بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن دەقی کورتەنامە (SMS) بنێرن بەم نرخانەی خوارەوە:
- کورتەنامە بۆ بەشداربووانی تری ئاسیاسێڵ نرخی 50 دینارە.
- کورتەنامە بۆ بەشداربووانی تۆڕەکانی تری ناوخۆ نرخی 60 دینارە.
- کورتەنامە بۆ ولاَتانی تر نرخی 150 دینارە.
لەرێگەی مۆبایلەکەتەوە نامە بنێرە بۆ هەر ئیمەیڵێک!
خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئاسیاسێڵەوە، ئێستا دەتوانیت لەرێگەی کورتەنامەوە ئیمەیڵ بنێریت*
شیوازی ناردن:
نامەیەک بنێرە بۆ 3067 بەم شێوەیەى خوارەوە:
ناونیشانی ئیمەیڵ # بابەت# پاشان دەقی نامەکە
نرخ 75 دینار/نامە، بۆزانیاری زیاتر پەیوندی بکە بە 111
تێبینی : وەرگری نامە ناتوانێت وەڵام بداتەوە.
(خزمەتگوزاریی نامەی دەنگ و رەنگ)MMS
خزمەتگوزارى نامەى دەنگ و ڕەنگ ڕێگە بە بەشداربوانى ئاسیاسێڵ دەدات بە ئاڵو گۆڕ کردنى نامەى دەنگ و ڕەنگ لە ڕێ ى مۆبایلەکانیانەوە هەروەها دەتوانن وێنەو گرتەى ڤیدیۆیى و وێنەى جوڵاو و مۆزیک و ئاوازو تێکستى درێژ پێکشەش بە دۆست و خۆشەویستانیان بکەن.
بۆ کاراکردنى خزمەتگوزارى یەکە: ئەو مۆبایلانەى کە لەبارن بۆ ئەم خزمەتگوزارى یە بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى زانیارى و ڕێکخستنى نامەى دەنگ و رەنگیان پێ دەگات یان دەتوانن پەیوەندى بکەن بە ڕاژەى بەشداربوانەوە ژمارە 111
هەروەها بەشدار بوان دەتوانن زانیارى ڕێکخستنى نامەى دەنگ و ڕەنگ بەدەست بهێنن بە ناردنى ژمارە 1بە کورتە نامە بنێرە بۆ 3060
نرخى ناردنى نامەیەکى دەنگ و ڕەنگ 120 دینارە بۆ 300 کیلۆبایت.
هەروەها بەشداربوو دەتوانێت هەتا 1500 کیلۆبایت بنێرێت کەهەر 300 کیلۆبایتێک بە یەک MMS دەژمێردرێت.
رێکخستن و پێکهێنانی ئامێرەکە:
کاتێک کە سیمکارتی ئاسیاسێڵ دەخەیتە ناو مۆبایلەکەت یان مۆبایلەکەت دەگۆڕیت دەست بەجێ خزمەتگوزاری نامەی دەنگ و رەنگ بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەنێررێت بۆ مۆبایلەکەت.
ئەگەرویستت داوای رێکخستنی رێکخستنەکە(Setting) بکەیتەوە ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە خزمەتگوزاریی بەشداربووان ژمارە 111 یان ژمارە 1بە کورتە نامە بنێرە بۆ 3060 و پاشان رێکخستنەکەت پێ دەگات و سەیڤى بکە.
خزمەتگوارییەکانیUSSD
USSD لیستی خزمەتگوزاریی GSM ، کە کارلێکی پەیوەندیەکان زۆر خێرا دەکات لە نێوان بەشداربووان وخزمەتگوزارییەکان وبەکارهێنانەکانی ئاسیاسێڵ.
ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ هێڵە دیاریکراوەکان کە ڕێگەپێدراون بەشداری تێدا بکەن.
بۆ ئەم لیستانەی خوارەوە #350* لێبدە:
- ئۆفەرى ئينتەرنێتى داشكێنراو
- ئۆفەرى پەيوەندى و ئينتەرنێت
- زمان