یەکەم بە لە جیاوازبووندا لەگەڵ ELITE
Hero Image

بۆ یەکەمین جار لە عێراق، ئاسیاسێڵ سیستەمی Asiacell ELITE بۆ هێڵی پۆستپەید دابیندەکات. چێژوەربگرە لە چەندین تایبەتدمەندی جیاواز کە ئاسیاسێڵ بۆ خۆت وخێزانەکەتی داهێناوە، وچەندین پاکێج و ئۆفەری نایاب کە پێویستییەکانی ئێوە پڕدەکاتەوە، هەروەها چەندین خزمەتگوزاریی کاتبەسەربردنی بێبەرامبەر بەدەستبهێنە. بێجگە لە چێژبینین لە داشکاندنەکان لە خزمەتگوزارییە جیاوازەکان کە پرۆگرامی هاوڕێی تەمەنی پلاتینی پێشکەشیان دەکات.

تیمی نایابی پسپۆڕ هاوکاری پێویست پێشکەشی بەکارهێنەرانی Asiacell ELITE دەکەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • تیمی پسپۆڕ وەڵامی خێرای پرسیارەکانتان دەدەنەوە لە سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان کە 24 کاتژمێروبە درێژایی ڕۆژانی هەفتە بەردەستە لەڕێی پەیوەندیکردن بە 252ــەوە.
  • تیمی پسپۆڕ لە سەرجەم ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ لەسەرانسەری عێراق هاوکاری پێشکەشدەکەن، کە پێویستە لە ئامێری تیکت بڕی (Ticketing machine)ی تایبەتدا Asiacell ELITE هەڵببژێردرێت کاتی چوونەژوورەوە بۆ ناوەندی فرۆشتنەکە.

تایبەتمەندی بەخشین لە سیستەمی Asiacell Elite: توانای بەخشینی خولەک، ئینتەرنێت، کورتە نامە بە هەموو ئەو ژمارانەی کە لە ژێر هەژماری هیڵە سەرەکییەکە داخڵ دەکرێن کە دەگاتە 5 ژمارە بە گوێرەی پاکێجی هەلبژێردراو وبەتایبەت بۆسیستەمی Elite دیزاینکراوە بەگوێرەی ئەم وردەکارییانەی خوارەوە:




بۆ باشترین ئەزموون: بەشداربووانی سیستەمی Asiacell ELITE دەتوانن بە تەواوەتی کۆنترۆڵی تایبەتمەندییەکان بکەن لەڕێی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵەوە بەم شێوەیەی ئاماژەی پێکراوە لە خوارەوە:

  • زانین وبەڕێوەبردنی یەکەکانی پاکێجەکانی Asiacell ELITE هەروەها چێککردنی جزدانی پارەدانی پێشوەختیش
  • زانینی ئۆفەرە تایبەتەکانی هێڵی Asiacell ELITE و چێژوەرگرتن لێیان
  • ناردنی یەکەکانی (خولەک، ئینتەرنێت، کورتەنامە) بۆ هێڵە لاوەکییەکان
  • کۆنترۆڵکردنی هێڵە لاوەکییەکان "زیادکردن و لابردنی هیڵەکان" و زانینی باڵانسی هەر هێڵێکی لاوەکی
  • پارەدانی پسوڵەی مانگانەی تایبەت بە هێلەکەت
  • چێژوەرگرتن لە بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی هاوڕێی تەمەن لەڕێی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێلەوە
  • چەندین تایبەتمەندی وپڕۆگرامی کاتبەسەربردن کە بەردەوام نوێدەبنەوە

کارتی هاوڕێی تەمەنی: بەشداربوانی سیستەمی Asiacell ELITE کارتی هاوڕێی تەمەنی پلاتینی بەدەستدەهێنن لە کاتی کاراکردنی هێلەکانیان کە لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ بەردەست دەبێت وەچێژ دەبینن لە داشکاندنە بەردەستەکان.

بۆ بە دەستهێنانی سیستەمی Asiacell ELITE پێویستە سەردانی یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکەیت بۆ کڕینی هێڵیکی نوێ یاخود گواستنەوەی هێڵەکەت بۆ سیستەمی ELITE.

هێڵی سەرەکی (خاوەنی سیستەمی Elite): پێکدێت لە هێلی پۆستپەید کە جزدانی پارەدانی پێشوەختی تێدایە کە دەتوانرێت لە رێیەوە پربکرێتەوە بە بەکارهێنانی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی ئاسایی لە کاتی تەواوبوونی پاکێجەکە یا بۆ بەشداریکردن لەپاکێج و خزمەتگوزارییەکانی تر.

‌هێڵی خێزانی زیادکراو: پێکدێت لە هێلی پریپەید کە بە هێڵە سەرەکییەکەوە بەستراوەتەوە لەڕێی ناساندنی ژمارەکانەوە بۆ هەر هێڵێکی سەرەکی کە لەڕێی ئەپلیکەیشنی ئاسیاسێلەوە یان سەردانکردنی ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵەوە دەکرێت تاکو بتوانرێت سوود لە سەرجەم تایبەتمەندییەکان وەربگیرێت.

خزمەتگوزارییەکانی هێڵی Elite

نرخ (بە دیناری عێراقی)

پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ هەموو تۆڕەکان

2 دينار/چرکە

کورتەنامە بۆ هەموو تۆڕەکان

50 دينار/نامە

نرخی ئینتەرنیت

6 دينار/10 كيلوبايت

بۆ بەڕێوەبردنی هێڵە لاوەکییەکانی سەر بە ئەژمارەکەت، پەنجە بنێ بە "بەڕێوەبردنی هێڵەکانت"دا. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە ئەم پرسیارە دووبارانەی لای خوارەوە بخوێنەرەوە:

  • چۆن هێڵێک بۆ ئەژمارەکەم زیاد بکەم، یان لاببەم؟

    • پەنجە بنێ بە "زیادکردن / لابردنی ژمارەکە"
    • بۆ زیادکردنی ژمارەیەک بۆ ئەژمارەکەت، ژمارەکە داخڵ بکە و پەنجە بنێ بە هێمای +
    • کورتەنامەیەکی دڵنیابوونەوە دەنێردرێت بۆ ژمارەی دیاریکراو. پاش دڵنیابوونەوە لە داواکارییەکە، ژمارەکە دەخرێتە سەر هێڵەکەت
    • گەر ژمارەکە کورتەنامەی دڵنیاکردنەوەکەی قبووڵ نەکرد (لە ماوەی 24 کاتژمێردا)، ماوەکەی بەسەردەچێت، ئەوکات پێویستە ئەژماری سەرەکی جارێکی تر داواکارییەکە ئەنجام بداتەوە.
    • بۆ لابردنی هەر ژمارەیەک لە ئەژمارەکەتدا، پەنجە بنێ بە هێمای "لابردن"ی ئەو ژمارەیەی دەتەوێت لایببەیت، پاشان بەر لە ئەنجامدان لە پرۆسەکە دڵنیابەرەوە.

    ژمارەی لابراو ناتوانێت لەو تایبەتمەندیانە سوودمەند ببێت کە ماون.

  • ناتوانم ژمارە بخەمە سەر ئەژمارەکەم؟

    ئەگەر لە زیادکردنی ژمارە بۆ ئەژمارەکەت کێشەت هەبوو، ئەوا لەمانەی خوارەوە دڵنیاببەرەوە:

    • کارایی ئەژمارە لاوەکییەکە
    • ئەژماری لاوەکی کورتەنامەی دڵنیابوونەوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە
    • پاکێجەکەت ژمارەی بۆ زیاد دەکرێت و پڕ نەبووەتەوە
    • ئەو ژمارەیەی دەتەوێت زیادی بکەیت لەسەر ئەژمارێکی تر نییە
    • ژمارەکەت سێ جار زیاد نەکردووە و لایببەیتەوە

  • چۆن سەرجەم ژمارەکان پیشاندەدرێت؟

    • پەنجە بە هێمای "پیشاندانی هەموو ژمارەکان"دا بنێ بۆ بینینی سەرجەم ئەژمارەکانی سەر بە هێڵەکەت.
  • چۆن سنوورێک بۆ هێلە زیادکراوەکان دادەنێیت؟

    • پەنجە بە هێمای "پیشاندانی هەموو ژمارەکان"دا بنێ
    • لە ستوونی دیاریکردنی سنوور، ئەو مانگە هەڵبژێرە کە خۆتی تێدایت تاکو سنووری بۆ دابنێیت یان مانگی داهاتوو هەڵبژێرە تاکو سنووری مانگی داهاتوو دابنێیت
    • ڕادەی داواکراوی داتا و خولەک و نامە هەڵبژێرە و پەنجە بە بەڵێ دا بنێ
    • دەتوانیت جارێکی تریش سنوورێکی تر دابنێیت لە هەمان مانگدا، لەڕێی هەڵبژاردنی "ئەم مانگە" بۆ هەمان ئەژمار، بەو مەرجەی باڵانسی پێویستت هەبێت.
    • بڕی دیاریکراوی هەر ئەژمارێک نوێدەبێتەوە بەپێی ئەو سنوورەی کە بۆی دیاریکراوە
  • چۆن چاودێریی دەکەیت ئەژمارە لاوەکیەکان چەندێک هێڵەکە بەکاردەهێنن؟

    • پەنجە بە هێمای "پیشاندانی هەموو ژمارەکان"دا بنێ
    • لە ستوونی دیاریکردنی سنوور، "ئەم مانگە" هەڵبژێرە بۆ دیاریکردنی سنوور
    • پەنجە بە "بەکارهێنانی داتا"دا بنێ بۆ زانینی ڕێژەی بەکارهێنان لە لایەن هەر ژمارەیەکەوە


  • چۆن کارتی دڵسۆزیی تایبەتی خۆم بەکاربهێنم “هاوڕێی تەمەن”؟

    • پەنجە بە خزمەتگوزارییەکانی دڵسۆزیدا بنێ و کارتە ئەلیکترۆنییەکەت دەبینیت کە لەڕێیەوە دەتوانیت چێژ لە داشکاندنەکان ببینیت
  • چۆن چێژ لە خزمەتگوزاریی کاتبەسەربردن دەبینیت؟

    • پەنجە بنێ بە هێمای "کاتبەسەربردن"دا
    • بەشداربە لەو خزمەتگوزاریی ستریمینگەدا کە دەتەوێت و ناو و پاسوۆردەکە لەگەڵ ئەو ئەژمارانەدا شەیر بکە کە دەتەوێت
  • چۆن دەتوانم لە پاکێجی ئینتەرنێتی نێودەولەتی بێبەرانبەر بەشداری بکەم ؟

    • لە رێگەی پەیوەندیکردن بە #340* رەچاوکردنی هەنگاوەکان
    • پرسیاری زیاتر

      • چۆن ئەژماری لاوەکیی زیاتر بۆ هێڵەکەم زیاد بکەم؟

        • پێویستت بە زیادکردنی پاکێجەکەتە لەڕێی سەردانکردنی نزیکترین ناوەندی سەرەکیی فرۆشتنی ئاسیاسێڵەوە.
      • چی دەبێت گەر هەموو تایبەتمەندییەکانی پاکێجەکەمم تەواوکرد؟

        • دەتوانیت جزدانی پریپەیدەکەت پڕبکەیتەوە تاکو بەردەوام بیت
      • چۆن باڵانس و یەکەی ماوەم بزانم؟

        • لەڕێی دڵنیابوونەوەوە لە باڵانسەکەت لە پەڕەی سەرەکی ئەپڵیلکەیشنەکەدا
        • یان لەڕێی پەیوەندیکردنەوە بە #133 *
      • چۆن پارەی هێڵەکە دەدرێت؟

        • هەڵبژاردنی "پارەدان " لە ئەپلیکەیشنی ئاسیاسێڵ و پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکان
        • پەیوەندیکردن بە *244#
        • سەردانکردنی نزیکترین ناوەندی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ

        بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربوانەوە بکە 252

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.