هێڵی هایبردی پۆستپەید بۆ کۆمپانیاکان:

بۆ یەکەمجار لە عێراقدا "‌هێلەکانی هایبردی پۆستپەید "تان بۆ دەهێنین وەک بەشێک لە هێڵی بزنس
کڕیار دەتوانێت لەم پاکێجە بەردەستانەی خوارەوە بۆ پریپەید هەڵبژێرێت و پارەی پێشەکی ( سپاردە) بدات:

Business Mix IUC/CUC 10

Business Mix IUC/CUC 15

Business Mix IUC/CUC 20

Business Mix IUC/CUC 35

Business Mix IUC/CUC 50

Business Mix IUC/CUC 90

Business Mix IUC/CUC 200

تێچووی مانگانە/دینار

10,000

15,000

20,000

35,000

50,000

90,000

200,000

سپاردە

20,000

30,000

40,000

70,000

100,000

180,000

400,000

خولەکی پەیوەندی بۆ ناوخۆی گروپ

Unlimited*

Unlimited*

Unlimited*

Unlimited*

Unlimited*

Unlimited*

Unlimited*

پەیوەندیی ناوتۆڕ

100

0

0

0

0

0

0

پەیوەندیی دەرەوەی تۆڕ

0

150

200

400

600

1,200

2,000

کورتەنامە بۆ تۆڕە ناوخۆییەکان

-

150

200

400

400

600

2,000

ئینتەرنێتی مۆبایل

250 MB

1 GB

2 GB

3.5 GB

5 GB

10 GB

20 GB

پەیوەندیی نێودەوڵەتی

-

-

-

-

30

60

60

  • جێبەجێکردنی سیاسەتی بەکارهێنانی دادپەروەرانەی "FUP" بۆ پەیوەندیی ناوخۆیی گروپ کە 3500 خولەکە لە مانگێکدا.
  • پسووڵەی تاکیی (کارمەندی کۆمپانیا بەرپرسە لە پارەدانی پسووڵەکە).
  • پسووڵەی یەکخراو (کۆمپانیا بەرپرسە لە پارەدانی پسووڵەی یەکخراو (یەک پسوولە بۆ هەموو کارمەندەکان).
  • هێڵەکە لەلایەن تیمی پاڵپشتی ئاسیاسێڵەوە چالاک دەکرێت. بۆیە پێویست بە ئەنجامدانی یەکەم پەیوەندی ناکات.


  1. کڕیار چۆن بتوانێت پارەکەی بدات لە هەژماری پریپەیدەوە بدات؟

کڕیار ناتوانێت پارە لە هەژماری پڕیپەیدەوە بدات.

  1. چۆن کڕیار دەتوانێت لەم ئۆفەرە بەشدار بێت؟

کڕیار دەتوانێت بەشداری لەم پاکێجەدا بکات لە ڕێگەی بەشی فرۆشتنی کۆمپانیاکەوە.

  1. ئایا کڕیار دەتوانێت گۆڕانکاری لە ئاستی پاکێجەکەی بکات؛ ئاستی پاکێجەکەی بەرزبکاتەوە یان نزم بکاتەوە؟

بەڵێ، کڕیار دەتوانێت داوا بکات بۆ بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی ئاستی پاكێجەکەی هەر کاتێک بیەوێت، بەڵام گۆڕانکارییەکە لە کاتی دەرچوونی پسووڵەی مانگانەوە جێبەجێدەکرێت دوای ئەوەی جیاوازی نێوان دوو پاکێجەکە دەخرێتەسەر پارەی سپێردراو، وە لە حاڵەتی دابەزاندنی پاکێجەکە، جیاوازیەکە وەکو پارەی سپێردراوە هەڵدەگیرێت.

  1. نرخی مانگانەی پاکێجەکان لە کوێوە دادەشکێندرێت؟

نرخی مانگانەی پاکێجەکان لە هەژماری پۆستپەیدەوە دادەشکێندرێت.

  1. کەی پاکێجی بزنس میکس نوێدەکرێتەوە؟ هیچ بڕە پارەیەک بە قیست دەدرێت؟

پاکێجەکە لە دوای دەرچوونی پسووڵەی مانگانەوە تازەدەکرێتەوە لە 27 ـی هەموو مانگێک.

  1. چۆن بتوانم بۆ یەکەم جار هێڵەکە چالاک بکەم؟

هێڵەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەکرێت، پێویست ناکات کڕیار یەکەم پەیوەندی بۆ چالاککردنی هێڵەکە ئەنجامبدات.

  1. ئایا یەکەکانی پاکێجی بزنس میکس دەگوازرێتەوە؟

نەخێر، یەکەکان هەموو 27ـی مانگێک دادەنرێنەوە

  1. نرخی بەکارهێنانەکانی دەرەوەی پاکێجەکە چۆنە (حسابی پریپەید)؟

نرخی بەکارهێنان لە دەرەوەی یەکەکان بۆ هەموو تۆڕە ناوخۆییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

نامە ناردن: 40 دیناری عێراقی.

ئینتەرنێت: 6 دیناری عێراقی/ 10 کیلۆبایت

پەیوەندی: 2 دینار/ چرکە

  1. کڕیار دەتوانێت خزمەتگوزاری گەڕانی نێودەوڵەتی "ڕۆمینگ" بەکاربهێنێت؟

بەڵێ، کڕیار دەتوانێت خزمەتگوزاری ڕۆمینگ لە هەژماری پریپەیدەکەیەوە بەکاربهێنێت، بۆیە ئەگەر بەشداربوو باڵانسی پێویستی نەبێت لە هەژماری پریپەیدەکەیدا، ئەوا ناتوانێت خزمەتگوزاری ڕۆمینگ بەکاربهێنێت.

  1. پارەدانی پێشوەختە لە بزنس میکسدا چییە؟

کاتێک کڕیار پاکێجێکی بەرزتر دادەبەزێنێت بۆ پاکێجێکی نزمتر، جیاوازییەکە وەک پارەدانی پێشوەختە بەکاردەهێنرێت.

  1. چی ڕوودەدات ئەگەر کڕیار هەژماری پریپەیدەکەی هەڵبژێرێت لە کاتی پڕکردنەوەی باڵانس؟

ئەگەر کڕیار هەژماری پڕیپەیدی هەڵبژارد، ئەوا دەبێت بتوانێت باڵانسی هەژمارە پریپەیدەکەی پڕبکاتەوە.

  1. چی ڕوودەدات ئەگەر هێڵەکە ڕابگیرێت؟

هەردوو هەژمارەکە (پریپەید و پۆستپەید) ڕادەگیرێن.

  1. ئایا کریار دەتوانێت خزمەتگوزاری گواستنەوەی پەیوەندی بۆ هێڵی هایبردەکەی زیاد بکات؟

بەڵێ، کڕیار دەتوانێت و پێویستی بە تیمی پشتگیریی ئاسیاسێل هەیە بۆ چالاککردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی پەیوەندی لە ئینتەرفەیسی سیستمەکەوە. وە تێچووی پەیوەندییەکە گواستراوەکە لە هاژماری هێلی پریپەیدەکە دادەشکێنرێت.

  1. چی ڕوودەدات کاتێک یەکە بێبەرامبەرەکانی پاکێجەکە تەواو دەبێت؟

بەشداربوو دەتوانێت هەر خزمەتگوزارییەک بەکاربهێنێت، بەڵام تەنها لە هەژماری پریپەیدەوە. سەرەتا یەکە بێبەرامبەرەکانی هەژماری پۆستپەید بەکاردەهێنرێن، پاشان بەشداربوو دەتوانێت لە هەژماری پڕیپەیدەکەی بەکاربهێنێت ئەگەر باڵانسی پێویستی هەبێت.

  1. ئایا پاکێجەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە یان دەبێت خۆت نوێی بکەیتەوە؟

لە 27 ـی هەموو مانگێکدا یەکە بێبەرامبەرەکانی پاکێجەکە نوێ دەکرێتەوە.

  1. ئایا بەشداربوو دەتوانێت باڵانس بگوازێتەوە لە بەشداربووی پریپەیدەوە بۆ هەژماری هێڵی هایبردی پریپەید و بە پێچەوانەشەوە؟

بەڵێ، بەشداربوو دەتوانێت باڵانس بگوازێتەوە ئەگەر مافی گواستنەوەی باڵانسی هەبێت.

  1. ئایا بەشداربووانی بزنس میکس دەتوانن باڵانس بگوازنەوە لە هەژماری پریپەیدی خۆیانەوە بۆ هەر بەشداربوویەکی تری پریپەید؟

دەکرێت باڵانس بگوازرێتەوە لە هەژماری پریپەیدەوە بۆ هەر بەشداربوویەکی تری پریپەید. وە هەمان ئەو ڕێسایانەی ئێستای گواستنەوەی باڵانس لە نێوان بەشداربوواندا پەیڕەودەکرێت.

  1. پارەی مانگانە لە کوێوە دەدرێت؟

پارەی مانگانەی پاکێجەکە لە هەژماری پۆستپەید دەدرێت بە جۆرێک بڕی پارەی پسووڵە یەکسانە بە پارەی مانگانەی پاکێجەکە + باجی بەهای زیادکراو 'باجی ڤات'.

  1. کڕیار دەتوانێت لە ڕێگەی ئیمەیڵەکەیەوە پسووڵەکانی وەربگرێت؟

بەڵێ، ئەو دەتوانێت پسووڵەکانی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە وەربگرێت ئەگەر کڕیارەکە ئیمەیڵێکی دروستی هەبێت.

  1. ئایا کڕیار پوختەیەکی پسووڵەکەی وەردەگرێت یان بە وردەکارییەوە یان هەردووکیان؟

هەموو کڕیارێک دەتوانێت پوختەیەکی پسووڵەکەی و پسووڵەش بە وردەکارییەوە وەربگرێت ئەگەر داوای بکات.

  1. خولی پسووڵەی بزنس میکس چ کاتێکە؟

خولی پسووڵەی نوێ لە 27 ـی هەموو مانگێک دەستپێدەکات.

  1. ئایا پەیوەندی لە هەژماری پریپەیددا نیشاندەدرێت؟

پەیوەندی پریپەد لە هێڵی هایبرد نیشاننادرێت.

  1. چۆن کڕیار دەتوانێت پارە بدات کاتێک هێڵەکەی لە باری OG-Bar بێت؛ واتە ڕاگرتنی پەیوەندی ڕۆشتوو، هەڵپەساردن یان لە کارخران؟

لەڕێگەی ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵەوە.

  1. ئەگەر هێڵەکەی لە باری ڕاگرتنی پەیوەندی رۆشتوودا بێت، کڕیار چۆن دەتوانێت پارەکەی بدات؟

تاکە ڕێگە بۆ پارەدان لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵە.

  1. چۆن کڕیار دەتوانێت هەژماری پریپەید پڕبکاتەوە بە ڤاوچەری کارا؟

بە کۆدی کورتکراوەی USSD *244# پاشان 2

  1. چۆن کڕیار دەتوانێت هەژماری پۆستپەیدەکەی پربکاتەوە بە کۆدی کارا؟

کڕیاری CUC ناتوانێت ئەو کارە بکات.

  1. کڕیار چۆن دەتوانێت پرسیار سەبارەت بە پاکێجی هەژمارە پۆستپەیدەکەی بکات؟

بە لێدانی کۆدی USSD *294*1#

  1. چۆ کڕیار چۆن دەتوانێت پرسیار سەبارەت بە پاکێجی هەژمارە پۆستپەیدەکەی بکات؟

بە لێدانی کۆدی USSD *294*2#

  1. ئەگەر کڕیار لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتندا هێڵەکەی پربکاتەوە، دەبێت داوای چی بکات؟

کڕیار دەتوانێت داوا لە بریکاری فرۆشتن بکات باڵانسی پریپەیدەکەی بۆ پڕبکاتەوە.

  1. کەی هێڵی هایبرد رادەگیرێت؟

هێڵەکە 3 هەفتە دوای دەرچوونی پسووڵە ڕادەگیرێت (لە کاتی نەدانی پارەی پسووڵە).

  1. چۆن چێکی باڵانس دەکرێت؟

بۆ پۆستپەید لە ڕێی لێدانی (*294*1# پەیوەندی)

بۆ پرێپەید لە ڕێی (* 294*2 # پەیوەندی)

  1. کڕیار دەتوانێت لە هەمان کاتدا دوو پاکێج چالاک بکات؟

نەخێر، دەکرێت تەنها یەک پاکێجی بزنس میکس لە یەک کاتدا چالاک بکرێت.

  1. ئەگەر کڕیار پاکێجەکەی تەواوکرد، بەکارهێنانی دەرەوەی پاکێجەکە لە هەژماری پریپەیدەکەی دەبێت یان لەو بڕە پارەیە سپاردوویەتی؟

هەموو بەکارهێنانێکی دەرەوەی پاکێج لە هەژماری هێڵی پریپەید دەڕوات چونکە هەژماری پۆستپەید تەنها پارەکانی پاکێجی هایبردی لێدەڕوات و هەر بۆیە کڕیار پسووڵەیەکی جێگیر پۆستپەید وەردەگرێت.

  1. ئایا کڕیار کورتە نامەی پێدەگات بۆ ئەوەی ئاگاداری بکات دەربارەی دۆخی هێڵەکەی؟

بەڵێ، کەسی ڕێپێدراو بە نامە ئاگاداردەکرێت لە کاتی دەرچوونی پسووڵە ونەدانی پارەکەی. و 14 ڕۆژ و7 ڕۆژ بەرلەوەی هێڵە بخرێتە باری 'OG-Bar'ـەوە، واتە ڕاگرتنی پەیوەندی ڕۆشتوو، بە کورتەنامە بەبیری دەهێنرێتەوە. هەروەها کورتەنامەی پێدەگات بەر لەوەی هێڵەکەی هەڵبپەسێردرێت.

  1. ئەگەر کڕیار ئینتەرنێتی بێبەرامبەری لە پاکێجەکەیدا هەبوو و بەشداربووبێت لە سپیدۆ 'Speedoo'، ئینتەرنێت لە کامیانەوە بەکاردەهێنرێت؟

هەمیشە یەکەی خۆڕایی پاکێج ئەوپەڕی ئەولەویەتی بەکارهێنانی هەیە لە یەکەکانی تری هەر پاکێجێکی تر. بۆیە کڕیار سەرەتا یەکە خۆڕاییەکانی پاکێجەکەی بەکاردەهێنێت، پاشان دەتوانێت لە پاکێجەکانی تر بەکاری بهێنێت.

  1. دوای ئەوەی کڕیارەکە بەهۆی داواکردنی یەک لە دوا یەکی قەرزەکەوە ڕاگیرا، پاشان پارەکەی دا، چی بەسەر کرێی مانگانە و یەکەکانی بێبەرامبەرەکانیدا دێت؟

کڕیار پسووڵەی کرێی مانگانەی بۆ دەنێردرێت و یەکە بێبەرامبەرەکانی وەردەگرێتەوە لە بەرواری چالاککردنەوە تا 27 ی ئەو مانگە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.