تۆڕی WLAN ـی بەڕێوەبراو خزمەتگوزارییەکی تۆڕی بێتەلی تەواوکارییە (یەکخراوە) کە تۆڕێکی Wi-Fi ـی پارێزراوت بە ئەدایەکی بەرزەوە لە سەرانسەری دامەزراوەکەتدا بۆ دابین دەکات، بەبێ ئەوەی بارگرانی بەڕێوەبردنی ناوخۆییت بۆ دروست بکات. دیزاین، بڵاوکردنەوە، ڕێکخستن 'سێتینگ'، باشترکردن بە مەبەستی ئەوپەڕی سوود لێوەرگرتن 'optimization'، لەگەڵ پشتگیریی بەردەوام لە خۆ دەگرێت.
وای فای خێرا و پارێزراو لە سەرانسەری بیناکەتدا بەدەست دەهێنیت.
لە هەموو شوێنێک لە ڕێگەی خاڵەکانی دەستگەیشتن بە بێ وایەرەوە کە لە ناوخۆدا بەڕێوەدەبرێن، بە پەیوەندییەوە دەمێنیتەوە. هیچ کەیبڵێکی ئاڵۆز نییە. تەنها ڕووماڵێکی متمانەپێکراو کە لە هەموو شوێنێک لەگەڵتە.
بەکارهێنانەکان:
- پەیوەستکردنی دامەزراوە و ئۆفیسەکان
دەستگەیشتنی وای فای متمانەپێکراو و پارێزراو بۆ کارمەندان.
- وای-فای میوان و کڕیاران
ئاسیاسێڵ چارەسەری guest-WiFi بەتەواوی بەڕێوەبراو پێشکەش دەکات کە ئەزموونێکی بەکارهێنەری ڕەوان دابین دەکات.
- دامەزراوە گەورەکان
وای فای بەهێز بۆ ئەو شوێنانەی کە بەکارهێنەر یان ئامێری زۆریان هەیە، وەک مۆڵەکان، کەرتی تەندروستی، کامپی زانکۆکان، و کۆگاکان.
تایبەتمەندی و سوودەکانی:
- لە تەواوی بیناکەتدا وای فای بەدەست دەهێنیت.
- لە ماوەیەکی کەمدا بەردەست دەبێت و و بە ئاسانی گەشەی پێ دەدەیت.
- ستانداردە بەرزەکانی ئاسایشی ئەلکترۆنی بەدەست دەهێنیت.
ئەوەی ئاسیاسێڵ پێشکەشی دەکات:
- ڕووپێوکردنی شوێن و دیزاینی تۆڕ
- دابینکردن و دامەزراندنی ئامێرەکان
- ڕێکخستنی 'سێتینگی' تۆڕ
- پشتیوانی بیست و چوار کاتژمێریی و بە درێژایی ڕۆژانی هەفتە
- چاککردنەوە 'ئیدامە' و نوێکردنەوەی بەردەوام و بەرنامە بۆ دانراو
- بەڕێوەبردنی لایەنی ئاسایش و سەلامەتی
بۆچی تۆڕی وایەرلێسی بەڕێوەبراو (Managed WLAN)
- بەڕێوەبردن و پشتیوانیی شارەزایانە: دڵنیایی دەدات کە تۆڕی وایەرلێس لەلایەن پسپۆڕانەوە دیزاین کراوە بۆ باشترین کارایی.
- ئاسایشی بەهێز: سیاسەتی ئاسایشی ناوخۆ، نوێکردنەوەی بەردەوام، و پاراستن لە هەڕەشە ئەلکترۆنیەکان دابین دەکات.
- کارایی کارپێکردن و پێشبینیکردنی تێچوو: هەوڵی تیمی ناوخوی ئایتی کەم دەکاتەوە لە کاتێکدا خزمەتگوزارییەکی متمانەپێکراو لەگەڵ تێچووی کارپێکردنی پێشبینیکراودا پێشکەش دەکەین.
نرخ:
نرخی تۆڕی بێ تەلی WLAN ـی بەڕێوەبراو بە پێی هەر حاڵەتێک دیاری دەکرێت.





