یەکەکانی پاکێجەکەت بە ئارەزووی خۆت بەکاربهێنە

ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق پاکێجەکانی بزنس فلێکس دەخاتە بەردەست بۆ بەکارهێنەرانی دامەزراوەکان تا ئازادییەکی زیاتریان هەبێت لە بەکارهێنانی بۆ پەیوەندی، کورتەنامە و ئینتەرنێت. هەروەها ڕێگە بە دامەزراوەکان دەدات بەشداری لە یەکێك لە پاکێجەکان بکەن و خۆیان جۆری بەکارهێنانی فلێکسەکان دیاری بکەن بەپێی پێداویستی بەشداربووەکانیان، ئەمەیش وادەکات ئەم خزمەتگوزارییە بژاردەی یەکەمی ئەوان بێت.

بۆ بەشداریکردن، کۆدی پاکێج بنێرە بۆ377 یان لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ.


پاکێج فلێکس بازرگانی 10
ماوەی کارای پاکێجەکە 30 رۆژ
نرخ
10,000دینار
پاکێج فلێکس بازرگانی 15
ماوەی کارای پاکێجەکە 30 رۆژ
نرخ
15,000دینار
پاکێج فلێکس بازرگانی 25
ماوەی کارای پاکێجەکە 30 رۆژ
نرخ
25,000دینار
پاکێج فلێکس بازرگانی 35
ماوەی کارای پاکێجەکە 30 رۆژ
نرخ
35,000دینار

تایبەتمەندییەکانی پاکێج:

  1. دەتوانیت خۆت بڕی ئەو پاکێجە دیاری بکەیت کە مانگانە بۆ پێویستییەکانت گونجاوە، هەروەها دەتوانیت لە کاتی پێویستدا بیگۆڕیت.
  2. بەشداریکردن لە پاکێجەکان مانگانە بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی نوێ دەبێتەوە، هەروەها دەتوانیت هەر کات بتەوێت نوێبوونەوەی بەشداریکردن لە پاکێجەکان ڕابگریت یان کارای بکەیتەوە.
  3. لە کاتی بەشداریکردن، یەکەکانی هەر پاکێجێک بۆ هەموو بوارەکان بەکاردێن "پەیوەندی، کورتەنامە، ئینتەرنێت".
  4. بەشداریکردن لە پاکێجەکانی بزنس فلێکس بۆ سەرجەم هێڵەکانی بزنسیئێستا و نوێی کۆنتڕۆڵ سوپەر و هێڵی ئینتەرنێت بەردەست دەبێت لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ، یان کۆدی بەشداریکردن بنیرە بۆ 377.
  5. هەموو بەشداربوویەک لە هەر کاتێکدا بیەوێت دەتوانێت جۆری بەکارهێنانی پاکێج دیاریبکات وە هەروەها لە کاتی پێویستیداشدا دەتوانێت جۆری بەکارهێنانی پاکێجەکەی بگۆڕێت لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ ژمارە 377.
  6. لە کاتی نوێکردنەوەی پاکێجەکە خولەکی پەیوەندی بۆ ناو دامەزراوەکە CUG)) دابین دەکرێت، ئەمە جگە لە هەندێك یەکەی پاکێجی فلێکس.
  7. بەشداربوو دەتوانێت لە ڕێی پەیوەندی کردن بە #133* بڕی فلێکسە ماوەکان و كاتى کۆتایی بەشداریکردنەکەی بزانێت کە بە کورتەنامەیەك پێی دەگات.
  8. بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانن سوود وەربگرن لە هاوکاریی تیمی تایبەت بە هێڵ وخزمەتگوزارییەکانی بزنس.

بەند و مەرجەکان جێبەجێ دەبن

ناوی پاکێج

بزنس فلێکس 10

بزنس فلێکس 15

بزنس فلێکس 25

بزنس فلێکس 35

تێچووی مانگانە/دینار

10,000

15,000

25,000

35,000

یەکەکانی پاکێج -فلێکس

18,000

36,000

75,000

112,000

پەیوەندیی CUG/خولەك

3500

3500

3500

3500

کۆدی بەشداریکردن

1

2

3

4

 سیستمی گۆڕینی فلێکسەکان:

جۆری بەکارهێنان

بڕی خەرجکردن/گۆڕین

پەیوەندیی ناوخۆیی

2 فلێکس بۆ هەر چرکەیەك بۆ هەموو تۆڕەکان

کورتەنامەی ناوخۆیی

70 فلێکس بۆ هەر کورتەنامەیەك

ئینتەرنێت

1 فلێکس بۆ 0.25 میگابایت

پەیوەندیی نێودەوڵەتی

3000 فلێکس بۆ هەر خولەکێك

کورتەنامەی نێودەوڵەتی

300 فلێکس بۆ هەر کورتەنامەیەک

بەشداربوو دەتوانێت جۆری بەکارهێنانی پاکێجەکەی دیاری بکات لە ڕێگەی کۆدی تایبەتی داواکراو بۆ ژمارە 377 بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:

کۆد

 جۆری دیاریکردنی بەکارهێنانی پاکێج

10

ڕێگەدان بە هەموو جۆرەکانی بەکارهێنان {پەیوەندیی ناوخۆیی، کورتەنامە، ئینتەرنێت، پەیوەندیی نێودەوڵەتی}

11

ڕێگەدان بە {پەیوەندیی ناوخۆیی، کورتەنامە، ئینتەرنێت} و لابردنی تەنها پەیوەندیی نێودەوڵەتی.

12

ڕێگەدان بە {پەیوەندیی ناوخۆیی، کورتەنامە} و لابردنی ئینتەرنێت و پەیوەندیی نێودەوڵەتی.

13

ڕێگەدان بە {پەیوەندیی ناوخۆیی، ئینتەرنێت} و لابردنی کورتەنامە و پەیوەندیی نێودەوڵەتی.

14

ڕێگەدان تەنها بە {پەیوەندیی ناوخۆیی} و لابردنی کورتەنامە و ئینتەرنێت و پەیوەندیی نێودەوڵەتی.

15

ڕێگەدان بە {پەیوەندیی ناوخۆیی و پەیوەندیی نێودەوڵەتی} و لابردنی کورتەنامە و ئینتەرنێت.

  • دەتوانرێت زیاد لە جارێك جۆری بەکارهێنانی پاکێجی چالاك دیاری بکرێت، وە هەروەها لە ڕێگەی تیمی تایبەت بە هێڵ و خزمەتگوزارییەکانی بزنس دەتوانرێت داوای دیاریکردنی جۆری پاکێج بکرێت.

پرسیار و وەڵام

  • ئەو هێڵانە کامانەن کە ئەم ئۆفەرە نوێیە دەیانگرێتەوە؟

بەشداربووانی هێڵەکانی ئێستا و نوێی کۆنتڕۆڵ سوپەر و هێڵی ئینتەرنێت دەتوانن بەشداریی لە پاکێجەکان بکەن.

  • لە حاڵەتی بەشداریکردن لە پاکێجەکانی ئینتەرنێتی خێرا و پاکێجەکانی بزنس فلێکس، کامیان لەپێشدا کارا دەبن؟

پاکێجەکانی بزنس فلێکس لەپێشدا کارا دەبن، و بەشداربوو دەتوانێت کۆنترۆڵی پاکێجی بزنس فلێکس بکات و لە ڕێگەی ناردنی 12 بۆ 377 بەکارهێنانی ئینتەرنێت لاببات.

  • لە کاتی ڕاگرتنی بەشداریکردن لە پاکێجە کۆنەکە و دووبارە بەشداریکردنەوە، دەبێت بەشداربوو جۆری بەکارهێنانی پاکێج دیاری بکاتەوە؟

 بەڵێ، چونکە دوای ڕاگرتنی بەشداریکردن لە پاکێج، بەکارهێنانی هەموو بوارەکانی پاکێج چالاک دەبێت و بەشداربوو دەبێت دووبارە جۆر و چۆنییەتی بەکارهێنانی پاکێجەکەی دیاری بکاتەوە.

  • پێش نوێکردنەوەی پاکێجەکە، بەشداربوو ئاگادار دەکرێتەوە؟

 بەڵێ، دوو ڕۆژ پێش وادەی نوێبوونەوە، بەشداربوو لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێتەوە.

  • بەشداربوو ئاگاداردەکرێتەوە ئەگەر داوای بەشداریکردنی لە پاکێجەکانی بزنس فلێکس کرد و پێشتر خۆی بەشدار بوو تیایاندا؟

 بەڵێ، بەشداربوو بە کورتەنامە ئاگاداردەکرێتەوە ئەگەر پێشتر بەشداریی لە پاکێجەکانی بزنس فلێکس کردبوو، چونکە ناتوانێت دووجار بەشداری بکات.

  • لە حاڵەتی ئەنجامدانی پەیوەندیی بۆ ناو دامەزراوەکە (CUG) لە نێوان هێڵەکانی بزنس، ئایا تێچووەکە لە فلێکسەکانی پاکێج دەڕوات؟

نەخێر، لە خولەکانەکانی CUG دەڕوات کە بۆ پەیوەندیی نێوان هێڵەکانی بزنسفەراهەم کراون.

  • لە حاڵەتی بەشداریکردن لە پاکێجەکانی بزنس فلێکس و ئینتەرنێتی بێسنووری هەفتانە، کارابوونی لە پێشینە بۆ کامیانە؟

پاکێجەکانی بزنس فلێکس لەپێشدا کارادەبن چونکە بەشداربوو دەتوانێت خۆی کۆنتڕۆڵی جۆری بەکارهێنانی فلێکسەکان بکات. لە حاڵەتێکدا فلێکسەکانی پاکێجەکە تەواو بوون، ئینجا ئینتەرنێتی پاکێجی بێسنووری هەفتانە کارادەبێت.

  • ئایا دەبێت لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندیی نێودەوڵەتی یان ناردنی کورتەنامە فلێکسی پێویستت هەبێت؟

بەڵێ، دەبێت بڕی پێویستی فلێکس هەبێت بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی نێودەوڵەتی یان ناردنی کورتەنامە، ئەگەر نا، بەشداربوو ئاگادار دەکرێتەوە کە یەکەی پێویستی نییە یان یەکەی پێویست لە باڵانسی هێڵی سەرەکی بەشداربوو هەژمار دەکرێت.

  • ئایا دەتوانرێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ {ODP} پاکێجەکانی فلێس چالاک بکرێت؟

بەڵێ، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ {ODP} بەشداری لە پاکێجەکان بکرێت.

  • بەشداربوو کەی ئاگادار دەکرێتەوە کە فلێکسەکانی خەریکە تەواو دەبن لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت؟

بەشداربوو کورتەنامەیەکی پێدەگات کە فلێکسەکانی پاکێجەکە خەریکە تەواو دەبن، و بژاردەی دەخرێتە بەردەست بەشداریی لە یەکێک لە پاکێجەکانی ئینتەرنێت بکات یان باڵانسی هێڵەکەی بەکاربهێنێت بۆ بەردەوامی دان بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.