پەیوەندی بەستنی لقەکان بە تۆڕی SD-WAN

دامەزراندنی تۆڕێکە کە تێیدا هەموو لقەکان ڕاستەوخۆ بە لقی سەرەکییەوە دەبەسترێنەوە بە بەکارهێنانی ئامێرە تایبەتیە تەرخانکراوەکانی SD-WAN، بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پارێزراو و یەکانگیر. ئەم شێوازە کۆنتڕۆڵکردنی ناوەندی و پەیوەندی یەکگرتوو، لە ڕێگەی فایبەر ئۆپتیک و برۆدباند و LTE، پەیوەندی بێ کێشە و کارا لەگەڵ ئۆفیسی سەرەکی، دەستڕاگەیشتنی متمانەپێکراو بە داتا، باشتر کارکردنی ئەپڵیکەیشنەکان بە شێوەیەکی کارا و ئاسانکردنی کارەکانی نێتۆرک لە کۆمپانیاکان دەدات.

بەکارهێنانەکان:

  • پێکەوەبەستنی لقەکان

    پێکەوەبەستنی لقە جیاوازەکانی کۆمپانیا بەیەکەوە بە شێوەیەکی کارا و پارێزراو هاوتەریب، بە دەستەبەرکردنی بینین "چاودێریکردن" و کۆنتڕۆڵی ناوەندی.
  • ڕێنمایی هوشیارانەی بەرنامە

    گرنگی بە ئەپڵیکەیشنە تایبەتەکانت دەدات "وەک دەنگ و ڤیدیۆ و سیستەمی بەڕێوەبردنی بەشداربووان CRM" بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی متمانەپێکراو.
  • یەکخستنی تۆڕە تێکەڵاوەکانی WAN

    پێکەوەبەستن لە نێوان MPLS و برۆدباند و LTE، بۆ زیادکردنی کارایی و کەمکردنەوەی تێچوون.
  • باشترکردنی پارێزراوی

    تایبەتمەندییە زیادکراوەکانی پارێزگاری وەک: دیواری ئاگرین و ڕێگری لە دزەکردن و هێرشی ئەلکترۆنی، هەروەها بوونی دەروازەی ئینتەرنێتی پارێزراو، دڵنیایی دەدەن بۆ دابینکردنی پارێزگاریکردنی یەکسان و بەهێز لە سەرجەم شوێنەکاندا.
  • ناوەندێتی بەڕێوەبردن

    ڕێکخستن و چاودێریکردن بە ئاسانی، هەروەها دیاریکردن و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی WAN لە داشبۆردێکی یەکگرتووەوە.

تایبەتمەندی و سوودەکان

  • ئەدای بەرزی ئەپڵیکەیشنەکان: ئەدایەکی بەرز و کارایی ئەپڵیکەیشنەکان لە سەر هەر جۆرە گواستنەوەیەک لە ڕێگای نێتۆرکەکەوە.
  • سیستەمی پارێزگاریکردنی پێشکەوتووی یەکانگیر: پێکەوەبەستنی تواناکانی دیواری ئاگرینی پێشکەوتوو لەگەڵ ڕێنوێنیکردن بۆ پارێزگاریکردنی گشتگیر و ڕێکخراو لە هەمان شوێن یان لە دوورەوە.
  • کارایی بەرز و بوونی توانای فراوان بوون: گەرەنتیکردنی توانای بەرزی SD-WANلە ئاستی فراواندا بە بێ بوونی کاریگەری لەسەر پارێزگاریکردن یان خێرایی.
  • ڕێکخستنی ناوەندی: بەڕێوەبردنی سەرجەم کارەکانی دامەزراندن و ڕێکخستن و شیکردنەوەکان لە پلاتفۆرمێکەوە لەگەڵ تایبەتمەندی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ڤیژنی گشتگیرانە.

بۆچی SD-WAN لە ئاسیاسێڵەوە

  • پشتگیری بێبەرامبەر

    چێژ لە یارمەتی تەکنیکی بەردەوام وەربگرە بەبێ وەرگرتنی هیچ تێچوونێکی زیادە.
  • ڕێکخستنی بێبەرامبەر

    ئێمە سەرجەم ڕێکخستنەکان ئەنجام دەدەین.
  • کواڵیتی نایاب

    سوود لە ئامێرە کواڵیتی بەرزەکان و خزمەتگوزاری متمانەپێکراو و ئەدای بەرز وەربگرە.
  • گەیاندنی خۆڕایی

    بێبەرامبەر ئامێرەکان دەگوێزینەوە بۆ شوێنەکەت بەبێ وەرگرتنی هیچ تێچوونێکی زیادە.

بۆ زانیاری زیاتر:

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.