خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە" بە یەکێك لەئامرازی کارەکانم (حلول الأعمال) دادەنرێت بۆ بەشداربووانی کەرتی کار لە عێراقدا کە دەتوانن ببنە خاوەنی ژمارەیەک کە لە چوار (خانە) پێکهاتووە وبە سیستەمی پۆستپەید کاردەکات، بۆ ئەوەی ببێتە رێگایەکی ئاسانتر و خێراتر بۆ پەیوەندیکردن پێیانەوە لەلایەن کڕیارەکانیانەوە و هەروەها ئاسانتر لەبەردەکرێت.

تایبەتمەندی و سوودەکانی بەشداربوون:

یارمەتی رێکخستنی ناسنامەی ناوی بازرگانی دەدات بۆ دروستکردنی هوشیاری تەواو سەبارەت بە بەرهەمەکانت. "کورتە ژمارە" بە یەکێک لە رێگا سەرکەوتووە نوێیەکانی ریکلام کردن دادەنرێت بۆ بەرهەمەکان لە رێگای بەستنەوەی بە خزمەتگوزارییەکی تایبەتیەوە. بەشداربە لە خزمەتگوزاری" کورتە ژمارە" لە ئاسیاسێڵەوە و سوود لەم تایبەتمەندییانە ببینە:

  1. ژمارەی کورت ئاسانترە بۆ لەبەرکردن و پەیوەندی پێوەکردن.
  2. زۆر ئاسانتر لەبەردەکرێت وەک لە ژمارەی تەلەفون درێژ یان ناوی وێبسایتە ئەلیکترۆنیەکان.
  3. دەتوانیت لەڕێی خزمەتگوزارییەکەوە پەیوەندی هاتوو وەربگریت وڕۆشتوو ئەنجامبدەیت، هەمان شتیش بۆ کورتەنامە.

ئۆفەری خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە"

  • بەشداربوو مانگانە لە بەرواری ٢٤ مانگدا پسوڵەی بە دەست دەگات کە ووردەکاری بەکارهێنانی تێدایە.
  • بەشداربوو دەتوانێت تێچووی مانگانەی بدات وچێکی باڵانسەکەی بکات لە هەموو بنکەکانی ئاسیاسێڵ بۆ هێڵی پۆستپەید (راستەوخۆ، کارتی پرکردنەوە USSD، یان لە رێگەی ئەپلیکەیشنی Self-care).
  • بەشداربوو دەتوانێت پەیوەندی هاتوو رەوانەی کورتە ژمارەی تر بکات؛ بۆی هەیە تا ٤ کورتەژمارە.
  • تێبینیەکان:

  • کورتە ژمارەکان ژمارەیان دیاریکراوە وتەنها لە ڕێگەی کۆمسیۆنی میدیا و راگەیاندن "هیئة الإعلام والإتصالات"ـەوە حیجزدەکرێن.
  • کورتە ژمارەکان بۆ ئیشی بازرگانی بەکاردێن، لە ژمارە ٦٠٠٠ دەست پێدەکات بۆ ٦٩٩٩.
  • ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە باجی لەسەر دانراوە؛ باجی بەهای زیادکراو (ضریبة القیمة المضافة).
  • چۆنێتی بەشداری کردن:

    1. پەیوەندی کردن بە بەڕێوبەری بەشی فرۆشتن لە ئاساسێڵ
    2. ناردنی ئیمەیڵ
    3. پەیوەندی کردن بە ڕاژەی بەشداربووان بەشی تایبەت بە کارەکانم بێبەرامبەر ٣٢٣ لە هەر ژمارەیەکی ئاسیاسێڵەوە. بۆ ژمارەی تۆڕەکانی تر پەیوەندی دەکرێت بە 9647720044
    4. 4. سەردانکردنی بنکە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ

    بەند و مەرجەکان جێبەجێ دەبن

    پرسیارە باوەکانی خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە"

    • خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە" چیە؟

      بەشداربووانی کەرتەکانی کار دەتوانن لە خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە" ژمارەیەکی مۆبایل بە سیستەمی پۆستپەید وەربگرن کە لە 4 ژمارە پێکهاتووە بۆ وەرگرتنی پەیوەندی و کورتەنامە لە کڕیارەکانەوە.

    • کێ دەتوانی بەشداربێت لە خزمەتگوزاری"کورتە ژمارە"؟

      خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە" تەنها بۆ بەشداربووانی کەرتەکانی کارە، کە کارە بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان دەگرێتەوە.

    • ئەو دیکۆمێنتانەی کە لە بەشداربووانی کەرتی کار داواکراوە بۆ بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە" چین؟

      پێویستە لەسەر خاوەنکار (خاوەنی کۆمپانیا) یان کەسی رێپێدراو ئەم دیکۆمێنتانە پێشکەش بکات بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە":
      * نوسراوی رەزامەندی فەرمی لە کۆمسیۆنی میدیا و راگەیاندن "هیئة الإعلام والإتصالات" بە ئاماژەدان بە ژمارە چوارییە داواکراوەکە.
      * مۆڵەتی رێگەپێدانی کار.
      * هەندێک دیکۆمێنتی تر پێویستە لە کاتی کڕینی ئەم هێڵەدا، وەک ناسنامەی باری شارستانی و کۆبۆنی خۆراك و دوو وێنە.

    • ئایا بەشداربووان دەتوانن پەیوەندی وەربگرن؟

      بەڵێ، خزمەتگوزاری "کورتە ژمارە" تەنها رێگەدەدات پەیوەندی و کورتەنامە لە ناو تۆڕی ئاسیاسێڵدا وەربگریت.

    • بەشداربووانی کەرتی کار چۆن دەتوانن "کورتە ژمارە" بەدەستبهێنن؟

      ئامۆژگاری بەشداربووەکانمان دەکەین سەرەتا زانیاری لە تیمی تایبەت بە خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکانەوە وەربگرن وەک زانینی نرخەکانی خزمەتگوزارییەکە، چونکە ئەم نرخانە بە پێی سروشتی ژمارەکە دەگۆڕدرێت ( زیوی – ئاڵتونی – پلاتینی)

    • دەتوانرێت "کورتە ژمارە" وەک ژمارەی زانیاری بێبەرامبەر بەکاربهێنرێت؟

      نەخێر، ناتوانرێت " کورتە ژمارە" وەک ژمارەی زانیاری بێبەرامبەر بەکاربهێنرێت چونکە لەوانەیە خانەکانیان ئاسایی بێت Toll Free Service 800-XXXXX

    • ئایا بەشداربوو دەتوانێت پەیوەندییە هاتووەکانی بگوازێتەوە بۆ ژمارەیەکی تر؟

      بەڵێ، ئاسیاسێڵ رێگادەدات بە دووبارە رێکخستنەوەی "کورتە ژمارە" بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەکان تا 5 ژمارە.

    • ئایا پێویستە لە سەر کۆمپانیا واژۆوی گرێبەست بکات لەگەڵ ئاسیاسێڵ؟

      بەڵێ، پێویستە لەسەر خاوەنی کارگەی بازرگانی یان کەسی رێپێدراو کە واژۆی گرێبەستی خزمەتگوزارییەکە بکەن.

    • ئایا دەتوانرێت لە یەک کاتتدا دوو ژمارە بکڕدرێت؟

      بەڵێ، بەشداربوو دەتوانێت ببێتە خاوەنی دوو "کورتە ژمارە"، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کۆمسیۆنی میدیا و راگەیاندن "هیئة الإعلام والإتصالات".

    • چۆن حسابی تێچوونەکانی بەشداربوو دەکرێت؟

      بەشداربوو پسوڵەی مانگانە وەردەگرێت، وەک پسوڵەی هێڵی پۆستپەیدی ئاسایی.

    • ئایا بەشداربووان دەتوانن پەیوەندی بکەن و کورتەنامە بنێرن؟

      بەڵێ، بەشداربوو دەتوانێت پەیوەندی بکات یان کورتەنامە بنێرێت بە پێی داواکردنی کاراکردنی پێشوەخت.

    • ئایا بەشداربووان دەتوانن ”کورتە ژمارە" لە مۆبایلەکانیانەوە بەکاربهێنن؟

      بەڵێ، سیم کارتەکە SIM دەخرێتە ناو یەکێک لە مۆبایلەکانەوە و کاردەکات.

    • ئایە کۆمپانیاکان دەتوانن ڕاستەوخۆ کورتە ژمارە لە ئاسیاسێڵەوە تۆمار بکەن؟

      نەخێر، پێویستە کورتە ژمارەکان راستەوخۆ لە کۆمسیۆنی میدیا و راگەیاندن "هیئة الإعلام والإتصالات" تۆمار بکرێت.

    پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.