خزمەتگوزارى خۆبەڕێوەبەرى تایبەت بە بەشى کۆمپانیاکان لە ئاسیاسێڵ روکار (Interface)ێکى ئینتەرنێتە کە بەکارهێنانی ئاسانە وکۆمپانیا بەشداربوەکان دەتوانن هەموو هێڵەکانی کارمەندەکانیان ببینن، گروپ گروپ پۆلێنیان بکەن و راستەوخۆ لە شاشەى کۆمپیوتەرەکانیانەوە بەڕێوەیان بەرن (ئیدارەیان بکەن).

دەروازە(پۆرتاڵ)ى خوزمەتگوزارى خۆبەڕیوەبردنى تایبەت بە بەشى کۆمپانیاکان لە ئاسیاسێڵ رێگەدەدات کەسى رێپێدراوى کۆمپانیاکە کە خولەکی پەیوەندى و کورتەنامە بۆ هێڵکەکانی کارمەندەکانی کۆمپایناکەى تەرخانبکات، نەک هەر ئەوە، بەڵًکو دەشتوانێت بەدەست یان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بالآنس بنێرێت بۆ هێڵە پریپەیدەکانی کارمەندەکانی بەپێی پلانێک کە قابیلى بەرنامەرێژى ئەلیکترۆنییە.

پێویست بەوە ناکات بڕۆیت سەردانی شۆپەکانى ئاسیاسێڵ بکەیت یان پەیوەندى بکەیت بە خزمەتگوزاری بەشداربوانەوە، دەتوانیت ئیدارەى هێڵەکانی کارمەندەکانت بکەیت لە نوسینگەکەى خۆتەوە.

 

چۆنێتى کارکردنى ئەم سیستمە:

  1. کۆمپانیاى بەشداربو دەتوانێت داواى چونەناوەوەى پۆرتاڵى خۆبەڕێوەبردنى خۆى بکات لە رێگەى تیمی بەشى فرۆشتنى کۆمپانیاکەوە. پەیوەندی بکە بە بەڕێوەبەرى ئەکاونتی تایبەت بە خۆت لە بەشى فرۆشتنی ئاسیاسێڵ، یان پەیوەندیمان پێوەبکە لە رێگەى سەنتەرى خزمەتگوزاری بەشداربوانی تایبەت بە کۆمپانیاکان بە ژمارە 323 لە هێڵَێکى ئاسیاسێڵەوە یان پەیوەندى بکە بەم ژمارەیەوە +964-7720044-323
  2. پێویست بە دابەزاندنی هیچ سۆفتوێرێک ناکات لەسەر کۆمپیوتەرەکەت چونکە ئەتوانیت هەر براوزەرێکى کاراى ئینتەرنێت بەکاربهێنیت بۆ چونەناو سیستمەکە لەم لینکەى خوارەوەوە:

https://businesscare.asiacell.com/Login.aspx

 

  1. پۆرتاڵى خزمەتگوزاری خۆبەڕێوەبردن جزدانێکى ئەلیکترۆنى تێدایە کە بۆ هەموو بەکارهێنان ومامەڵەکان بەکاردەهێنرێت، وەکو کڕینى پاکێجەکان و ناردنى بالآنس.
  2. پێویستە کۆمپانیاى بەشداربو یەکەم جار جزدانە ئەلیکترۆنیەکەى پڕبکاتەوە و ئامادەى بکات بۆ بەکارهێنان لە داهاتودا.
  3. بەشداربو ئەتوانێت جزدانەکەى پڕبکاتەوە یان بە دانى پارەی کاش لە شۆپەکانى ئاسیاسێَڵ یان بە کڕینى کارتی پڕکردنەوەى بالآنس و داخڵکردنی ژمارەى نهێنى سەر کارتەکە لە پۆرتاڵى خۆبەڕێوەبردنەکەوە، بەمەش بالآنسى جزدانەکەیان دەستبەجێ ئەپدەیت دەبێت.

 

سودەکانى بۆ بەشداربو:

بە ئاسانى دەستت پێی رادەگات، گونجاوە و بێ ئەرکە وپێویستى بە ئەرک کێشان نیە لە دەرەوەى نوسینگە

  1. رێگایەکی ئاسانە بۆ بەڕێوەبردنى هێڵەکانی کارمەندەکانت راستەوخۆ لە نوسینگکەتەوە.
  2. رێگایەکی گونجاوە بۆ ئەوەى راستەوخۆ بەرکاهێنانی پێشوى کۆمپانیاکەت بزانیت.
  3. ئەرکى کەمە، پێویست بەوە ناکات بڕۆیت سەردانى شۆپەکانی ئاسیاسێڵ بکەیت بۆ پڕردنەوە یان چالاککردنەوەى هێڵەکانی پریپەید. 
  4. پێویست ناکات هەموو مانگێک بچیت سەدان کارتی پڕکردنەوەى بالآنس بکڕیت بۆ کارمەندەکانت کە هێڵى پریپەیدیان هەیە.
  5. سود وەرگرتن لەو پاکێجە داشکێنراوانەى بەردەستن {کورتەنامە و دەقیقەى پەیوەندی}ى تایبەت بە خزمەتگوزاریەکە.
  6. دەتوانرێت پلانێک دابنرێت بۆ پڕکردنەوەى هێڵەکانی کۆمپانیاکە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پڕکردنەوەى بەرنامەبۆدانراو (مبرمج) بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی.
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.