هەریەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ وهەروەها لەڕێی تیمی فرۆشتنی بزنسی بچووکەوە کە دەبێت بەشداربوو بەڵگەنامە پێویستەکان بخاتەڕوو بۆ کردنەوەی ئەکاونتیکی نوێی بزنس.

  1. چۆن پاکێجیI-Control بەسەر هێڵەکانی دیکەدا دابەشدەکرێت؟

بەشداربوویI-Control کە هێڵی سەرەکی هەیە دەتوانێت ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ بۆ بزنس بەکاربهێنێت کە دەتوانێت لە فرۆشگای گووگڵ یان ئەپڵەوە دایببەزێنێت بەپێی جۆری ئامێرەکەی و پاشان ڕێژە وقەبارەی باڵانسەکەی دیاریبکات بۆ هەر هێڵێک لە هێڵەکانی ئەکاونتەکە. هەروەها دەکرێت ڕێژەی بەکارهێنان بە شێوەیەکی مانگانە دیاریبکرێت بۆ مانگەکانی داهاتوو.

  1. ئەو ئەرکانە چین کە دەکرێت لە ئەپڵیکەیشنی بزنسی ئاسیاسێڵدا ڕابپەڕێنرێن؟
  • زانینی ناو وجۆری پاکێجەکە وئەو باڵانسەی بۆ هێڵە سەرەکییەکە بەردەستە لەگەڵ ماوەی کارایی پاکێجەکە.
  • زانینی ژمارەی هێڵە لاوەکییەکان وژمارەی خودی هێڵەکانیش.
  • ناونانی هێڵە لاوەکییەکان بە ناوی خاوەنەکانیانەوە.
  • دیاریکردنی باڵانسی بەردەست بۆ هێڵە لاوەکییەکان "ئەو مانگەی کە تێیدایت".
  • دیاریکردنی باڵانسی بەردەست بۆ هێڵە لاوەکییەکان "مانگی داهاتوو".
  • نیشاندانی باڵانسی بەکاربراو لە لایەن هێڵە لاوەکییەکانەوە وبە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کاتی بەکارهێنانیان.
  • پیشاندانی باڵانسی بەکاربراو وبەردەستی هێڵە سەرەکییەکە.
  • لە حاڵەتی مانەوەی باڵانس لە یەکێک لە هێڵە لاوەکییەکاندا بەشداربووی هێڵی سەرەکی دەتوانێت بەسەر هێڵەکانی دیکەیدا دابەش بکات.
  • دیاریکردنی زمانی ئەپڵیکەیشنی بزنسی ئاسیاسێڵ.
  • زانینی بەند و مەرجەکانی ئەپڵیکەیشنەکە و ڕازیبوون پێیان.
  • گۆڕینی باڵانسی بەردەست لە پاکێجەکەدا لە کاتی پێویستدا.
  1. ئایا بەشداربوو دەتوانێت قەبارەی پاکێجەکە گەورەتر یان بچووک بکاتەوە؟

بەڵێ، بەڵام ئەوە لە مانگی داهاتوودا دەبێت لەڕێی پێشکەشکردنی داواکارییەکەوە بۆ تیمی فرۆشتن.

  1. ڕینگتۆنی چاوەڕوانیی بزنس چییە CRBT؟

کاتی کاراکردنی هێڵەکانی I-Control، بەشداربوو دەتوانێت فایلی ئەو ڕینگتۆنە پێشکەش بکات کە خۆی دەیەوێت پەیوەندیکار بە هێڵەکانی بزنسەوە گوێبیستی بێت لە بری زەنگی چاوەڕوانی ئاسایی تا کاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکە. ئەم خزمەتگوزارییە ئۆپشناڵە وبێبەرامبەرە بۆ هەموو هێڵەکانیI-Control لەگەڵ هەموو کاراکردنێکدا، بەڵام دواتر لە حاڵەتی داواکردنی گۆڕینی فایلی زەنگەکەدا دەبێت بەشداربوو بڕی 2,000 دینار وەك تێچوو بدات.

  1. ئایا دەبێت خزمەتگوزاریی ئاسیاسێڵ میلۆدی لەلایەن بەشداربووەوە کارابکرێت لە کاتی کاراکردنی ڕینگتۆنی چاوەڕوانیی بزنسCRBT؟

نەخێر، خزمەتگوزاریی میلۆدی بۆ بزنس بێبەرامبەر کارادەکرێت لەڕێ تیمی پشتگیریی بزنسەوە، چونکە لە کاتی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە میلۆدیدا لەڕێی ناردنی 1 بۆ 300 بەشداربوو بەشداری خزمەتگوزاریی میلۆدی دەبێت کە هی بزنس نییە و مانگانە 1,000 دیناری لێ دەڕوات پاش تەواوبوونی ماوەی بێبەرامبەری خزمەتگوزارییەکەکە سێ ڕۆژە.

  1. ئایا پاکێجەکانیI-Control ئۆتۆماتیکی نوێدەبنەوە؟

بەڵێ، لە حاڵەتی هەبوونی باڵانسی پێویست و لە کاتی نەبوونی باڵانسیشدا پاکێجەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت تا کاتی هەبوونی باڵانس.

  1. فۆڕماتی فایلی ڕینگتۆنی چاوەڕوانی تایبەت بەI-Control چییە؟

دەکرێت فایلی دەنگی "wave" جۆری “u-Law – Bitrate:64 Kbps –Sample size 8 bit" تاک کەناڵ بەکاربهێنرێت بە فریکوێنسی 8 هەزار هێرتز وماوەکەشی کەمتر بێت لە 40 چرکە.

دەکرێت لەڕێی ئیمەیڵەوە فایلەکە بنێریت تا دڵنیاببیتەوە لە گونجاوییەکەی: Business.Channel@asiacell.com

  1. کاتێک باڵانسی I-Control تەواو بووە وبەشداربوو پەیوەندییەک ئەنجام دەدات، چی ڕوودەدات؟

تێچووی پەیەوەندی ونامە ناوخۆییەکان بەپێی پێناسی هێڵەکە لە باڵانسی هێڵەکە حساب دەکرێت بەم جۆرە: نرخی پەیوەندی دەنگی ناوخۆیی بۆ هێڵەکانی ئاسیاسێڵ: 2.0 دینار بۆ هەر چرکەیەک و بۆ تۆڕەکانی تر: 4.0 دینار بۆ هەر چرکەیەک.

  1. ئایا بەشداربووی سەرەکی دەتوانێت باڵانسی بەکارهێنراو لە لایەن هەر هێڵێکی لاوەکییەوە بزانێت ؟

بەڵێ، لەڕێی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ بۆ بزنسەوە.

  1. دەکرێت باڵانسیI-Control بنێردرێت بۆ هێڵەکانی تری ئاسیاسێڵ؟

نەخێر، دەکرێت باڵانسی بەکارنەهێنراویI-Control بنێردرێت بۆ هێڵەکانی ناو ئەکاونتی بزنس لە جۆریI-Control لەلایەن بەشداربووی سەرەکییەوە.

  1. دەکرێت باڵانسی ماوەی هەر هێڵێکیI-Control بزانرێت؟

بەڵێ، لە ڕێگەی سیستمی USSD #133* کە بەشداربوو نامەیەکی پێدەگات کە هەموو وردەکارییەکانی باڵانسی ماوەی تێدایە.

  1. دەکرێت زیاتر لە جارێک لە پاکێجەکەدا بەشدار ببیت؟

نەخێر، پاکێجەکە بەردەستە بۆ یەک جار و 30 ڕۆژ جارێک نوێ دەبێتەوە.

  1. لە حاڵەتی گۆڕینی هێڵەکەیدا، ئایا بەشداربووی سەرەکی دەتوانێت ئەپڵیکەیشنی بزنس بەکاربهێنێت؟

گەر کەسی بەرپرس هێڵەکەی خۆی گۆڕی، ئەوسا ناتوانێت ئەپڵیکەیشنەکە بەکاربهێنێت چونکە ئەم ئەپڵیکەیشنە تەنیا لەڕێی هێڵی I-Control سەرەکییەوە دەکرێتەوە.

  1. دەکرێت باڵانسی بەکارنەهێنراویI-Control هەڵبگیرێت بۆ مانگی داهاتوو؟

نەخێر، پاش تەواوبوونی ماوەی کارایی پاکێجەکە هەموو باڵانسەکەی دەسڕدرێتەوە.

  1. ئەو ماوەی کاراییە چییە کە لە کاتی پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵی سەرەکیدا دەدرێت بە یەکێک لە جۆرەکانی پڕکردنەوە؟

ماوەی کارایی هێڵی سەرەکی 45 ڕۆژ دەبێت، ئەگەر بەشداربوو باڵانسی پڕکردەوە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە کارایی پێ دەدرێت:

#

  پڕکردنەوە ( دینار)   بڕی

ماوەی کارایی ( رۆژ)

1

1,000

1

2

3,000

7

3

5,000

25

4

10,000

45

5

15,000

60

6

25,000

90

7

40,000

150

8

50,000

180

9

100,000

360

  1. ئایا بەشداربوو دەتوانێت ژمارەی هێڵە بەکارهێنراوەکانی لای خۆی بگۆڕێت بە زیادکردن یان لابردنی یەکێک لە هێڵە کاراکراوەکان؟

بەڵی، لەڕێی خستنەڕووی داواکارییەکەوە بۆ تیمی فرۆشتنی بزنسە بچووکەکان بە لەبەرچاوگرتنی سنووری زۆرترین هێڵ.

  1. ئایا دەکرێت هێڵی بەشداربووان بگۆڕدرێت بە I-Control ؟

نەخێر، هێڵی بەشداربووان ناکرێت بەI-Control چونکە تەنیا بۆ بەشداربووانی نوێیە.

  1. چۆن هێڵیI-Control بۆ بزنسی بچوک کارا دەکرێت ؟

دەکرێت هێڵەکانیI-Control کارابکرێن لەڕێ ئەپڵیکەیشنیI-Control بۆ تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی یان دانانی داتاکانی بەشداربوو لەلایەن تیمی فرۆشتنەوە وپاشان ناردنی داواکاری کاراکردن بۆ تیمی پشتگیری فرۆشتنی کۆمپانیاکان لەگەڵ باسکردنی ئەمانەی خوارەوەدا:

ژمارەی بنەڕەتی ئەکاونت کە لەڕێیەوە پاکێجیI-Control کارا دەکرێت.

ناوی پاکێجی I-Control خوازراو.

ژمارەی ئەو هێڵانەی کە پێویستە کارا بکرێن.

جۆری پاکێجی داواکراو –

لە حاڵەتی داواکردنی کاراکردنی خزمەتگوزاری ڕینگتۆنی چاوەڕوانی بزنس پێویستە فایلی نێردراو بە سیستمی CRBT بێت.

فایلی تایبەت بە بزنس کە بەپێی ئەو فایلە ئەکاونتی بەشداربوو دەکرێتەوە بە سیستمی CRM لە لایەن تیمی فرۆشتنەوە.

  1. چۆن بەشداربوو دەتوانێت مانگانەی بەشداربوونەکەی بدات؟

بەشداربووی هێڵی سەرەکی دەتوانێت مانگانەکەی بدات لەڕێی پڕکردنەوەی باڵانس وەکو پێویست بەر لە وادەی نوێکردنەوە.

  1. نرخی سیمکارتیI-Control چەندە؟

کاتی کاراکردنی ئەکاونتی بزنس بۆ بەشداربوو سیمکارتەکە بێبەرامبەر دەبەخشرێت لەگەڵ پابەندبوون بە سنووری هێڵە لاوەکییە ڕێپێدراوەکانەوە.

  1. ئایا بەشداربوانی هێڵە لاوەکییەکانیI-Control دەتوانن بەشداری پاکێجەکانی دیکەی ئاسیاسێڵ ببن؟

بەڵێ، بەڵامI-Control وەک بەکارهێنان لەپێشتر دەبێت.

  1. ئەگەر ئای کۆنترۆڵی هێڵە سەرەکییەکە نوێنەبووەوە، ئایا هێڵەکانی تر دەوەستن؟

نەخێر، هەموو هێڵەکان کارا دەبن بەڵام بەشداربوو ناتوانێت باڵانسی پاکێجی هێڵەکەی بەکاربهێنێت وتەنیا هی پاکێجەکانی تر بەکاردەهینێت یان بەکارهێنانەکە لەسەر حسابی باڵانسی هێڵەکە دەبێت.

  1. کەی بەشداربووی لاوەکی ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی گۆڕینی یەکەکانی تایبەت بە هێڵەکەی؟

بە کورتەنامەیەک لە کاتی هەر گۆڕینێکی یەکەکانی پاکێجەکەدا بۆ هێڵەکەی وبە وردەکارییەوە بۆ ئێستا ومانگی داهاتووش.

  1. ئایا بەشداربوو لە کاتی نوێکردنەوەی پاکێجەکە ئاگاداردەکرێت ؟

بەڵێ، بەشداربوو پێش دوو ڕۆژ کورتەنامەیەکی سەبارەت بە کاتی نوێکردنەوەی پاکێجەکەی پێدەگات.

  1. ئایا بەشداربووان ئاگاداردەکرێنەوە لە کاتی تەواوبوونی یەکێک لە پێکهێنەرەکانی پاکێجەکەدا؟

بەڵێ، بەشداربووی سەرەکی بە کورتەنامەیەک ئاگاداردەکرێتەوە لە کاتی تەواوبوونی "خولەکی پەیوەندی، نامە وئینتەرنێت".

  1. ئایا بەشداربووی سەرەکی دەتوانێت پاکێجەکە بچووک بکاتەوە ؟

بەڵێ، لەڕێی تیمی فرۆشتنی کۆمپانیاکانەوە لە ئاسیاسێڵ بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەگەر هێڵی لاوەکی بەکارهێنا زیاتر لەو ڕێژەیەی ڕێپێدراوە لە پاکێجە نوێیەکەدا، دەبێت داوای لەکارخستنی یەکێک لە هێڵە لاوەکییەکان بکات.

  1. ئایا بەشداربوانی هێڵی سەرەکییI-Control دەتوانن بەشداری لە پاکێجەکانی دیکەدا بکەن؟

بەڵێ، بەڵام I-Control لە پێشتر دەبێت.

  1. ئایا بەشداربووانیI-Control دەتوانن باڵانس لە هێڵەکانی ترەوە وەربگرن وبنێرن؟

بەڵێ، خزمەتگوزاریی ناردنی باڵانس بەردەستە بۆ هێڵەکانیI-Control وهەر بەپێی مەرجەکانی هێڵی پریپەیدە.

  1. چ ئامێرێکی مۆبایل لەگەڵ ئەپڵیکەیشنی I-Control دا بەکاردەهێنرێت؟

ئەپڵیەکەیشنەکە بۆ هەردوو جۆری ئاندرۆید و ئەپڵ دەبێت، بەشداربوو دەتوانێت دایببەزێنێت ئەگەر فرۆشگاکە پشتگیریی ئەم ئەپڵیکەیشە بکات.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.