پەیوەندییەکانتان لەگەڵ خزمەتگوزاری کورتە ژمارەی ئاسیاسێڵ بەرەوپێشبەرە.
خزمەتگوزاری کورتە ژمارەی ئاسیاسێڵ ئۆفەرێکە بۆ کڕیارە بازرگانییەکان لە عێراق بۆ ئەوەی ژمارەیەکی ٤ ژمارەیییان هەبێت کە کڕیارەکانیان بتوانن بە ڕێگەیەکی ئاسان و گونجاو پەیوەندیان پيوەبکەن. ئەم خزمەتگوزاری کورتە ژمارەیە وادەکات کە براندی کڕیارەکە بەرەوپيش بەرێت و بەرهەمەکانی زیاتر بناسرێتەوە. هەروەها ئەمەش ڕێگە بە کڕیارانە بازرگانییەکان دەدات کە ڕیکلامێکی سەرکەوتوو بۆ بەرهەمە نوێکانیان بکەن بە دابینکردنی کورتە ژمارە و ئەو خزمەتگوزارییەی کە پەیوەندی بەوەوە هەیە.
بەکارهێنانەکان:

هەڵمەتەکانی بازاڕکردن
ژمارەی کورت لە ڕیکلام و بانگەشە و خستنەبازاڕی بەرهەمەکاندا بەکاربهێنە بۆ ئەوەی کڕیارەکان ئاسانتر پەیوەندی لەگەڵ براندەکەتدا بکەن.
فیدباک و ڕاپرسییەکانی کڕیار
بەشداریکردنی کڕیار بەرزبکەرەوە بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی کورت بۆ فیدباکێکی خێرا و ئاسان یان بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکەدا.
پشتگیری و پرسیاری کڕیار
ڕێگەیەکی سادە و لەبیرنەکراو بۆ کڕیارەکان دابین بکە بۆ پەیوەندیکردن بە بزنسەکەتەوە بۆ پشتگیری یان زانیاری.
هۆشیاری و بانگەشەکردنی بەرهەم
ناساندنی براند و هۆشیاری بەرهەم بەرزبکەرەوە بە پەیوەستکردنی ژمارە کورتەکەت بە خزمەتگوزارییە تایبەتەکان، ئۆفەرەکان، یان پێشبڕکێکان.
چۆنیەتی بەشداربوون:
کڕیار پەیوەندی بە CMC (کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و میدیا)ەوە دەکات بۆ وەرگرتنی نامەی ڕەزامەندی فەرمی بۆ کورتە ژمارەی دڵخوازی خۆی بۆ ئەوەی لە تۆڕی ئاسیاسێڵ جێبەجێ بکرێت. کڕیار دەتوانێت گرێبەستێک لەگەڵ ئاسیاسێڵ واژۆ بکات و کرێی چالاککردنی خزمەتگوزاری کورتە ژمارە بدات. کڕیار پێویستە فۆڕمی داواکاری چالاککردنی خزمەتگوزاری پڕبکاتەوە کە ڕێکخستنی تۆڕی پێویست و ڕێزبەندی پێشکەشکردنی پەیوەندییەکان پیشان بدات.
تایبەتمەندی و سوودەکانی
- بەردەستبوونی کورتە ژمارە سنووردارە، لە ژمارە درێژەکان زیاتر لە بیردا دەمێننەوە.
- ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لەگەڵ پەیوەندی دەنگی و کورتەنامە لەناوخۆی تۆڕدا دەبێت چونکە هیچ خزمەتگوزارییەکی داتا و ڕۆمینگ نابێت.
- چالاککردنی خزمەتگوزاری پێویستی بە پاردەنی یەکجارییە.
- پێویست بە پارەی ساڵانە ناکات.
- دەتوانرێت ترافیکی پەیوەندییەکانی هاتوو بۆ چوارهێڵی دیکە بنێردرێت بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک وەربگیرێت.
بۆچی خزمەتگوزاری کورتە ژمارەی ئاسیاسێڵ هەڵبژێرین؟

لە بیرەوەریدا دەمێنێتەوە و سادەیە
ژمارە کورتە ٤ ژمارەییەکە ئاسانە لە هزردا دەمێنێتەوە، ئەمەش وا دەکات کڕیارەکان بە خێرایی و بەبێ ماندووبوون پەیوەندی بە کارەکەتەوە بکەن.
تێچووی کەم
چێژ لە کرێیەکی کەمی چالاککردنی یەکجارەکی و بێ پارەی ساڵانە وەربگرە، لەگەڵ ناردنی پەیوەندی بەخۆڕایی بۆ تا چوار هێڵ، کە بەهایەکی زۆر پێشکەش بە کارەکەت دەکات.
براندەکەت زیاتر بناسێنە
ژمارە کورتەکە بەکاربهێنە بۆ بنیاتنانی براندەکەت، ئەمەش دەیکاتە ئامرازێکی بەهێز بۆ هەڵمەتەکانی بازرگانی، خستنەبازاڕی بەرهەم، و بەشداریکردنی کڕیار.
بۆ زانیاری زیاتر:
پرسیارە زۆر باوەکان (FAQ)
-
خزمەتگوزاری کورتە ژمارەی ئاسیاسێڵ چییە؟
خزمەتگوزاری کورتە ژمارەی ئاسیاسێڵ ژمارەیەکی ٤ ژمارەیی پێشکەش بە کڕیارە بازرگانییەکان دەکات لە عێراق کە ڕێگەیەکی ئاسان و گونجاو بۆ کڕیارەکانیان دابین دەکات بۆ پەیوەندیکردن.
-
خزمەتگوزاری کورتە ژمارە چۆن سوود بە کڕیارانی بازرگانی دەگەیەنێت؟
ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتی بنیاتنانی براندی کڕیاری بازرگانی دەدات، هۆشیاری بەرهەم دروست دەکات، و ڕیکلامی سەرکەوتووی بەرهەم دەخاتە بازاڕەوە بە دابینکردنی کورتە ژمارە و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکە.
-
ئایا هیچ سنووردارکردنێک لە خزمەتگوزاری کورتە ژمارەدا هەیە؟
بەڵێ، خزمەتگوزاری کورتە ژمارە تەنها بۆ پەیوەندی دەنگی و کورتەنامە لە تۆڕەکەدا بەردەستە. هیچ خزمەتگوزارییەکی داتا و ڕۆمینی پەیوەست بەم خزمەتگوزارییە نابێت.
-
ئایا ساڵانە پارە هەیە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاری کورتە ژمارە ؟
نەخێر، هیچ پارەیەکی ساڵانە پێویست نییە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاری کورتە ژمارە.
-
ئایا دەتوانرێت پەیوەندییە هاتووەکانی کورتە ژمارەکە بنێردرێت بۆ ژمارەیەکی تر؟
بەڵێ، هاتوچۆی پەیوەندییەکانی هاتوو بۆ کورتە ژمارە دەتوانرێت بۆ چوار هێڵی دیکە بنێردرێت، و هیچ پارەیەکی زیادە بۆ ناردنی پەیوەندییەکان وەرناگیرێت.





